پاراستنی خاك و نیشتیمان ویەكریزی و رێزڵێنان لە شەهیدان و پێشمەرگە، واتای كوردایەتییە
December 12, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوانەی تا دوێنی بە دروشمی بریقەدار و لە ژێر ئەو كەشەهەوا ئازادییەی كە بە قارەمانیی پێشمەرگە، خوێنی شەهید ، ویستیان میللەتی كورد چەواشە بكەن و بەلارێدا ببەن، ئێستا دوای ئاشكرا بوونی ناخ و مەرٍامەكانیان بە شێوەیەكی زۆر نارٍەوا و بێ شەرٍمانە بە " پێشمەرگە " دەڵێن میلیشیا و سووكایەتی بە خانەوادەی شەهیدان دەكەن .
لە رٍاستیدا نەوشیروان مستەفاو هاوبیران و قوتابییەكانی هیچ كات فێری كوردایەتی و خۆشەویستی خاك ونیشتیمان نەكراون و ناكرێن . بۆیە ئەگەر بەراوردێك لە هەڵوێستی ئەو لایانەی ئەمڕۆی دژایەتی پارتی دەكەن، لەگەڵ هەڵوێستی پارتی بكەین، ئەومان بۆ دەردەكەوێت كە پارتی ئەمڕۆش دوو بارە سەركردایەتی بزاڤی رزگاری خوازی كوردستان و بەرەنگاربوونەوەی دوژمنان و داكۆكی لە مافەكان دەكات، چ لەسەر ناوەخۆ یا دەركی، هەر ئەوە پارتی یە بژێوی هاوڵاتیان دابین دەكات، لە ساتێك لایەنی تر هۆكاری برینی ئەو بژێوە بوون، هەر سەركردایەتی پارتی لە بەرەگانی چەنگە دژ بە تیرۆر و دوژماننی میللەتەكەمان لە بەرگری دان.
رۆڵی سەرۆك بارزانی و هەڵوێست و بۆ چوونی سەركردایەتی پارتیە لە تەبایی و پێكەوە ژیانی پێكهاتەكانی كوردستان، ئەمڕۆ وای لە جیهان كرد هاوكاری و پاڵپشتی كورد بكات.ئەمڕۆ یەكریزی و تەبایی نێوان كورد و كوردستانیان تاكە زامنە كە بەرەو ئامانج و سەركەوتنمان دەبات، و ڵاتەكەمان ئاوەدان دەكاتەوە، هەر بۆیەش پارتی لەو روانگە هەڵسو كەوت و رەفتار دەكات كە ئەمەش لە هەست كردنی پارتی یە بە بەرپرسیارەتی مێژوو، و وەفاداری بۆ خوێنی ئەو شەهیدە سەربەرزانەی ئەمڕۆیان هێنا ئاراوە. بۆ كوردایەتی رٍاستەقینە ،واتا رێزگرتن لە پێشمەرگە ، خانەوادەی شەهیدان" و رێزگرتن لە مێژوویی پر سەروەری خەباتی دەیان ساڵەمان.
هەندێك كەس و لایەن جگە خوڵانەوە لە بازنەیەكدا كە لە دوارۆژدا وەك ئەوەی ئێستا دەبینن بوونەتە بەكارهێنەری دوژمنانی كورد ، هیچ سوود و قازانجێكیان بۆ رێبازی كوردایەتی نەبووە و بەڵكو نەیارانی كورد بە هۆی سستبوونی باوەری كوردایەتی ، لە دژی خەبات و قوربانیدانی كورد بەكارهێنراوەنەتەوە ، هۆكارەكەشی ئەوەیە ، ئەو كەس ولایەنانە رێگەی راست و دروستی كوردایەتییان وونكردووە كە رێبازی راستەقینەی كوردایەیەتی و سەربەست ژینە .ئەوەی پارتی و بارزانی لە حزب و لایەنە سیاسیەكانی تر جیا دەكاتەوە ئەوەیە كوردایەتی پێشەنگی خەباتی كردووە ، بڕوای بە موزایەدەكردن نییە و هیچ كاتێك موزایەدە بەسەر هیچ كەسێكەوە یاخود هیچ لایەنێكدا نەكردووە و ناشیكات، ئەولەویەت و خەباتی رابردوو، ئەمرۆ و داهاتووی پارتی دیموكراتی كوردستانیش پاراستنی ئەم دەستكەوتانەیە، پاراستی كوردستانە لەدەست دوژمنان و هەروەها دەبینین پارتی ئەمڕۆ هەموو هەوڵێكی خۆی خستتووەتەگەڕ بۆ ئەوەی ئەو هەلومەرجەی ئەمڕۆ و جیهانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست پێیدا تێدەپەرێت كە دەرفەتێكی مێژوویی و نێودەوڵەتییە خوڵقاوە بۆ ئەم گەلە و دەبێ بقۆزرێتەوە و سوود لەم هەلە زێرینە وەربگیرێت تا گەلی كورد بگاتە ئامانجە گەورەكەی، پارتی خەریكی ئەمەیە، بەڵام هەندێك لایەنی تر خەریكی شەڕ و موزایەدەكردنن بەسەر پارتی، پارتی هەمیشە دەستی بۆ گشت حزب و هێزە سیاسییەكان درێژكردووە بۆ چەسپاندنی خەباتی هاوبەش و ئاوەدانكردنەوی كوردستان، هەروەها رۆڵێكی سەرەكی نواندووە لەپێناو پاراستنی یەكڕیزی كورد و لەم پێناوەشدا حزبایەتی خۆی بەلاوەناوە، بەڵام زۆر بەداخەوە ئەو خەباتەی پارتی بۆچوونی هەندێك لایەنی دیكەی تێكدا بە هەڵدارۆیشتن، ئەوان بە هەڵە لە سینگفراوانی پارتی گەیشتن، پارتی هەر كاتێك زانی كە مەترسی هەیە بۆ سەر گەلەكەی، بۆ سەر یاساو مافی مرۆڤ، بەبێ دوودڵی بەرژەوەندی میللەت و وڵاتەكەی دەخاتە پێش هەموو بەرژەوەندییەكانی ترەوە، بۆیە لەو گۆشەنیگایەوە، دەڵێم پارتی واتە دیموكراسی، عەدالەتی كۆمەڵایەتی، سەقامگیری، ئاشتیی، ئازادیی، پێكەوەژیان، ئەوە پارتییە ناسنامەی نەتەوەی میللەتی كورد و مێژوو یی پرشانازیی و سەروەریی پاراستووە. بۆیە كوردایەتی رٍاستەقینە واتای پاراستی دەستكەوتەكانی و رێزلێنان لە خانەوادەی شەهیدان و ماندووبوونی پێشمەرگە قارەمانەكانە.