ئێستا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتە

ئێستا كاتی راگەیاندنی دەوڵەتە
هەر چەندە كە لە كاتی ئێستادا هەموو ناوەندە سیاسی و میدیاكانی زڵهێزی هەواڵنێری باس لە ئاماژەیەكی روون دەكەن ئەویش ئەو گۆرانكارییانەن كە لە رۆژهەڵاتی ناوەراستدا روو دەدەن و لە گەڵ ئەوەشدا باس لە دروستبوونی دەوڵەتەكی كوردی بە ناوی كوردستان دەدەن ،هەرچەندە لە چەند رۆژەی رابردوو لە پەسەند كردنی یاسای موازنە بینرا كە دەوڵەتی ناوەندی بە پیر داواكانی كورد نەهات تەنانەت لە زۆر بوار دا قەید و بەندی بۆ دروست كرد بۆ ئەوەی زیاتر لە جاران دۆخەكە بەرەوە ئاڵۆزی ببات.
ئەوەی كە لە ئێستادا بۆ كورد زۆر گرینگە ئەو دەرفەتەیە كە بۆی رەخساوە ، ئەویش كۆنترۆڵكردنەوەی بەشی هەرە زۆری ئەو ناوچانەیە كە پێشتر لە دەرەوەی دەستەڵاتی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەویش ناوچەكوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم بوو و بە خوێنی پێشمەرگە كۆنترۆڵكراوە،پێدەچیت لە داهاتوویەكی نێزیكدا لە هەمبەر جێبەجێ‌ كردنی پرۆژە یاسای بودجە و چۆنییەتی رێككەوتنی لە بارەی بودجە هەرێمی كوردستان دانوستاندنەكانی لە گەڵ بەغدا دەست پێبكات هەر چەندە كە لە كاتی ئێستا بە هۆی دروستكردنی هاوپەیمانییەتەكی چەند لایەنەك لە كوردانی ماڵكی و دەوڵەتی یاسا كێشەكان ئاڵۆزتر بن چوون ماڵكی بە هەموو شێوەیەك بەربەست بۆ كورد و حكومەت دروست دەكات و لە لایەكی ترەوە، بە دروست كردنی ئاستەنگ لە بەردەم پرۆسەی سیاسی عێراق، كێشەكان قوڵتر بوونە
ئەگەر بێتو حكومەتی ناوەند مڵ بۆ داواكارییەكانی كورد كەج نەكات ئەو كات ئەگەری تر لە بەردەم كورد دایە ئەویش جیابونەوەیەكی ئیختیارییە كە لە رێگەی ریفراندۆمەوە ئەو دەرفەتە بە هاولاتییانی كورد دەدرێت بۆ ئەوەی دەنگ لە سەر سەربەخۆیی كوردستان بدەن هەرچەندە كە ئاماژەكان بەرەو ئەو ئاقارە دەرۆن كە كورد جیابونەوەیەكی ئاشتیانەی بە دوور لە هەموو گرژییەك لە بیرۆكە دابیت بۆ ئەوەی بتوانرێت ڵە گەڵ دەوڵەتی ناوەند وەكوو دوو دراوسێ‌ هەڵس وكەوت بكرێت. هەر چەندە كە ئاماژەكان بۆ وەرگرتنی هەڵوێستەكی لەو جۆرە لە هەموو كاتەك گونجاوترە چوون لە ئێستادا رێوشوێنەجیهانییەكان وهاوپەیمانییەتی كورد لە شەری تیرۆردا ئەو زەمینەیەی خۆشتر و لە بارتر كردووە و ئەو پەیوەندییە سەركەوتوانەی كە كورد هەیبووە ئێستا زیاتر لە هەموو جارەك دۆستایەتی هەیە و ئەو دەنگە نەشازانەی كە پێشتر لە هەمبەر دەوڵەتی كوردی هەبوون ،كەمتر دەبیسترێن و دوایین هەوڵە دیپڵۆماسییەكانی سەرۆكی هەرێم بۆ توكیا و هەندەك لە ووڵاتانی عەرەبی و لای پاپ ژان پۆلی دووەم پاپای فاتیكان و ووڵاتەیەكگرتووەكانی ئەمریكاو پێشوازی لە سەرۆكی هەرێم بە ئاڵای كوردستان وەكوو عورفەكی دیپڵۆماسی نێو دەوڵەتی ئەو مهیمەی زیاتر دەر خستووە.
بەلچام لە ئەگەری هەر بریاردانەك كورد دەبیت خۆی بۆ هەموو جۆرە ئەگەرەك لە رووی دروستبوونی ئاستەنگی سیاسی و دیپڵۆماسی تەنانەت ئابوری كە بۆ بارودۆخی ئێستای كوردستان زۆر گرینگە ئامادە بكات.
Top