جارێكی دیکە پێشمەرگە،بیروهزری داگیركەرٍان و هاوبیرانی تێكشاندەوە

جارێكی دیکە پێشمەرگە،بیروهزری داگیركەرٍان و هاوبیرانی تێكشاندەوە
بەدرێژایی مێژوو، دوژمنانی كورد گشت پیلانگێریی و چەكەكانیان لەدژی نەتەوەی كورد تاقییكردەوە تا میللەتی كورد لە ئامانجە رٍەواكانی سارد بكەنەوە، بەڵام پێشمەرگە بە خوێن و گیانی رێگریكرد ومەرٍامەكانی تێكشاندەوە .سەركەوتنە یەك لە دوای یەكەكانی هێزەی پێشمەرگەی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی لە بەرەكانی جەنگ ، شانازییەكی نەتەوەیی و جیهانی تۆمار كرد ، ئەوەش وایكردووە كە نەیارانی كورد ، بە هێرش میدیایی و چەواشەكاری ، جنێودان و سووكایەتییكردن ئەو شانازیی و سەركەوتنانە بشارنەوە و بەلارێدا ببەن .ئێمەی‮ ‬كورد سەركەوتنێكی‮ ‬گەورەترمان بەدەستهێناوە،‮ ‬ئەمەش لە سایەی‮ ‬حیكمەتی ‬و قارەمانی و ‬تێكۆشانی‮ ‬‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پێشمەرگە قارەمانەكانە كە سەری‮ ‬كورد و مێژووی‮ ‬كوردی‮ ‬بە قەد بەرزایی‮ ‬چیاكانی‮ ‬كوردستان بەرز و بڵندتركرد لە هەموو جیهاندا،‮ ‬لێرەدا من دەمەوێت ئیشارەت بەوە بدەم كە پێگەی‮ ‬جەنابی‮ ‬سەرۆك لەوە دەرچووە كە وەك سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەماشای‮ ‬بكرێت،‮ ‬بەڵكو لە ئێستادا وەك كارێزمایەك لەسەر ئاستی‮ ‬جیهاندا ناسراوە و‮ ‬یاداشت و رێنماییەكانی‮ ‬لە هەموو جیهان گرنگییەكی‮ ‬زۆر گەورەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬پێ دەدرێت،‮ ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬راست و دروستە،‮ ‬ئەوەیە كە هەموومان بە تایبەتی‮ ‬لایەنە سیاسییەكان لە راستی‮ ‬دەرنەچین هەموومان كۆك بین و ئەمانەتی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬میللەتەكەمان بپارێزین،‮ ‬وەك جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬شەو و رۆژ لە خەباتی‮ ‬كوردایەتی‮ ‬و بەرخۆدان دابن،‮ ‬نەك خۆیان بە قسەی‮ ‬لاوەكییەوە خەریك بكەن،‮ ‬چونكە هەندێك لایەنی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەستان و دانیسشتنیان دژایەتی‮ ‬ئەم سەرۆكە بەرز و بڵندەیە،‮ ‬بۆیە پێویستە واز لەم قسانە و لەو دژایەتییە بەتاڵە بهێنن،‮ ‬چونكە سەرۆك گەلی‮ ‬كوردی‮ ‬لەپشتە و هەر تەنها گەلیشە دەتوانێت بڕیار بدات،‮ ‬نەك چەند كەسێك‮.‬ پێوستە میللەتی كورد زۆر هوشیارانە مامەڵە لەگەڵ نەیارانی كورد بكات ، نەكەوێتە داویی چەواشەكاریی و پیلانگێرییەكان ، چونكە ئەوان هیچ رێگەیەتریان جگە لە شكست و ریسوا بوون لە بەردەست نەماوە ..

