كوردستان بەخوێنی شەهیدان ئاودراوە و هیچ پیلانێك لە ئامانجەكانمان ساردمان ناكاتەوە
December 10, 2016
وتار و بیروڕا
ە ئامانجكردنی " ئاڵایی كوردستان ، پێشمەرگە، شەهیدان " ، جێبەجێی كردنی مەرٍامی دوژمنانە.ئەوەی دەیان ساڵە ، كورد لە پێناو رزگاركردنی خاكی داگیركراویی كوردستان خەباتی بۆ دەكات ، لە سێ جومگەی سەرەكی پێكهاتووە و كە بریتیە لە " ئاڵایی كوردستان ، پێشمەرگە، شەهیدان "، كە هۆكاری سەرەكیین بۆ ئازادی و سەرفرازی و شكۆیی نەتەوەیی كورد .ئێستا دوای سەدەیەك لە داگیركردنی خاكی كوردستان و بەخشینی دەریاییەك خوێن لەو پێناو ئازادی بە خۆراگری و قارەمانییەتی پێشمەرگە ، بەخشینی خوێن و گیانی هەزاران شەهید ، كورد گەیشتۆتە قۆناغێك كە لە بریاردان بە مافەرەواكانی نزیك بۆتەوە و پێشمەرگەی كوردستان رێگەی نەدا جارێكی تر داگیركەران دەستیان بە سەر كوردستان دا زاڵ بێت ، ئەوا دوژمنانی كورد ، كەوتوونەتە پەلەقاژەی ریسوایی و ریسوا بوون و بێ ئومێدبوونی داگیركەران ، لە رێگەی " جاش و كۆیلەكان یان " پیرۆزییەكانی كورد " وەك " ئاڵایی كوردستان ، پێشمەرگە، شەهیدان " دەكەنە ئامانج بە خەیاڵی خۆیان بەڵكو بتوانن لە ئاویی لێل شتێك رٍاو بكەن و خەڵكی كوردستان لە گەیشتن بە ئامانجەكانیان بەلاریدا ببەن و پاشگەز بكەنەوە ..بە دڵنییاییەوە پیلانیی نەیارانی كورد ، فەشەڵی هێناوە و ریسوا بوون و لە ناوچوونی یەكجارییی و سەركەوتن و بۆ لووتكە نزیك بۆتەوە ...
پێگەی سەرۆک مسعود بارزانی لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا ورەیەکی زیاتری بە هێزەکانی پێشمەرگە دا، تا خۆڕاگرتر و بەهێزتر شەڕی خوێنڕێژترین تیرۆریستەکانی سەدە بکەن، لەلایەکی تریشەوە وەکو سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ جیهاندا، بە ڕوونی لە گەرمەی شەڕی داعشدا گەورەبەرپرسانی دەرەوەی وڵاتانمان بینی، لە هەرێم و خودی سەرۆکی هەرێمیشمان بینی لەناو کۆشکە سپی، وشەی هەولێریشمان لە زاری سەرۆکی ئەمەریکاوە بیست، ئەمانە هەموو هێمای سەرکەوتنی سەرۆک بارزانی و کارێزمای ئەو سەرکردەیەن. هەوڵەکانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان مەسعوود بارزانی دەگەڕێتەوە، پێکەوەژیانی هەموو پێکهاتەکان و ئایینە جیاوازەکان لە کوردستاندا بووەتە نموونە بۆ گشت لایەکانی تر، هەر بۆیە هیچ لایەنێکی سیاسی لە کوردستان و دراوسێکانیش ناتوانن جەنابی سەرۆک و کورد سارد بکەنەوە بۆ ئامانجە گەورەکەمان. سەرۆک بارزانی خوێندنەوەی لە پاشەڕۆژی کوردستان خوێندنەوەیەکی حەکیمانەیە، ئەگەر لە هەر تاکێکی کورد بپرسیت خەون و خەیاڵی ئێستا و پاشەڕۆژت چییە؟ بێگومان لە وەڵامدا دەڵێ دامەزراندنی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانه. خەباتی بارزانی خەباتێکی گشتگیر و ستراتیژییە کە خواستی هەموو کەسێکە، ئەوەی خوێندنەوەیەکی هەبێت دەگاتە ئەو دەرئەنجامەی کە \سەرۆک مسعود بارزانی خەونی گەورەی هەیە، ئەویش سەربەخۆییی کوردستانە، ئەم خەونە بە درێژاییی مێژوو لە خەباتی بارزانیی نەمریشدا ئامادەیی هەبووە، خەبات بۆ دابینکردنی خەونە گەورەکە، لە کارکردن بۆ گەشەپێدانی ئابوورییەکی سەربەخۆوە دێتە دی. بە دڵنییاییەوە ئیتر هیچ هێز و وڵاتێك ناتوانێت رێگری لە كاروانی سەربەخۆیی كورد بگەرێت و نەیارانی كورد و كۆیلەكانیان بەرەوە ریسوا بوون و شەرٍمەزاریی زیاتر هەنگاو دەنێن ..