‬پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ، سەركەوتنی دیپلۆماسی ئیقلیمی و نێودەڵەتی

‬پێشمەرگە،سەرۆك بارزانی ، سەركەوتنی دیپلۆماسی ئیقلیمی و نێودەڵەتی
سیاسەتی حەكیمانەی سەركردایەتی كورد لە مامەڵەكردنی رووداو و پێشهاتەكان و ئەزموونی‮ ‬سەركەوتووی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان وە پەیوەندیە سەركەوتووەكانی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬بەرزی‮ ‬سەرۆكایەتی‮ ‬و دیبلۆماسی‮ ‬و بازرگانی‮ ‬پەیامێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬گرنگی‮ ‬بە جیهان گەیاند كە كورد نەتەوەیەكی‮ ‬ئاشتی‮ ‬خوازو بەجەرگ و قارەمان و زیرەكە وێڕای‮ ‬گوشاری‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ و ستەمی‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و هەوڵەكانی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬بەڵام كورد دووبارە لە نێو ئەو دۆخە سیاسی‮ ‬و ئاڵۆزیەی‮ ‬ناوچەكە بە بەڵگەوە سەلماندی‮ ‬كە دادپەروەری‮ ‬لە جیهان پێویستە بەرجەستە بكرێت‮ . ‬پرسیار دەكرێت لەم‮ ‬ڕۆژەوە كە سیستەمی‮ ‬نوێ‮ ‬ی‮ ‬جیهان ئایا دووبارە كەیسەكان دەچنەوە چوارچێوەیەكی دیكەوە‮ ‬یاخود گۆڕانكاری‮ ‬ئەوتۆی‮ ‬بەسەرنایەت.زانیاری‮ ‬سەرەتایی‮ ‬ئەوەیە كە سەرۆكی‮ ‬نوێ‮ ‬ی‮ ‬ئەمریكا كۆمارییە‮ ‬وە پێشبینی‮ ‬دەكرێت دونالد ترمپ ببێتە خاوەن موبادەرەیەك كە نەتەوەی‮ ‬كورد بخاتە قۆناغێكی‮ ‬دی‮ ‬مێژوویی‮ ‬وەك خاڵی‮ ‬وەچەرخان هەژماربكرێت‮.‬ جیاوازی‮ ‬مەسەلەی‮ ‬كورد لەو دۆخەدا لە گرنگی‮ ‬نیشاندانی‮ ‬دۆسیەكەیە لەلایەن‮ ‬سەركردایەتی‮ ‬كوردستان كە لەمەو دوا ئیدارەیەكی‮ ‬تر گشت بابەتەكان جێبەجێدەكات‮ ‬،‮ ‬نمایشكردنی‮ ‬دۆسیەی‮ ‬كورد و كوردستان بە شێوازێكی‮ ‬دیبیلۆماسی‮ ‬و نیشاندانی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬هاوبەشی‮ ‬ئەمریكا و كوردستان گرنگی‮ ‬زۆری‮ ‬دەبێت‮ .‬
هەموو ئاماژەكان ، ترافیكە نێودەوڵەتییەكان ، متمانەی نێو دەوڵەتییەكان ، سەرمایە گوزاری ،بوونی دەیان كۆنسوڵخانە و كۆمپانیایی گەورە، سیاسەتی پێكەوە ژیانی ئاشتیانە ، ئاماژەیەكی روون و ئاشكران ، بۆ پەیوەندی بەهێزی وڵاتانی زڵهێز بۆ دەوڵەتە نوێییەكەی رۆژەهەڵاتی ناوین .. پەیوەندی بەهێزی سەرۆك بارزانی و ئەمەریكا كوردستان ، لە سیاسەتی رٍاستەو خۆ مامەڵەكردن لەگەڵ هەرێمی كوردستانداقۆناغێكی نوێ‌ لە دیپلۆماسییەتی كوردی و ئەمەریكا ..سه‌ردانی سه‌رۆک بارزانی له‌ ماوه‌ی ڕابردوو بۆ ئه‌مریکا و دیداری له‌گه‌ڵ سه‌رۆک و جێگر و به‌رپرسانی باڵای ئه‌مریکا، هه‌روه‌ها سه‌ردانی به‌رده‌وامی به‌رپرسانی باڵا و فه‌رمانده‌کانی ئه‌مریکا و له‌ ناویاندا هاتنی ئاشتن کارتەر وەزیری بەرگری ئەمریکا بۆ هەرێمی کوردستان و لای سەرۆک بارزانی، جگە له‌وه‌ی مانایەکی گەورەی هەیە، بۆ په‌ره‌پێدان به‌ پڕۆتۆکۆڵه‌ سه‌ربازیه‌که‌ و هامەهەنگی کردنی زیاتر بووە لەگەڵ بارزانی. گه‌ر سه‌رنجێکی مێژوو و ئه‌و وڵاتانه‌ی له‌ شه‌ڕدا بوون بده‌ین، کەمجار هەبووه‌ ئەوە ڕووبدات وەزیری بەرگری وڵاتێکی گەورە سه‌ردانی وڵاتێکی تر بکات به‌مه‌به‌ستی پێدانی میدالیای جەنگاوەری ئازای وڵاتەکەی بە جەنگاوەرانی وڵاتێکی تر، بەخشینی میدالیایی ئازایەتی بە چوار پێشمه‌رگه‌ی کوردستان مانای ئەوەیە کە کوردستان گرنگیه‌کی چەندە گەورەی هەیە بۆ ئەمریکا. هەموو ئەوانه‌ی باس کران و گشت ئاماژه‌کان ئەوەمان بۆ دیاردەکەن کە کوردستان وەک دەوڵەتێکی نوێ لە داهاتووی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کاریگەرییەکی ئێجگار زۆر بەهێزو گرنگی دەبێت
.ئاشكرایە بە هەلكەوتنی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد و پێشمەرگە، سەرۆك مەسعود بارزانی‮ ‬وە بە هۆی‮ جوڵە وچاڵاكییە سیاسییە نوێكانی‮ ‬و هەڵوێست و گرینگی‮ ‬دانی‮ ‬بە پێشمەرگە و هەموو هێزە چەكدارەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬بەشەرەفی‮ ‬كوردستان دەرگاكانی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەبەردەم نەتەوەی‮ ‬كورد بكاتەوە‮ ‬و هەر رۆژە مژدەیەكی‮ ‬نوێ و تازە پێشكەش بە كوردستانیان دەكات‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬ئومێد و شایی‮ ‬یان بە خەبات و تێكۆشانی‮ ‬رابردووی‮ ‬خۆیان بێ‮ ‬،‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬حدود و حەقار و سنوورە دەستكردەكان و نەخشە و پلان و بەرنامە و بەلێن و پەیمانی‮ ‬دوژمنان رەش بكاتەوە و تێك بشكێنێ‮ ‬بە خوێنی‮ ‬ئالی‮ ‬شەهیدانی‮ ‬رێگای‮ ‬رزگاری‮ ‬كورد و كوردستان،‮ ‬پەردەی‮ ‬لەسەر لاداو گەراندیەوە باوەشی‮ ‬كوردستانیان كە هەمیشە هۆكاری‮ ‬دروست كردنی‮ ‬هەموو گرفتە نێوخۆیی‮ ‬و تەنگو چەلەمەكانی‮ ‬كوردستانی‮ ‬گەورە بووە‮ ‬،‮ ‬ناحەز و نەیارانی‮ ‬كوردستانیان بە فیتی‮ ‬دوژمنان خەڵكێك پەلكێش دەكەن بۆ نێو ناوچە رزگاركراوەكان بە مەبەستی‮ ‬ڕكەبەری‮ ‬بەرەنگار بوونەوەی‮ ‬سیاسەت و هەوڵ و كردەوەكانی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان دەیانەوێ بە زۆرەملێ و ناڕەوا خۆیان بكەنە نوێنەری‮ ‬خەڵكێكی‮ ‬خۆفرۆش و دۆڕاو دژی‮ ‬ئایندەی‮ ‬میللەتی‮ ‬كورد بۆ ئەوەی‮ ‬كارەساتی‮ ‬نەخوازراوی‮ ‬لێ بكەوێتەوە.سەرۆك بارزانی‮ ‬توانی‮ ‬بە جوانترین شێوە پێشمەرگە رێكبخاتەوە و بەهێزترین هێز دروست بكات لە خەڵكی‮ ‬بەشەرەفی‮ ‬كوردستان كە جێگای‮ ‬شانازی‮ ‬و بەختەوەری‮ ‬هەرهەموو مرۆڤایەتین لەسەر‮ ‬ڕووی‮ ‬زەوی،‮ ‬جەنگاوەری‮ ‬بێوێنەن كە هەردەم لە راژەی‮ ‬تێكڕای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و توانی‮ ‬خۆی‮ ‬بگونجێنێ لەگەل سیاسەت و بەرژەوەندیەكانی‮ .‬ هەموو شێوازە سەركەوتووانە مامەڵەكردنە دیپلۆماسییەی كورد وایكردووە ، پێگەی كوردو دۆزەرەواكەی لە سەر ئاستی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی پێشكەوتنی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت و هەنگاوەكان بۆ پشیتوانیكردنی پرسی سەربەخۆیی كوردستان زیاتر و خێراتر بكات ..
Top