لە دوای ساڵی 1991 پرسی كورد لە دەستی دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان هاتەدەرەوە، لە دوای دەركەوتنی داعش لە حوزەیرانی 2014، هێزی پێشمەرگەی كوردستان تەنیا هێز بووە لە تەواوی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كە توانیویەتی هێرشی تیرۆریستانی داعش رابگرێت، لەمەش زیاتر پاشەكشەیان پێبكات و تێكیان بشكێنێت، ئەمەش بووە هۆكاری ئەوەی هاوپەیمانییەكی نێودەوڵەتی كە لە 63 دەوڵەت پێكهاتووە دژی تیرۆریستانی داعش بێتەئاراوە.هیچ سەربازێك لە ناو سوپای وڵاتانی عەرەب نییە بتوانێت قارەمانانە شەڕ بكات، لەبەر ئەوەی سەربازەكان ئازاد نین، بەڵام پێشمەرگە لەو رۆژەوەی دروست بووە، ئازاد بووە، بۆیە هیچ كاتێك سوپایەك لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دروست نابێت هاوتای پێشمەرگە بێت، ئەمە وایكردووە پێشمەرگە خاوەنی كەسایەتیی تایبەتی خۆی بێت و لە پێناوی ئەو كەسایەتییەی خۆی بەوجۆرە شەڕ دەكات. هێزی مرۆڤ لە ئازادیدا دەردەكەوێت، بەڵام لە بەر ئەوەی هیچ مرۆڤێك لە رۆژهەڵات ئازاد نییە، ئەوا ئازایەتییەكەشیان دەرناكەوێت. و ئێستا ئەم 63 دەوڵەتە هەموویان پشتگیری كوردستان دەكەن. ئەمەش یەكەمجارە لە مێژوودا فرسەتێكی ئاوا گەورە بۆ كورد دروست ببێت، یەكەمجارە دەوڵەتانی داگیركاری كوردستان نەتوانن دەستی خۆیان بۆ ئێمە درێژ بكەن، ئەو چەكەی ئەمڕۆ هاوپەیمانان دەیدەنە پێشمەرگە، بە درێژایی مێژوو هیچ وڵاتێك بە كوردستانی نەداوە، لەمەش زیاتر ئێستا هاوپەیمانانی دژی داعش دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستان بە پێویست دەزانن و داوا دەكەن دەوڵەتی كوردستان دابمەزرێت.

گشت ئەو دژایەتیكردانەی كە لە سەر ئاستی نێو خۆیی و وڵاتانی ئیقلیمی لە دژی ئەزموونی كوردستان بە تایبەت سەرۆك بارزانی جێبەجێی دەكرێت ، بۆ ئەو واقیعە دەگەرێتەوە كە پێشمەرگە بە خوێن و گیانی خۆی كوردستانی لە داگیركاری پاراست و خاكی كوردستان بەتەواویی رزگار كرد و رێگەی بۆ سەربەخۆیی كوردستان خۆشكرد .. ئەو سیفەتانەی كە لە كەسایەتی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی بوونیان هەیە، لەوانە لە كەسایەتی كاك مسعود بارزانی جۆرێك لە كارێزما بوونی هەیە، سەرۆكێكە لەسەر ئاستی جیهان ناسراوە، لەمەش زیاتر كەسێكە بە درێژایی ژیانی خۆی پێشمەرگە بووە، بۆیە ئەم كەسایەتییە بۆ ئەم قۆناخەی نەتەوەكەمان زەروورە. ئەم قۆناخەی نەتەوەكەمان پێدا تێدەپەڕێت، قۆناخێكی هەستیار و ئاڵۆزە و دەبێت كاك مسعود بارزانی شان بداتە بەر ئەم ئەركە، جگە لە سەرۆك مسعود بارزانی، هیچ سەركردەیەكی كوردستان ئەو سیفەتانەی نییە و تەنانەت لەسەر ئاستی جیهان بەو ئاستە ناسراو نین و هێندەی ئەو لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان خاوەنی پێوەندییەكی زۆر نین و پێگە و شكۆی ئەویان نییە. لایەنێكی دیكە كە زۆر گرنگە و نابێت فەرامۆش بكرێت، ئەویش گرنگی هەولێرە وەك پایتەختی هەرێمی كوردستان كە هەموو كونسولخانەكانی جیهان بارەگەكەیان لە هەولێرە، هەموو ئەو شاندانەی دێنە عێراق راستەوخۆ سەردانی هەولێر دەكەن، هەروەها زۆر جار شاندەكانی دەرەوە دێنە هەولێر و سەردانی بەغدا ناكەن، زۆر جار لەسەر ئەم پرسە گلەیی لە هەرێمی كوردستان و شاندی ئەو وڵاتە كراوە كە تەنیا سەردانی هەولێری كردووە و نەچۆتە بەغدا. بۆیە هەر لایەنێكی سیاسی لە هەولێر هەژموون و پێگەی باڵادەست بێت، ئەوا ئەو لایەنە تەحەكوم بە پرسەكە دەكات. بۆیە ئێستا میللەتی كورد بە هۆی ئازایەتی و خۆراگری و سەركەوتنەكان و رزگاركردنی خاك و نیشتیمانی پێگەیەكی بەهێزی پەیدا كرد و رێگەی والاكرد بۆ بریاردان لە سەر سەربەخۆیی كوردستان ..
Top