مێژووی پێكەوە ژیان لە شۆرەشەكانی بارزاندا

مێژووی پێكەوە ژیان لە شۆرەشەكانی بارزاندا
ئەمجارەیان پەیامەك لە ئاستی ئەو پەری بەرپرسیارییەتی لە لایەن سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئاراستەی گشت لایەنەكانی كوردستان كرا ئەویش گیانی لێبوردەییی و پێكەوە ژیانی ئاشتییانەی لایەنەكان و بە هێز كردنی ئەو پرەنسیبە بۆ ئەوەی كە بە شێوەیەكی ئاشتیانە بسازن و لە ووڵاتەكی فرە نەتەوە و فرە ئایین ،رێز لە هەموو بەهاو قیەمەكی مرۆڤی وەكوو پیویستیەكی هەنوكەییی بگیرێت.
ئەوەی كە ناكرێت حاشای لێبكرێت زۆربەی هەرە زۆری شارەكانی كوردستانە كە تێدا دونەتەوە یان زیاتر بە یەكەوە ژیاون ویان چەندنەتەوەیەك بە یەكەوە لە یەك شارەدی ژیابن بەبێی ئەوەی كە كێشەیەك یان بۆ دروست بوبیت و هەموو لایەنەك بە بێی گرفت سروتە ئایینەكانیان بە جێ‌ هێناوە و یان بەشداری پرسەكانی یەكترییان كردووە ،تەنانەت لە گوندی بارزان لەیەك كاتدا دێر و كلیساو مزگەوت هەبووە و بە یەكەوە لە چارەسەر كردنی گرفتەكان هاوبەش بوونە و گوندی بێدیاڵ نمونەی ئەو پێكەوە ژیانەیە و زۆر جاریش هەبووە كە لە ئاست ئەو زوڵم ز زۆردارییەی كە لە لایەن رژێمە داگیر كەرەكانی ئەوسا لە لایەنەك یان نەتەوەیەك كراوە هاوكار و هاودەمی یەكتر بوونە و ئەو هاوكارییی و پێكەوە ژیانەش لە سەردەمی شێخەكانی بارزان بەرجەستەتر بووە.
لە لایەكی ترەوە لە چەندین نەتەوە و ئایین دا بەشداری شۆرەشەكانی بارزانیان كردووە لەوانەش دەتوانین هرمز ملك چەكۆ،فرانسۆ حەریری،ئادەم ،فەلەكەالدین كاكەیی و زۆرەك لە برایانی ئێزدی ناخۆشترین رۆژە كانی ژیانیان لە شەری بەرگری لە كورد و كوردستان لە تەك بارزانی جەنگاون و زۆر داستانی قارەمانانەیان تۆمار كردووە و توانیویانە دوژمنان لەو كاتەدا بە چۆك دا بهێنن.
ئەوە ئەو بۆشاییەیە كە ئەگەر كەلێنی تێدا بكەویت دوژمنان سوودی لێوەردەگرن و دەتوانن زیاتر كێشەكان قۆڵ بكەنەوە بۆ ئەوەی سوود لەو بارودۆخە ببینن و ئەو دەرفەتەی كە بۆ گەلی كورد هاتۆتەئاراوە پەك بخەن وە كوو ئەوەی كە لە كاتی ئێستا دا لایەنەكی دیاری كراو سوودی لەو بارودۆخە وەرگرتووە بۆ ئەوەی كە ئاستەنگ لە بەردەم ئەو هەنگاوانەی كە بەرەو سەر بەخۆییی دەنرێن دروست بكەن.
سەرەرای پەیامی نێچیروان بارزانی ،پێشتریش سەرۆك بارزانی لە باشیك ئاماژەی بەو تابڵۆجوانەی پێكەوە ژیانی ئایین و نەتەوەكان كردبوو.
Top