پەیام وسەركەوتنەكانی پێشمەرگە، سەرۆك بارزانی نەیارانی كوردی زیاتر بێ ئومێد كرد
December 11, 2016
وتار و بیروڕا
چۆن لە رابردوو " پێشمەرگە"، ببووە دێوەزمە و ترسی ناحەزانی كورد ،لە ئێستاشدا پێشمەرگە ، شێرپەنجەیە بۆ دوژمنانی كورد ،چونكە نەیاران گەیشتوونەتە ئەو رٍاستیە كە دەوڵەت و سنووری كوردستان ، لە سەر دەستی پێشمەرگە و بە خوێنی شەهیدان دێتە ئارٍاوە .. بێ رێزیكردن بە " پێشمەرگە، شەهیدان"، تەنیا بۆ دڵخۆشكردنی و رازیكردنی دڵی ناحەزانی كورد ە ..كۆی ئەم بێ رێزی و قسە ناشیاوانە بە " پێشمەرگە ، خانەوادەی شەهیدان "، بێ ئامانج و مەبەست نییە تەنها بۆ دڵخۆشكردنی نەیارانی كوردە و هیچی تر نیە، بەڵام ئەوەی من دەیڵێم ئاواتی زۆربەی خەڵكی ستەمدیدەی كوردستانە خۆزگە رۆژێك دەهات و دەبووینە خاوەن دەوڵەت ئەوكات ئەو كەسانەی دژی بەدەوڵەتبوون بوون بەچاوی خۆمان دەماندیت چۆن بەسزای خۆیان دەگەیشتن بەرامبەر ئەو كۆسپانەی لەبەردەم دەوڵەتبوون درووستیان دەكرد. ئەوەی وادەكات بەشێك لە رۆژنامەنووسان بەمشێوەیە و بەكەیفی دەوڵەت و نەیارانی كورد هەڵسوكەوت بكەن ئەو ئازداییەیە كە بۆیان فەراهەم كراوە و ئەوانیش بە كەیفی خۆیان سوكایەتی بە پیرۆزییەكانی ئەم میللەتە دەكەن، جگە لەمانەش دەبینین سەرۆك بارزانی بە 70 ساڵ تەمەن لە بەرەكانی شەڕ هاوشانی پێشمەرگە لە بەرەكانی جەنگ هەوڵ و ماندووبوون دەكات بۆ پاراستنی خاكی كوردستان لە چنگ تیرۆرستانی داعش كەچی بەشێكی دیاریكراو و ئاشنا بە دادگای خەڵك ناتوانن بەگوێرەی پێویست رێز لەم قوربانیدانەی پێشمەرگە و ئەو ماندووبوونەی سەرۆك بگرن. بۆیە دەڵێم بۆ ئەوەی سەربەرزبن لە داهاتوو و لە پەڕەكانی مێژوو هیچ نەبێت قەدری خوێنی شەهیدان بگرن و چیتر رێگە بە نەیاران كورد و كویلەكانیان نەدەین بێ رێزی بە " پێشمەرگە، شەهیدان " بكەن ..
ئەوەی لە هەست و ناوەرۆكی پارتی وەك قوتابخانەی كوردایەتی و كۆڵنەدان تێگەیشتبێت، ئەو رٍاسیتیە باش دەزانێت كە بۆ چ ئامانجێك دامەزرٍاوە و تێدەكۆشێت و قوربانی بەخشیووە . پارتی دیموكراتی كوردستان بە سەرۆكایەتی سەرۆك مسعود بارزانی وەك هێزێكی میللی و جەماوەرییانەی دیموكراتیخواز لە ساتەوەختی سەرهەڵدانییەوە، تاكو نها لە تەواوی قۆناخ و سەردمەكاندا ڕۆڵێكی كارا و كاریگەری گێڕاوە و هەردەم سەنگ و قورسایی خۆی هەبووە لە هاوكێشە سیاسییەكاندا، هەر بۆیە لە هەموو گاڤەكاندا وەك ڕەوتێكی پێشەنگ و زیندووی گۆڕەپانەكە، خۆی بەبەرپرسیاری مێژوویی و چارەنووسسازانەی گەلی كوردستان زانیوە، بەتایبەت دەهەمبەر ئەگەر و گۆڕانكاریی و پێشهات و دەركەوتەكان، كە ئایندەی نەتەوەی پێوەند بوو بێ، خۆی بەسەرتۆپ و پێشڕەو زانیوە و، هەوڵیداوە ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە وەرچەرخانە مێژووییەكانی كۆمەڵگەی ئێمە بەرجەستە بكات، بەئاراستەی نوێبوونەوە و گۆڕانكارییەكان و زیندووكردنەوەی سەروەرییەكانی نەتەوە و فەراهەمبوونی مافەكان بۆ تەواوی پێكهاتەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی بێ جیاوازیی. پارتی دیموكراتی كوردستان هەڵگری چەمك و بەها نوێیەكانی سەردەم و ڕۆحی نەتەوە بەئاراستەی ساڕێژبوونەوەی جەستەی هەلاهەلابووی میللەتێكی زیاتر لە 40 ملیۆن مرۆڤ خەبات دەكات، لێرەوەش تەواوی وزە و تواناكانی خۆی دەخاتەگەڕ بۆ دەربازكردنی هزر و هۆشی تاكەكانی كۆمەڵگەی ئێمە لە شەوەزەنگی نەزانی و دواكەوتوویی و دوورخستنەوەی ڕەشبینی و بێئومێدی لە دەروون و سایكۆلۆژیای مرۆڤی كورد، بەئاراستەی باوەڕ بەخۆكردن و دووبارە داڕشتنەوەی كەسایەتی تاكی كورد، كە بەگەشبینییەوە بڕوانێتە ئاسۆ و ئایندە و سەركەوتن و سەروەرییەكانی نەتەوەی تیادا بەرجەستە بكات , بەستراتیجییەتێكی نوێوە كە لەراژەی پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان بێت و خۆمان بۆ هەموو ئەگەر پێشهات و گۆڕانكارییەكانی ناچەكە ئامادە بكەین هەوڵ بدەین لە بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلی كوردستاندا بیقۆزینەوە و زیاتر یەكریزیمان بپارێزین و بەرەو لووتكە هەنگاو بینێن .. بۆیە هەم پەیامی سەرۆك بارزانی و هەمیش سەركەوتنەكانی هێزی پێشمەرگە و دیاركردنی سنووری كوردستان ، بێ ئومێدی لە ناو نەیارانی كورد دروستكرد.