پێگەی كوردستان لە ستراتیژی ئەمریكادا
December 13, 2016
وتار و بیروڕا
ئەگەر سرنجی رووداوەكانی چەند مانگی رابردووی كوردستان و هاتوچۆیەكانی بەرپرسانی سەربازی و دیپڵۆماسی ئەمریكا لە گەڵ هەرێمی كوردستان و دانوساندنەكانیان بدەین، دەبینین چەند رووداوی مێژوویی زۆر گرینگ روویانداوە، ئەویش ئەوە بووە كە ئەو عێراقەی كە هەموو كات ئینكاری مافی كورد و پێشمەرگەی دەكرد تەنانەت لە دوای ئازادی عێراق ،حكومەتە یەك لە دوای یەكەكانی عێراق دژی بوونی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوونە تەنانەت دوا بەدوای جێگیر بوونی ئەو یاسایەیی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە چوارچێوەی هێزی ووشكاییعێراقدا هەڵسوكەوتی لەگەڵدا بكرێت هیچكات جێبەجی نەكراوە بەڵام لە ژێر كاریگەری ئەمریكا، دانیان بەبوونی پێشمەرگە و ەكوو سوپای بەرگریی كوردستاندا ناوە تەنانەت یاداشتی لەیەك تێگەیشتنی سەربازی ئەمریكا بە ئاگاداری حكومەتی عێراق لە گەڵ وەزارەتی پێشمەرگە ئەو راستییانە زیاتر بەرجەستە دەكات.
هاتنی شاندە باڵاكانی سەربازی بۆ كوردستان لە ماوەی رابردوو و هاتنی ئاشتۆن كارتەر گرینگی سەفەرەكەیان زیاتردەخاتە روو بە تایبەتی كە ئەو شەرەفەیان پێبەخشرا بۆ ئەوەی میداڵیای شانازی لە لایەنی وەزیی بەرگری بە چوار قارەمانی بەرەكانی شەر ببەخشیت.هەر چەندە كە ئەوەش یەكەك لەو رووداوە مێژووانەیە كە جێگەی شانازییە لە هەمان كاتدا ئاماژەیەكی روون و دانپێدانان بە ئەو هێزەیە.
ئەوەی كە روونە لە عێراقی دوای داعش هەنگاوەكان بەرەو كۆنفیدراڵی لە قۆناغی یەكەم و لە قۆناغی دووەمدا ئەگەر لە گەڵ حكومەتی ناوەندی نەگەیشتنی هیچ دەرئەنجامەك جیابونەوە لە رێگەی گشت پرسی دەبیت لێرەداگرینگی ئەو بابەتەمان بۆ لە هەموو كات زیاتر بەدەر دەكەویت