یەكهەڵوێستی ،پاراستنی دەستكەوتەكان كلیلی سەركەوتن و بەدیهێنانی سەربەخۆیی
December 13, 2016
وتار و بیروڕا
لە ئێستادا هەرێمی كوردستان چەندین قەیرانی قوڵ و جۆراوجۆر بەرۆكی گرتووە، قەیرانی سیاسی و ناكۆكی نێوان لایەنەكان لە ناوخۆدا گەیشتۆتە ئاستێك كە چەقبەستوی پێوە دیارە، لەلایەكی تر بارە دارایی و ئابوریەكەی هەرێمی كوردستانیش ئەوەندەی تر دۆخەكەی ئالۆزتر كردۆتەوە، لەلایەك شەڕی دژ بە تیرۆرستانی داعش و لەلایەكیتر ئەو كێشانەی لەگەل بەغدا كە هێشتا یەكلایی نەكراوەتەوە و لەسەرووی ئەمانەشەوە گوشاری وڵاتانی دراوسێ و گەمە كردنیان لەگەل وەتەری حەساسی پرسی نەتەوایەتیمان، ئەوەی ئێستا گرنگە و نییەتی كوردانە و دڵسۆزانە گشت لایەنە سیاسییەكان بۆ یەكریزی و یەكهەڵوێستی دەردەخات ، بە پیرەو چوونی پەیامی پێشمەرگە و سەرۆك بارزانییە تا نێو مالی كورد یەكبخەین و هەموومان پالپشتی پێشمەرگە بین، بێگومان ئەگەر بە زمانێكی سادە باس لە ناوی پێشمەرگە بكەین ئەوە دەلێن: پێشمەرگە ئەو مرۆڤە راستەقێنەیەیە، كە لەپێناوی ئازادی و سەرفرازی گەل و نیشتمانەكەیدا، خۆی لە هەموو خۆشی و خۆشگوزەرانییەكانی و ژیان بوراندووەو شێلگیرانە، ئازایانە سنگی خۆی كردۆتە قەلغان و چالاكانە بە دورشمی كەم بژی و گەل بژی خەبات دەكات. پێشمەرگە ئەو مرۆڤە ماندو نەناسەیە كە لە پێناوی بەرقەرار كردنی ئاشتەوایی داكوتانی بناغەی ئازادی و دادپەروەری و دێموكراسی، مافی مرۆڤ ، نەتەوایەتی، سەربەخۆیی نەتەوەكەی تێكۆشاوە و گیانی فیدا دەكات ـ تا كورد بە سەرفراز و شكۆیی بژێت ...
گۆرانكارییەكان خێران ، پێشمەرگە سنووری باشووری كوردستانی دیاركردووە ، لە پێناویشدا قوربانیی و خوێنی زۆری بەخشییووە ، ئەوەی ئێستا ماوە ، هێز و لایەنە سیاسییەكانە بی سەڵمێنن كە دڵسۆزی كوردستان و خانەوادەی شەهیدانن .گەر لاپەرەكانی مێژوویی خەباتی رزگاریخوازی كوردستان بخوێنینەوە دەبینن كە پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی بارزانی ئەوەی سەلمانووە كە زۆرجار پارتی ئامادەی قوربانیدانو سازشكردن بووە لەسەر بەرژەوەندیە حزبیەكانی،بۆ ئەوەی لە بەرامبەردا دەسكەوتی نەتەوەیی زیاتر بەدەستبهێنرێن و ناوماڵی كورد لە پەرتەوازەیی و تێكچون بپارێزرێ،سیاسەتی پارتی بەرامبەر پرسە نەتەوەییەكانو بەرگریكردن لە بەها پیرۆزیەكانی نیشتمانو،دژایەتیكردنی ئەو لایەنە عێراقی و ئقلیمیانەی كە كوردیان بە هاووڵاتی ژمارە دوو پێناسە كردوە بە جۆرێك لە بەرامبەریان توندبووە كە زۆرجار پارتیان بە حزبێكی نەتەوەیی وەسفكردووە، ئەگەر بە بەووردی سەیری فەلسەفەو سیاسەتی پارتی و سەرۆك بارزانی بدەین دەبینین كە هیچ كاتێك لە ڕابردوو ئێستادا جیاوازی لە نێوان كوردو نەتەوەو ئایینەكانی تردا نەكراوە،هەمیشە پارتی ویستویەتی ئامرازێك بێت بۆ ئەوەی بەوپەڕی ئازادی لە كوردستان بژین و گشت مافە ئاینی و نەتەوەیەكانیان دەستەبەربكرێن.نابێ نوخبەی سیاسـی تێڕوانینو فكرەی جیاوازبێ لەگـەڵ هاوڵاتیان و میللەت،ئەبێ بزانین كە ئەوە مێژوونیە ڕەحم بەو لایەنە ناكات كە نەیویست لەو بوارەدا بەرپرسانە هەڵسوكەوت بكات،بەڵكو هەر ئەو لایەنە خۆیەتی كە نەیتوانی ببێتە وەسفێكو ئامرازێكی جوان بۆ مێژوو،چونكە ئەركی مێژوو بریتیە لە نیشاندانی ڕویی ڕاستەقینەی كۆیی ڕوداو بەسەرهاتەكان،بۆیە ئەبێ هەموو حزبو لایەنە كوردستانیەكان مێژوویەكی جوانو پڕاو پڕ لەسەروەری بۆ خۆیان تۆماربكەن بەوەی دەست لەناو دەست وەك یەك تیمو هەست كردن به بەرپرسیارەتی نەتەوەیی و سیاسی و ئەخلاقیان بەرامبەر بە گیانفیدایی و ماندوبونی برا پێشمەرگەكان و ڕوحی گەشی شەهیدە نەمرەكان،ببن بە پاڵپشتو هاوكاری هەوڵە بەردەوامی سـەرۆك بـارزانی،ئەو كێشەو گرفتە ناوخۆیانەی كە لەم دوایەدا لە نێوان حزبەكاندا دروست بوون بیخەنە لایەك. پێویستە بەدەم بانگەوازەكەی جەنابی سەرۆكەوە بچن كە لە بارەی ڕاپرسیەوە ئاراستەی كوێی لایەنەكانی كردوە بۆ ئەوەی تێكڕا بتوانن میللەتی كورد لەو نەهامەتی و مەینەتیەی سەدان ساڵە تێیكەوتووە دەرباز بێ و ئاییندەیەكی ڕۆشن و بۆ جیلی تازەو داهاتومان بنیادبنێین و ببێتە خاوەن دەوڵەتێكی سـەربەخۆیی كوردستان كە ئاواتی شەهیدان و پێشمەرگە و میللەتی كوردە