گۆران،داشۆراو لە ئەخڵاق

گۆران،داشۆراو لە ئەخڵاق
سەرۆك بارزانی لە پەیامەكی گشتگیر كە ئاراستەی گشت لایەنە سیاسییەكانی كرد بە روونی هەموو ئەو دەنگۆیانەی كە لە دەزگا راگەیاندنەكانیان دەهاتە دەرەوە بێدەنگ كرد،ئەو پەیامە بە شێوەیەك ئاراستەی هەموو لایەنەكان كرا كە زەمینەیەكی لە باری بۆ مەبەستی دەرهێنانی كوردستان لەو كەشە سیاسییە چەقبەستووەی كە هەیە هێنایە دەرەوە و لە لایەن هەموو حیزبە سیاسەكان بەدەر لە گۆران پێشوازی لێكرا بەڵام ئەوەش زۆری نەخایاند و دووبارەپەڵە هەوری تاریكی ئاسمانی كوردستانی بە پیڵانەكی تریدا تەنییەوە بزوتنەوەی گۆران كە نەیتوانی تەنانەت چەند رۆژەك بەرگە ئەو ئاسایش و ئارامییەی كە باڵی بە سەر كوردستاندا كێشابوو بگریت لە بەر ئەوەی كە ئەو بزوتنەوە سیاسییە تەنیا لە ناو فەوزا نائارامیدا هەست بە گەشە كردنی خۆی دەكات و لە هەمان ژینگەشدا دروست بووە و خاوەنی مەكتەبەك بە هەمان بیرو بۆچوونی فەوزەوییە.
ئەو گروپە بێ‌ باكانە وهۆڤانە پەڵاماری بنەماڵە خۆشەویستەكانی شەهیدان دەدەن ئەو شەهیدانەی كە لە پێناو پاراستنی شەرەف و كەرامەتی كورد و كوردستان گیانیان بەخت كرد،ئەوە ئەو ووڵامەی بزوتنەوەی پۆپۆلیزمی گۆران بوو كە بۆ دەرباز بوون لەو نائارامییە كە بە هۆی پەیامەكەی سەرۆك بارزانی تووشی ببوو كەشەكی وەهای خوڵقاند و جارەكی تر كەشی سیاسی كوردستانی بەرەو ئاقارەكی تردا برد ئەوەش بوو هۆكارەك بۆ ئەوەی لە سیاسەتە چەوتەكانیان بۆ بە میلیشیا ناساندنی پێشمەرگەو پەڵاماردانی بنەماڵەی شەهیدان و هەوڵدان بۆ جیاكردنەوەی سلێمانی وەكوو هەرێمی جیا لە كوردستان و بچووككردنەوە كوردستان و لینك كردنی بە ووڵاتانی ئیقلیمی و جار لێدانی ئەوەی كە كوردستان لەو پەری گەندەلی دایەو عێراقیش شامی شەریفە راستەوخۆ ئاویان لە ئاشی دوژمنانی كوردستان كرد.
ئەوجارەشیان نوسەرە دەربارییەكان و قەڵەم بەدەستەكانی ئاراستەكراو لە لایەن ووڵاتانی ئیقلیمی كەوتنە كار و پاساویان بۆ ئەوو وتەقێزەوەنانەی ئەو چاڵاكڤان و هەڵسوراوانەی بزوتنەوەكەیان هێنایەوە وەكوو ئەوەی كە پرۆگرام كرابوون.
بەڵام ئەو جارەیان خەڵكی كوردستان لە هەمبەر ئەو بێرێزییەی كە بە شەرەف و كەرامەت و پیرۆزییەكانیان كرابوو هاتنە دەنگ و دژی ئەو نەهجە ناپیرۆزەی گۆران هاواری نارەزایەتیان بڵند كرد و بەیەك دروشم ئەو بزوتنەوە فەوزەوییەیان ریسوا كرد.
Top