تازەبەتازە ئالا فەتڵاوی دەڵێت فێڵیان لێ كردین

تازەبەتازە ئالا فەتڵاوی دەڵێت فێڵیان لێ كردین
كاتەك كە یاسای حەشدی شەعبی بە هاوپەیمانەتی لە گەڵ نوری ماڵكی دەرچوو دارێژەرانی ئەم بیرۆكەیە سواری ئەسپی غرور ببوون و بە شان و باڵی ئەو هاوپەیمانەتییەدا هەڵیاندەگووت وهەرایەكیان لە راگەیاندن نایەوە هەر باس مەكە شوان داوودی یەكەكی تر لەو فراكسیۆنە زۆر سەر بەست بوو بەوەی كە توانییەتی حەشدی شەعبی لە چوارچیوەیەكی یاساییی كۆبكاتەوە لە بیری چوو كە شەرعییەتی داوە بە سوپایەك كە هاوشێوە حیزب اللەی لوبنان و حوسییەكانی یەمەن و سوپای پاسدارانی ئێرانە كە هەر هەموویان یەك سەرچاوەیان هەیە ئەویش كۆماری ئیسلامی ئێرانە.
چۆن ئاوا بە سادەییی دەبیت بلێن فێڵمان لێكرا ئایا ئەوانەی كە دەنگیان بە ئێوەداوە لێتان قەبووڵ دەكەن؟ئایا خێزانی پێشمەرگە لێتان قەبووڵ دەكات كە لە لایەك پێیان بلێن جەستەفرۆشو لە لایەكی تر لە پیڵان لە گەڵ دوژمنەكانتان بن؟ئاخۆ ئەگەر فێڵتان لێكرا و نەتانتوانی بۆ پێشمەرگە هیچ بكەن خیر بوو كە موزایدەتان بە سەر خەڵكی كوردستان دا دەكرد كە توانیوتانە مافەكانی پێشمەرگەو كورد لە بەغدامسۆگەر بكەن؟تكایە ئەو مافانە چیین كە باسیان لێوە دەكەن لە غەیری ئەوەی كە خۆتان دانتان پێناوە؟
هەروەك پێشینیان ووتوویانە:" دەڵێ: جارێك فێڵت لێ كردم ، بە نەفرەت بی. دوو جار فێڵت لێ كردم ، بە نەفرەت بی . بەڵام ئەگەر سێهەم جار توانیت فێڵم لێ بكەی، بۆ خۆم و باب و باپیرانم بە نەفرەت بین".
بەس بە خوای ئێوەش ئەگەر بۆ خۆتان فێڵ لە خۆتان نەكەن كەس ناتوانێ فێڵتان لێ بكات . دان بە "گاڕانی شەعبی" دا دەنێی و دەنگی پێ دەدەی، لە دژی نەمانی هۆشیار زێباری دەنگ دەدەی، لە سلێمانی پێشوازی لە عبادی و حەنان قەحباوی دەكەی، لە هەمووی ئەوانەش خراپتر عەقڵت لە "تاران" ـە و ناتوانی لە سلێمانی بیر لە كێشەكانت بكەیەوە و دەتهەوێ دەوڵەتی عەجەم كێشەكانی نێوانتان بۆ چارەسەر بكات.
Top