خوێن و فرمێسک
December 11, 2016
وتار و بیروڕا
ئەو هێزەی ئەمڕۆ عەدنان عوسمانی گۆڕانخواز و هەڵسووڕاوی دەستەڕاستی نەوشیروان مستەفا بە میلیشیای ناو دەبات, دەزانن کێیە و چی لەبەر دەڕوا و ناوی چییە؟! ئەو هێزە.. هێزی داعش بەزێنە و فەرهەنگی سیاسی و سەربازی گەلانی دونیای بە ئازایەتی و قوربانیدانی خۆی ئاشنا کرد, ئەو هێزە.. هێزی پاراستنی کوردستان و پارێزەری دەستکەوتەکان و سەرەریە مێژووییەکانە و خوینی لەبەر دەڕوا و ناویشی پێشمەرگەیە.
پرۆزترین ئەمانەت کە شەهید لە دوای خۆی بۆی جێهێشتبین, دوو چاوی پڕ لە فرمیسک و دڵێکی پڕ لە خۆزگەی دایک و خوشک و کچ و هاوسەرەکانیانە, کەچی سروەی سەرگردی زەرگەتەی سلێمانی و ناو ستدیۆی کەناڵی (دیجلە)ی پڕ لە زەرگەتەی نوری مالیکی, ناوی ئەو ئەمانەتانەی شەهید دەزڕێنێ و پەلاماری شەرەفیان دەدات, لەولاشەوە کەناڵی (کەی ئێن ئێن)و (ئێن ئاڕ تی) وەک رەواییدان بە پەلامارەکانی ستدیۆکانی بۆ دەڕازێننەوە.
ئەو کەس و دەستە و گرووپانەی چ بە بێدەنگ بوون یان بە دەنگ هەڵبڕین, دەنگی خۆیان دەخەنە پاڵ (یوسف و عەدنان و سروە)کانی گردی زەرگەتە و هەڵسووڕاوەکانی نەوشیروان مستەفا, دەبێ ئەو راستییە بزانن کە ئەوەی (لەشیان)ی لە فرۆشتن و بە تاڵان بردن رزگار کردووە, خوێنی شەهید و فرمێسکی دایک و خوشک و کچ و هاوسەرەکانی ئەو پێشمەرگە و شەهیدانەیە, کە ئەوان ناویان دەزرێن و تۆمەتیان بۆ هەڵدەبەستن.