یاسایی حەشدی شەعبیش كێشەی تێكەوت

یاسایی حەشدی شەعبیش كێشەی تێكەوت
سەرۆكی چەكدارە جۆراجۆرەكانی حەشدی شەعبی كێشەیان بۆ دروست بوە لە ئەنجامی دەنگدان لەسەر ئەم پڕۆژەیاسایەی لە پەرمانی عێراق دەنگیان بۆداوە و بەداوی ڕێگاچارەیەك دەگرێن دەستكاری بكەن.
سەرچاوەكان باس لەوە دەكەن كێشەكە لەوە هاتوە كاتێك یاساكە دەرچو بەوەی چەكدارانی حەشدی شەعبی چونە سەر وەزارەتی بەرگری ئەو بڕگەشی بۆ زیاكراوە لەژێر فەرمانی فەرماندەی گشتی هێزی چەكدارن(سەرۆك ەزیران). سەرۆك وەزیران خۆی بڕیار دەدات چۆن دەیان جولێنی و چ ئەركێكیان پێدەسپێرێت؟.
لەم بارودۆخەش چەكدارانی حەشدی شەعبی لەژێر چنكی سەركردەكانیان دەردەچن و ئەم هەنگاوە و بڕیارەش سەركردەكان و ئەوانەی لە پشتەوەی ئەم هێزانەن ناتوانن قەبوڵی كەن.هەموو دەزانین ئەم هێزانە چەند سیاسیەك لە پشتیانەوەن و لەكاتی پێویست بۆ بەرژەوەندی شەخصی خۆیان بەكاریان دەهێنن ئەگەر دژی پێكهاتەی خۆشیان بێت.
لەم بارەوەش تا ئێستا سەركردەكانی حەشدی شەعبی نەیانتوانیوە چەند خاڵێك بدۆزنەوە تا كاری لەسەر بكەن بۆ ئەوەی شێوەی بڕیار یان بەندێك لە بەندەكان دەست لێدەن بەمەبەستی گۆڕینی. لیستێك یان هەندێك لایەن داوادەكەن ددوبارە سەیری كاتی دەنگادن بكەن لە بڕگەی چوارەمی یاساكە كە دەڵێت جولانی حەشد لە پارێزگاكان تەنیا بە فەرمانی سەرۆك وەزیران دەبێت. ئەندامی لیژنەی یاسایی لە پەرلەمانی عێراق(ئەمین بەكر) ووتی: سەیری كاسێتی تۆماركردنەكە دەكەین ئەگەر ڕەخنەكان ڕاست بن ئەوا ڕاپۆرتی خۆمان بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان بەرزدەكەینەوە.
ئەم لایەنانەی ڕازی نین بریتین لە(عەسائب ئەهل حەق،كەتائب حزب الله، خراسان،كەتائب ئیمام عەلی،سەرایا نجەباْ، و الامام علی).
بەشێكی كێشەكان تا ئێستا بریتین.
1-وەك دەڵێن لە بنچینەی یاسا نوسرابو سەركردەكانی حەشدە شەعبی بەئەندازەی سەركردەكانی وەزارەتی بەرگری و ناوەخۆ ئیمتیاز،چەك،پاسەوان و موچە وەرگرن كەچی یاساكە لەناو پەرلەمان و لەكاتی دەنگدان دەستی لێدراوە.
2-لەڕێكەوتنەكە نوسرابو چەكدار و سەركردەكانی حەشدی شەعبی دەتوانن بەشداری پڕۆسەی سیاسی بكەن بەڵام یاساكەی دەنگی بۆدراوە دەڵێت چەكدار و سەركردەكانی حەشدی شەعبی بۆیان نیە بەشداری پڕۆسەی سیاسی بكەن.
3-لەمادەی(9) نۆ هاتوە دەبێت گشت پێكهاتەكانی عێراق بەشداری حەشدی شەعبی بكەن كەواتە پیچكهاتەی سونەش دەگرێتەوە بەڕێژەی30% بۆیە بە بڕوای سەركردەكانی حەشدی شەعبی ئەمە دەبێتەكێشە چونكێ جێ بەجێ كردنی یاساكە بەم شێوە دەبێتە هەڕەشە لەسەر زۆری زۆرینەی شیعە لەناوە هێزەكە.
4-فەقەرەی جولان و بەشداری پێكردنی حەشد لە ڕێكەوتنەكە نەبوە بەڵام دوایی بۆ یاساكە زیاد كراوە.
لەبەر ئەم هۆیە لە شاری بەغداد سەركردەكانی چەكدارانی حەشدی شەعبی لەگەڵ(ئەبو مهدی مهندس) كۆبونەوە و چەند پێشنیارێكیان پێشكەش كرد.لەوانە
1-دەست كاری یاسای حەشدی شەعبی بكەن بەشێوەیە لەگەڵا داواكاریەكانی سەركردەكان بگوجێت.بەو مانایەیی وەك ئەو ڕێكەوتنەی لەگەڵ عبادی ڕێكەوتون.
2-ئەم هێزە چەكدارانەی حەشدی شەعبی سەر بە ئێرانن بەشێكی كەمی چەكدارەكانیان لە هێزە بەشداری پێبكەن. بەشە زۆرەكەش لە دەرەوەی ئەم هێزە بێت.
هۆكاری سەرەكی ئەم دوو پێشنیارەش بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە ئەم هێزانە ڕەتیدەكەنەوە بچنە ژێر فەرمانی سەرۆك وەزیران.
Top