پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی شكۆ وئاڵایی كوردستان و ناسنامەی نەتەوەییان پاراست

پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی شكۆ وئاڵایی كوردستان و ناسنامەی نەتەوەییان پاراست
رێبوار حەمەلاو شوانی
گەر خۆراگری و قارەمانیەتی سیاسەتی حەكیمانەی سەرۆك بارزانی بۆ رووبەرووبوونەوەی پیلان و مەرٍامی نەیارانی كورد نەبوایە ، شتێك بە ناوی شكۆ و ناسنامەی نەتەویی نەدەبوو و كوردستان هەر ژێر دەست و لە ژێر زورداری دەمایەوە . پێشمەرگە بۆ كورد ناوێكی‮ ‬شكۆدارە،‮ ‬پێشمەرگە خاوەنی‮ ‬سەدان پر شانازیی لە رابردوو ئێستادا و سەدان چیرۆكی‮ ‬قارەمانیەتی‮ ‬و ئازایەتییە،‮ ‬لەسەر زاری‮ ‬سەرۆكە گەورەكانی‮ ‬دونیا ناوی‮ ‬پێشمەرگە باس دەكرێت و بە هێمای‮ ‬خۆڕاگری‮ ‬و سەركەوتن و ئازایەتی‮ ‬وەسفكراوە لە میدیا جیهانیەكاندا بایەخی‮ ‬زۆری‮ ‬پێدراوە‮..لەو هەلومەرجە گونجاوە سیاسی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و سەربازییەی‮ ‬كە بۆ هەرێمی‮ ‬كوردستان رەخساوە پێویست دەكات هەموو لایەنە سیاسیەكانی‮ ‬كوردستان بۆ بەدیهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان پشتگیر و پشتیوانی هەوڵە بەردەوامەكانی سەرۆك بارزانی بن‮. ‬چونكە ئەم هەوڵە مەسەلەیەكی‮ ‬حزبی‮ ‬نییە،‮ ‬بەڵكو مەسەلەیەكە چارەنووسی‮ ‬گەلێكی‮ ‬پێوەبەندە،‮ ‬دەبێت ئەجێندای‮ ‬دەرەكی‮ ‬و كێشە ناوخۆییەكان وەلابنێن و هەموومان كار لە سەر‮ ‬یەكڕیزی‮ ‬گەلی‮ ‬كورد و ریفراندۆم بكەین‮. ‬ ئایندەی‮ ‬كوردستان لە ئێستاوە نەك دوای‮ ‬كۆتایی‮ ‬هاتنی‮ ‬داعش،‮ ‬هەر ئەوە دەبێت كە گەلی‮ ‬كوردستان بە رێگەی‮ ‬سندوقی‮ ‬دەنگدان بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدات و هەر لەسەر بنەمای‮ ‬ئاكامی‮ ‬ئەو دەنگدان و راپرسییەش هەرێمی‮ ‬كوردستان پێش هەمووان لەگەڵ بەغداو دوای‮ ‬ئەوانیش لەگەڵ وڵاتانی‮ ‬ئیقلیمی‮ ‬وتووێژ دەكات،‮ ‬هەر لەبەر رۆشنایی‮ ‬بڕیاری‮ ‬گەلی‮ ‬كوردستان مامەڵە لەگەڵ كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬دەكات‮. ‬شانازییەكی‮ ‬تری‮ ‬پێشمەرگە ئەوەیە كە سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان هەمیشە خۆی‮ ‬بە پێشمەرگە زانیوە و ناساندووە،‮ ‬بەر لە هەموو كار و سەرۆكایەتییەك‮. ‬

