مامەڵەكردن لەگەڵ دۆخی دوای ڕزگاركردنی مووسل
December 19, 2016
وتار و بیروڕا
سەرەكیترین هۆكار بۆ ئەوەی كە عێراق بەرەو ئەوئەقارە ببات، دەست تێوەردانی ووڵاتانی ئیقلیمی لە كاروباری عێراق بووە، بە تایبەتی ئێران لە رێگەی درێژەدان بەو دروشمەی كە بنەمای دامەزرانی شۆرەشی ئیسلامی ئێران بوو ئەویش هەناردەكردنی شۆرەشی ئیسڵامی بۆتەواوی ووڵاتانی جیهان بووە هەر بۆیەش بە هەمان پرۆگرام ودروشم لە لوبنان و فەڵەستین و یەمەن وسوریا لە سەر ئەو دروشمە بەردەوام بوون بە تایبەتی كە لە سەردەمی شەری هەشت ساڵەی ئێران و عێراق ،و دەستەڵاتدارییەتی سوننەكان بە سەر عێراقدا وای لە ئیران كرد ،دوای رووخانی رژێمی بەعس و ئازادی عێراق ئەو دەست تێوەردانانە رۆژ بەرۆژ زیاتر بیت وای لێهاتووە كە دەستیان بە سەر تەواوی جومگە بنەرەتییەكانی عێراقدا كێشاوە .
كاریگەرییەكانی ئێران بە سەر تەواوی جوكگەكانی ووڵات لە یاسادانان و جێبەجی كردن و كاریگەری بۆسەر بەرپرسانی عێراق بە تایبەتی لە سەردەمی حوكمداری ماڵكی وای كرد كە شەری تایفی و مەزهەبی پەرە بسەنیت و بە هەموو شێوەیەك سوننەكان پەراوێز بخرێن، ئەوەش هۆكاری سەرەركی بۆ دروستبوونی داعش لە عێراق و ناوچەكە بە پشتگیری لە هەندەك ووڵاتی عەرەبی سوننە لە بەرانبەر شیعەدا بوو.
هەموو ئەو هۆكارانەی سەرەوە وای كرد بە ئاسانی پێشوازی لە داعش بكرێت و ئەو شوێنانەی كە زۆرینەی دانیشتوان یان عەرەبی سوننە بوون لە ماوەیەكی كورتدا بكەونە ژێردەستەڵاتی داعش. بە زانینی دەرهاویشتە نەرێنییەكانی ئەوبابەتە كە هۆكاری سەرەكی سەرهەڵدانی توندڕۆیی ئایینی و سەرهەڵدانی رێكخراوە تیرۆریستییەكانی هاوشێوەی داعش و ئەلقاعیدە لەناوچەكەدا بووە هەر بۆیەش دەبیت متمانە بۆ لایەنەكان بگەرێتەوە و دەستەڵات بەسوننەكان بدرێت و ئەو دەستێوەردانانەی كە لە رابردوودا هەبوونە بۆ دووبارە سارێژ كردنەوەی برینەكان و سەر لە نوێ بنیات نانەوەی عێراق بیت.
لە لایەكی ترەوە ئەو ناوچانەی كە عەرەبی سوننە تێیدا نیشتەجێن لە رووی كارگێری و ئابوری و ئاسایش خۆیان بەرێوەی ببەن و لەو رویەشەوە حكومەتی ناوەندی پشتگیری تەواویان بۆ لە ناو بردنی یەك جارەكی بیری توندرەوی بكات.
بۆ ئەو مەبەستەش پێویستە سیستمەكی نۆییی حوكمرانی كۆمەڵایەتی لە رۆژهەڵاتی ناوەراست بە تایبەتی لە عێراق دا بمەزرێت بە تایبەتی كە كوردستان لە بواری ئەو سیستمەدا زۆر قۆناغی بنەرەتی و گرینگی بریوە بەتایبەتی كە كوردستان لە كاتەكی زۆر كەمدا بە ئازایەتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان توانی ئۆستورەی داعش تێك بشكێنیت و لەو ناوچانەی كە داعش پەڵاماری دابوو پاشەكشەیان پێبكات.
• جیا لەوە كوردستان، ئەو وڵاتەیە كە پێش هەموو دەوڵەتانی ناوچەكە، تیرۆریستانی داعشی تێكشكاند و لە هەمان كاتدا خاوەنی حكومەتیكە كەلە رووی پرانسیبەكانی لێبوردەیی و پێكەوەژیان و فرەحزبی و ئازادی رادەربڕینەوە نەتەنیا هەنگاوی باشی بڕیوە بەڵكو هەموو ئەوانە هۆكار دەبن بۆ ئەوەی كە كوردستان هاوكار بیت بۆ ئەوەی كە سیستمەكی نوێی حوكمرانی لە سەر بناغەی كۆمەڵایەتی دروست ببیت و بیرۆكەی دروست بوونی توندرەوی ئایینی بۆ یەكجارەكی لە عێراق بن برببیت.