عێراقی یەکپارچە لە ئێستا و هەشتاکانی سەدەی رابردوودا

عێراقی یەکپارچە لە ئێستا و هەشتاکانی سەدەی رابردوودا
هەشتاکانی سەدەی رابردوو رژێمی بەعس لە لوتکەی هێزدا بوو, لە پشتیوانی نێودەوڵەتیدا وەک گوێدرێژ (کەر)ی بارەبەر لە هەموو لایەکەوە لەوەڕی وەپێش دەکرا, لە دڕندەیی و کوشتار و کاولکاریدا دەستی دڕندە و بکوژ و کاولکارەکانی دونیای لە تەختە بەستبوو, لەگەڵ ئەوانەشدا ئەگەر کوردێک داوای عیراقی یەکپارچەی کردبا بە جاش و مستەشارەکانیشەوە, خۆی لەو شوێنە بە دوور دەگرت کە باسی ئابڕووی لێکرابا, بەوەش وازیان لێنەدەهێنا و شەو دوو فریشتەی کوردایەتی دەچوونە خەونی و تفبارانیان دەکرد.
بە پێچەوانەی ئەوکات ئێستا عێراق لە هێزدا لە خڕ و شیو و زەندۆڵەکان دایە, لە پشتیوانی نێودەوڵەتیدا بۆتە کەلاک و لە هەموو لایەکەوە دەمیان تێناوە, لە دڕندەیی و کوشتار و کاولکاریدا, عەرەب خۆیان بوونە دڕندە و بکوژی خۆیان و هەر خۆشیان بوونە کاولکاری شار و گوندەکانی خۆیان , کەچی ئەگەر کوردێک داوای هەڵوەشانەوەى عێراق و سەربەخۆیی کوردستان بکات, لە هەموو لایەکەوە ئابڕوو فرۆشەکان پەلاماری ئابڕووی بەرزی دەدەن و هەزار و یەک تۆمەتی بۆ هەڵدەبەستن, بەوەش ناوەستن و نوری مالیکی و حەنان فەتلاویەکان دوو دێوەزمەی زۆڵە کوردی دەنێرنە خەونی و ددانی کەمتیارئاسای لێ گڕ دەکەنەوە.
Top