نه‌یاران و دوژمنان واز له پیلانگێڕی ناهێنن
December 19, 2016
وتار و بیروڕا
گه‌لی كوردستانی باشور بۆ پاراستنی خۆی و هه‌م بۆ گه‌یشتن به ئامانجی سه‌ربه‌خۆی پێویستی به‌وه هه‌یه زیاتر له جاران له ئاستی سیاسی و ئه‌منی و هه‌واڵگرییدا چاو كراوه‌تر بێت، چونكه ته‌نانه‌ت له كاتی نه‌بونی به‌ڵگه‌ش له‌سه‌ر پلان و پیلانی نه‌یاران و دوژمنان ئه‌وه ناگه‌یێنێت كه ئه‌وان وا به ئاسانی واز له ئێمه ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی له ئاسایش و ته‌ناهیدا بژین و به بێ كێشه و گرفت و به خێراییی بگه‌ین به ئامانجه نه‌ته‌وه‌ی و نیشتمانیه‌كانمان .
هه‌ر وه‌ك دۆنالد رامسفیلد وه‌زیری به‌رگری پێشوی ئه‌مریكاش ده‌ڵێت :
''نه‌بونی به‌لگه ، به‌لگه نیه بۆ نه‌بونی شتێك '
Absence of evidence is not evidence of absence
ئه‌م وته‌یه زیاتر له هه‌موو شتێك له گه‌ڵ كاری هه‌واڵگریدا ده‌گونجێت ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له جیهانی هه‌واڵگریدا دۆزینه‌وه و دیار كردنی فاكته‌كان و وه‌ده‌ست هێنانی به‌ڵگه‌ی درودست هه‌میشه كارێكی ئاسان نیه ، بۆیه ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان زۆر جار په‌نا بۆ ته‌كنیه‌كه‌كانی كاری به‌روارد كاری و شیكاری ده‌به‌ن بۆ پڕ كردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له نه‌بوونی زانیاری دروست و پشت ڕاستكراو ڕوبه‌رویان ده‌بنه‌وه.
هه‌روه‌ها له كاری هه‌واڵگرییدا، نه‌بونی به‌ڵگه مه‌رج نیه بۆ نه‌بونی نیازی خرابی نه‌یاران یا نه‌بونی توانی زیان گه‌یاندنیان ، چونكه زۆر جار ده‌زگا هه‌واڵگرییه‌كان له‌به‌ر لاوازیان و نه بونی توانای هه‌واڵگری له بواری چالاكی نهێنی بۆ سمینی (اختراقی) ئامانجه هه‌واڵگرییه‌كانیان توانای وه‌ده‌ست هێنانی زانیاری و به‌ڵگه‌ی دروستیان نیه، یا خود له‌به‌رئه‌و شێوازه به‌هێزاانه‌ی خۆ پاراستن و سه‌ر لێشواندنی كه نه‌یاران به كاری ده‌هێنن بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه و نیازه‌كانیان ئاشكرا نه‌كرێن ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كان ناتوانن زانیاری پێویست كۆ بكه‌نه‌وه .
هه‌رچه‌نده له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌كانی وڵاتان زیاتر له جاران له یه‌كتر ئاڵاون ، به‌ڵام له سیاسه‌تی په‌یره‌وكراو له سه‌ر بنه‌مای ریالیستیدا وا باوه كه لای ده‌وڵه‌تان نه دوژمن و نه دۆستی هه‌میشه‌ی بونی نیه ، ئه‌وه به‌رژه‌وه‌ندی وڵاتانه كه دۆست و دوژمنان دیاری ده‌كات ، هه‌ر بۆیه ده‌زگا هه‌وڵگرییه‌كان به به‌رده‌وامی چاودێری نه‌یاران و ڕكابه‌ره‌كانیان ده‌كه‌ن و هه‌ندێ جاریش چاودێری دۆستانی خۆشیان ده‌كه‌ن .
به‌و هیوایه‌ی كه ئێمه‌ی كوردیش بتوانین له ئاستی جیهانی یاریكه‌رێكی باش و خاوه‌ن دۆستی زۆر و به دور له بونی ته‌نانه‌ت یه‌ك ده‌وڵه‌تی دوژمنیش بین، با هه‌موومان كار بكه‌ین بۆ پاراستنی یه‌كریزی و چاره‌سه‌ر كردنی كێشه نێو خۆییه‌كانمان و پێكه‌وه به‌شدار بین له پاراستنی ئاسایشی هه‌رێمی كوردساتن و پلان و پیلانی دوژمنان و نه‌یارانی ده‌ره‌كی پوچه‌ل بكه‌ینه‌وه.