وەڵامێک بو هاوسەرۆکی پەیەدە

وەڵامێک بو هاوسەرۆکی پەیەدە
سەرەتا دمەوێت ئاماژە بۆ ئەوە بکەم بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کێشەیان لە گەڵ هیچ کەس و لایەنێکی سیاسی دڵسوزو نیشتیمان پەروەر دا نەبووە و نیە ،کێشەی سەرەکی بارزانی و پارتی لەگەڵ ئەو کەس و لاباڵە سیاسیانەیە کە دوژمنایەتی دۆزی ڕەوای کورد دەکەن و کوسپن لەبەردەم بەرەو پێشڤەچونە سیاسی و دیبلمواسی و سەربازی و ئەمنی وهتد کوردستاندا و لە هەوڵی بەردەوام دان بو لە باربردنی ئەم دەرفەتە ی کە بۆ کورد هاتۆتە پێشەوە و سەنگەریان لە دۆزی ڕەوای نەتەوەییمان گرتووە و دەگرن و خەریکی درویتکردنی کوسپ و تەگەرەن لە بەردەم گەیشتنی کورد بەو ئامانجەی کە سەدان ساڵە لە پێناوی دا قوڕبانی دەدات و خوێنی بودەڕێژێت.

شایانی باسە قسەکانی سالح موسلیم هاوسەرۆکی پەیەدە کە دەڵێت ێێمە کێشەمان لەگەڵ هیچ لایەنێکی سیاسی نیە لە باشوری کوردستان دا تەنها کێشەمان لەگەڵ پارتی درموکراتی کوردستان هەیە ، بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان دژی بیری دیکتاتوری و شمولین و هەر لایەنێکی توندڕەو کە بیەوێت لە ڕێگەی توندو تیژیەوە ێیڕادەی سیاسی خۆی بسەپێنێت بەسەر گەلی کوردستاندا لە هەر بەشێکی کوردستان دا بێت و بارزانی و پارتی دیموکراتی کوردستان ێستڕاتیژیەتێکی ڕون و ئاشکرایان هەبووە و هەیە کە بریتیە لە بەرەو پێشڤ بردنی مەسەلەی ڕەوای کورد و گەیاندنی بە کەنارێکی ئارام وە ئەوەی موسلیم و هاوبیرەکانی دەکەن شتێک نیە کە خزمەت بە گەلی کووردستان بکات بە پێچەوانەوە خزمەت کردنە بە و ئاراستە سیاسێە هەرێمایەتیە کە دوژمنی سەرسەختی کوردو کوردستانن و دژی پڕوسەی دیموکراسین .

ێێوە وەکو پەیەدە بە داخەوە زور بێ نمەک و بێ وەفا دەرچوون بەرامبەر پارتی و بارزانی چونکە پارتی و بارزانی هیچ نەما بو ێێوە نەکەن لە ڕوی سەربازی و سیاسی و دیبلوماسی ومرویی و تەنها داوای پارتی و بارزانی ئەوە بووەو ئەوەیەکە ێێوە واز لە بیری تاکڕەوانە بێنن لە ڕوژئاڤای کوردستان وداوایان لە ێێوە کردووە و وێیستاش داوادەکەن کە بە گیانێکی دیموکراسیانە و یەکتر قەبوڵکردنەوە مامەڵە لە گەڵ ڕەوشی سیاسی ڕووژئاڤا دا بکەن و گشت پارتە سیاسیەکان بە یێکەوە پڕوسەی سیاسی بە ڕێوە ببەن و یەک گوتاری سیاسیتان هەبێت هەموو بە یێکەوە بو دەرباز کردنی ئەم قوناغە هەستیارە و بە یێکەوە ڕوبەڕوی پێشهاتە سیاسیە هەنوکیەکان ببنەوە و ێێوەش لە هەردوو ڕێککەوتنەکانی هەولێرو دهوکدا بەڵێنتان بە ڕێزدار بارزانی دا بو دواتر لە بەڵێنەکانی خوتان پاشگەز بونەوەو دروتان لە گەڵ باررانی و پارتی دیموکراتی کوردستان کرد و کەوتنە جێبەجێ کردنی نەخشەو پیلانی دوژمنانی دوزی کورد وتا گەیشتە ئەو ڕادەیە کە زور بێ شەرمانە سوکایەتی بە ئاڵای پیروزی کوردستانتان کرد و ئاڵای پیروزی کوردسانتان سوتاند و ئەوپەڕی ڕێزیشتان لە ئاڵای دەوڵەتە دوژمنەکانی کوردستان گرت و لە جیاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان ئاڵای دەوڵەتە داگیرکارەکان بەرزتان کردەوە لە ڕوژئاڤای کوردستان وهەروەها دەیتتان کرد بە گرتن و ڕفاندنی گەنج و لاوی کوردو و ئەنادامانی ئەنەکەسێ و بێڕێزی کردن بەرامبەر پیروزیەکانی نەتەوەی کورد بە گشتی وهەتاکۆ ێیستاش بەردەوامن لەسەر ئەم چەشنە ڕەفتارانە بە مەبەستی ڕازی کردنی ئاغاکانتان ،.

لە کوتایی دا ماوە بڵێم ئەوەی ێێوەو هاوبیرەکانتان دەکەن زیان گەیاندنە بە مەسەلەی ڕەوای کورد و سیاسەتی ێێوە خزمەت بە گەل و نیشتیمانەکەمان ناکات بەڵکۆ بە عەکسەوە هەوڵدانە بۆ سەپاندنی ێیڕادەی سیاسی دەوڵەتە داگیرکارەکانی کوردستان و لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کوردی و وا باشە بە سیاسەتە هەڵەکانی خوتان دا بچنەوە و و واز لەم جورە هەوڵانە بهێنن کە خزمەت بە مەرامی سیاسی دوژمنانمان دەکەن و ئاوڕێک لە دوزی ڕەوای نەتەوەکەتان بدەنەوە و لە جیاتی ئەوەی کێشە بۆ کوردیسان بنێنەوە بە گشتی هاوکار و پشتیوان بن بە پێچەوانەوە زەرەرمەندی یێکەم ێێوە دەبن ئەوجا کوردو کوردستان .
Top