دڵسۆزانی خاك ونیشتمانپەرەوانی كوردستان زۆر باش لەوە گەیشتووە كە هەر چی پێشبینی و گووتەی كە سەرۆك بارزانی بڵێت دێتەدی، لە خۆیەوە نییە بەڵكو خوێندەوە و حەكیمەتی بەرێزیانە بۆ رووداو پێشهاتەكان و بە تایبەت دۆزی كورد ،بۆیە بەدڵنییاییەوە ، سەرەرای دروستكردنی كۆسپ و تەگەرە و بەربەستی دوژمنانی كورد و كۆیلەكانیان كە هەموو توانا و تابوورەكانییی پێنجەمیان خستۆتە گەرٍ ب بە ڵام دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان نزیكە، بەداخەوە كە ئێستا ئێمە لە قورسایی و كەسایەتی پێشمەرگە، سەرۆك مسعود بارزانی نەگەیشتووین، كەسێك رابەرت بێت كە بتوانێ هەموو زلهێزانی جیهان لەبەرژەوەندی گەلەكەی بخاتەكار، كەسێك كە لەناو جەرگەی داڕێژەرانی نەخشەی سایكس بیكۆ بڵێت ئێوە هەڵەبوون سایكس بیكۆ نەما، مرۆڤێك تاكە كەس بێت بە زلهێزی جیهان بڵێت نا، لەوە تاوانبارتر هەیە تۆ پشتگیری نەكەی و هاوكاری نەبیت؟ بۆیە پێویستە هەموومان درك بەو راستییە بكەین و هەڵنەخەڵەتێین و بەوەوە سەرقاڵ نەبین كە هەندێك لایەن كە دژی بەدیهاتنی ئەو خەونە و لەژێر ناوی رێككەوتن سەرقاڵمان بكەن تا خۆمان لە بیر بكەین و سوود لەو دەرفەتە وەرنەگرین كە بۆمان هاتووەتەپێش كە دەریایێك خوێنمان لەپێناو ئەوە رشتووە، هۆش و بیرمان تیژتر بكەین و روونتر شتەكان ببینین و دەست لەناو دەستی رێزدار جەنابی سەرۆك هەوڵ بۆ گەیشتن بەو خەونە بدەین، جا ئەوكات كە خاكمان، ناسنامەمان ، ئاڵامان لە جیهان شەكایەوە ، بەناوی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستانــ، دەبێت بەرگریی ناخۆشیی و ژانەكانی پێش لەدایكبوونی ئەو ئاواتە لەمێژینەی شەهیدان و پێشمەرگە ، دڵسۆزانی خاك و نیشتیمان بگرین .. بۆیە هەر سەرۆك بارزانییە ئەو خەونە و مافەی كردووە بە واقعیی..

لە مێژووی‮ ‬بزاڤی رزگاریخوازی‮ ‬كوردستان لە دوای‮ ‬بارزانی‮ ‬نەمر ،‮ ‬كێ ئەوەندەی‮ ‬پێشمەرگە ،سەرۆك بارزانی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬پێ پارێزانە هەنگاو بەرەو پێشەوە بنێت و رەوتی‮ ‬مێژوو و دۆزە رٍەواكەی سەرەرای بوونی دەیان كۆسپ و تەگەرە و مەترسی بە قازانج و بەرژەوەندی‮ ‬میلەتەكەی‮ ‬پێشبخات‮. ‬ئەوێ رۆژێ ئەگەر بۆ‮ ‬یەكەمجار هەڵبژاردنی‮ ‬گشتیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان نەبوایە و دامەزراوەی‮ ‬شەرعی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ كورد بنیات نەنرابان،‮ ‬كورد لە كوێی‮ ‬هاوكێشەكان دەبوو،‮ ‬شانازی‮ ‬دانانی‮ ‬بەردی‮ ‬بناغەی‮ ‬ئەم كیانە كوردییەی‮ ‬ئەمڕۆ ئاڵاكەی‮ ‬لە كۆڕ‮ ‬و كۆبوونەوە نێودەوڵەتییەكاندا لە پاڵ شانی‮ ‬راستی‮ ‬سەرۆكەكەی‮ ‬دەشەكێتەوە بۆ كێ دەگەڕێتەوە،‮ ‬جگە لە سەرۆك بارزانی‮. ‬ئەوە سەرۆك بارزانی‮ ‬بوو بەردەبازی‮ ‬مێژووی‮ ‬نوێی‮ ‬كوردی‮ ‬گۆڕی‮ ‬و بە پێشنیاز و بڕیاری‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬هەڵبژاردنی‮ ‬گشتیی‮ ‬لە‮ ‬1992دا توانی‮ ‬خەباتی‮ ‬چەكداری‮ ‬شاخ بگۆڕێت بە خەباتی‮ ‬مەدەنیانەی‮ ‬كورد لەپێناو بنیاتنانی‮ ‬كیانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەوتۆ كە لە هاوكێشەی‮ ‬نوێی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬ناوچەكەدا حسابی‮ ‬ورد و گرنگی‮ ‬بۆ بكرێت‮. ‬هەر ئەوەش هۆكاری‮ ‬ئەوە بوو كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە گشتیی‮ ‬و ئەوروپاییەكان بە تایبەتی‮ ‬روو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن و لە ئێستادا دەیان نوێنەرایەتی‮ ‬و كونسوڵخانەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬گەورە و كاریگەری‮ ‬جیهان لە هەولێر كراونەتەوە و ئاڵاكانیان دەشەكێتەوە‮. ‬لە دوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس و لە پرۆسەی‮ ‬بنیاتنانەوەی‮ ‬عێراقدا ئەگەر وردی‮ ‬و دیقەت و سیاسەتی‮ ‬سەر‮ ‬ڕاستانەی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬نەبوایە،‮ ‬كوا و كەی‮ ‬كیانە كوردییە خۆماڵییەكەمان دەبووە خاوەنی‮ ‬ئەو پێگە‮ ‬یاسایی‮ ‬و سیاسی‮ ‬و خاوەن هەژموونەی‮ ‬بتوانێت لە زۆر حاڵەتدا پارسەنگی‮ ‬سیاسەت لە بەغدا ئاراستە بكات‮. ‬لە وێستەگەی‮ ‬دواتردا كە درووستبوونی‮ ‬داعش و داگیركارییەكانی‮ ‬بوو،‮ ‬ئەگەر متمانەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بە سەرۆك بارزانی‮ ‬نەبوایە،‮ ‬كەی‮ ‬كورد وەك هاوبەش و شەریكێكی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬هاوپەیمانێتییەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬كە زیاتر لە‮ ‬60 وڵاتی‮ ‬تێدایە لە جیهاندا پێگەی‮ ‬خۆی‮ ‬قایم دەكرد و شانبەشانی‮ ‬گەورەترین سوپاكانی‮ ‬جیهان شەڕی‮ ‬داعشی‮ ‬دەكرد و دەبووە نوێنەری‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و بەها دیموكراسییەكان لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬تیرۆردا‮. ‬ئەمانە بەهای‮ ‬گەورە و سیاسەت و ئارمانجی‮ ‬گەورەی‮ ‬نەتەوەییان لە پشتەوەیە و بە سادەیی‮ ‬و هەڵكەوت لە دایك نەبوونە،‮ ‬بەڵكو ئەنجامی‮ ‬تەمەنێك خەبات و تێكۆشان و هەوڵ و دیپلۆماسیەت و سەرڕاستی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك بەدەستهاتوون و هەر ئەوەشە كوردی‮ ‬خستووەتە سەر رێگەیەكی‮ ‬راست بە ئاراستەی‮ ‬بڕیاردان لەسەر چارەنووسێك كە زیاتر لە سەدەیەكە كورد خوێنی‮ ‬بۆ بەخشیوە و قوربانی‮ ‬لەپێناودا داوە‮. ‬تەنانەت نەوەكانی‮ ‬داهاتووشمان پێویستە شانازی‮ ‬بەو دەستكەوت و سەركەوتنە مەزنانەوە بكات كە بە پێشەنگی‮ ‬و سەرۆكایەتی‮ ‬سەرۆك مسعود ‬بارزانی‮ ‬بەدەستهاتوون‮. بۆیە هەر كوردێكی دلسۆز شانازیی بە ئەمانەتدار و ئاڵاهەڵگری كۆماری كوردستان دەكات. ئەمرٍۆ پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی، بۆنە سیمبول و پارێزەری ئاڵایی كوردستان وشكۆیی نەتەوەیی كورد.
Top