نۆشیروان زادەكان
December 11, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوانە ووتەی ئەو ئەندام پەرڵمانەی گۆران بوون كە بۆ بەرگریكردن لە مافی كورد لە بەغدایە،ئەگەر هاتوو ئەو قسانە هی عەرەبەكی شۆڤێنی بان جێگەی سەرسورمان نەبووچوون چاوەروانی باشتر لەوەیان لێ ناكرێت، ئەوەی كە لە لایەن ئەو ناشەریفەوە ئەنجامدرا دڵی هەموو بنەماڵەیەكی شەهیدی ئەو نیشتمانەی ئێشاند ،هەرچەندە ئەوە دووبارە كردنەوەی ئەو كڵتورە ناشرینەی سوتاندن و تۆقاندن وئەو تیرۆرەیە كە نۆشیروان خاوەنەكەیەتی وبەو شێوەیە دڵی دوژمنانی كوردی پێ رازی دەكات یەكەم بەرنامەو دوایین بەرنامەشی نابیت،هەروەها ئەوەش ئەو خوویەیە كە بە درێژای مێژوو پێیانەوە گرتووە و تەرككردنی ئەستەمە.ئەوان درێژەدان بە بیرۆكەی بوغز و ئەو قین یان لەدڵییەیە كە بە هەموو شێوەیەك لە سەودای ناشرین كردنی پیرۆزییەكانن،ئەوە ئەو مەكتەبە پۆپۆلیستییەیە كە نۆشیروان و نۆشیروان زادەكانی لە پرۆسەی سیاسی كوردستان دورخستەوە.
ئەگەر تۆزقاڵەك ئەخڵاق و مرۆڤایەتی لە لایەن ئەو تاقمەوە بوایە تەنیا بیریان لەوە دەكردەوە كە ئەو پێشمەرگانەی كە ئەوانە بە سووكی باسی لێوە دەكەن ئەو كەسانەن كە شەرەف و كەرامەتی نۆشیروان و هاوبیرەكانیان پاراستووە، ئەگەر بە هۆی ئەوانیشەوە نەبوایە،هیچكات ئەو عەرەبە شۆڤێنانەی كە بانگهێشتیان كردوون بۆ ئەوەی دژی كورد سەنگەر بگرن تۆزقاڵەك حسابیان بۆ نەدەكردن.
هەر چەندە كە قەڵەم بە دەستانی گردەكەش بە فیتی ئاغاكانیان كەوتونەتە سەنگەری بەرگری لەو بێرێزییەی ئەو ناشەریفە بەڵام لە كۆتاییدا بیری ئەو قسەی سەرۆك بارزانی دەهێنمەوە كە لە باشیك گۆتی:"چۆن پێشمەرگە ڵوغمەكانی داعش كۆدەكاتەوە ،ئێمەش هەر وەكوو ئەوان هەموو لوغمە سیاسییەكان كۆ دەكەینەوە".