بۆكاناڵە شۆڤیینییەكەی بێ لایەنی شیعەلایەن NRT
December 18, 2016
وتار و بیروڕا
هۆكاری ئەوەی كە میوانتان بوو لە بەر ئەوە بووە كە ئەوان باسی حیزبەكانی سنووری سلێمانی ناكەن هەروەك چۆن هەموو كات ماڵكی لە كاتی هەرەشە كردن لە كوردستان ئەكرادی خۆی جیا دەكاتەوە تەنانەت ووشەی كورد بوونیش لە لای شیعەكان پەیوەستە بە سەرۆك بارزانی و پارتی و بوونی پێشمەرگەو پەیوەست بە بارزانییە هەر بۆیەش هەر پارتی و بارزانی بە ئامانج دەكرێت و حسابی كورد بوون بۆ هاوپەیمانە ناكەنەوە.
ئایا بینینی سەرو سیمای دوژمنەكی كوردستان لای ئێوە ئەوندەگرینگە كە بە حەماسەوە بانگهێشتی كەناڵە بێ لایەنی شیعەلایەنتان كردووە ،خۆ دۆزینەوەی دوژمنانی كورد و كوردستان زۆر ئەستەم نییە بۆ وا دوور دەرۆن ئەوە نییە هەر رۆژەو لە كەناڵەكی شیعی خۆیانهەرزان فرۆش دەكەن،هەر ئەوان بانگهێشت بكەن چوون ئەوان نوێنەر و جێیەجێكاری پیڵانەكانی هاوپەیمانەكانیانن،ئەوە نییە كە یاسای حەشدی شیعی یان بۆ پەسەند كردن ، ئەوە نییە كە بە دوای پەسەند كردنی یاسای فیدراڵی پارێزگاكان بوون،ئەوە نییە كە وەزیرەكی كوردیان بۆ لادان ،ئەوە نییە كە رۆژەك لە سلێمانی رۆژەكی تر لە تارانو رۆژەكەی تر لە بەغاو نەجەف یەكتر دەبینن