ڕۆڵی بارزانی لە كوردستان و عێراقی دوای داعش

ڕۆڵی بارزانی لە كوردستان و عێراقی دوای داعش
لەسلێمانی زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەتە لامەركەزییەكەی كە گۆڕان بانگەشەی بۆ دەكرد كاتێك درایە دەستیان نەیانزانی چۆن و كێ بەڕێوەی ببات
پێداگیری بارزانی بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم زۆرێك لەلایەنە ناوخۆیی و دەرەكیــیەكانیشی نیگەران كردووە، هەر ئەمەش وایكرد لەناوخۆدا پاش گەڕانەوەی بارزانــی و شاندی یاوەری لەئەمریكا و داوای بارزانی لەلایەنەكان بۆ دروستكردنی ژوورێكـــی عەمەلیات لەپێناو ڕێكەوتن و خۆئامادەكردن بۆ ئەنجامدانی ڕیفراندۆم لەپێناو سـەربەخۆیی دا، چەند لایەنێك لە كوردستان بكەونە دروست كردنی ئاڵۆزی سیاسی ئەمەش لەڕێگای بەكارهێنانی دامەزراوە شەرعی و یاساییەكانی كوردستانەوە ، ڕاستە پێــش پێكهێنانی كابینەی هەشتەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان وەك براوەی هەڵبژاردنەكان ڕێكەوتنی لەگەڵ زۆربەی لایەنە براوەكانی هەڵبژاردن واژووكردبوو ئەمەش لەپێناو جێبەجێكردنی ئەو بەڵێنانەبوو كە لەكاتی هەڵمەتی هەڵبژاردنەكاندا بەهاوڵاتیان درابوو لەلایەن حیزبە بەشداربووەكانەوە، بەڵام ئەوەی لەهێزێكی سیاسی تازەهەڵتۆقیوی وەك بزوتنەوەی گۆران چاوەڕوان دەكرا هێنانەدی بەڵێنەكەی ڕێكخەری گشتی بزووتنەوەكەبوو كە بەڵێنی چوارساڵ ئارامی دابوو، وەلێ مەخابن ئەم بزوتنەوەیە هەر زوو لە بەڵێنەكەیان پەشیمان بوونەوە بگرە لەوەش زیاتر ڕۆشتنوو ڕقوكینەی دەیان ساڵی ڕابردوویان لەوە زیاتر بۆ نە شارایەوەو لە ڕێگەی ( یوسف محمد )ی كۆنە ئیخوانەوە كەوتنە بیانووگرتن لە دامەزراوەی سەرۆكایەتی هەرێمی كوردستان، بوونە هۆكاری تێكچوونی بارودۆخی سیاسی وكۆمەڵایەتی لە باشووری كوردستان دا،سەرەڕای تێكدانی بارودۆخی هەرێمی كورستان بە پیلانێكی پێش وەختە لە لایەن گۆران و هاوپەیمانەكانییەوە ، چەند لایەنێكی عێراقیش بە سەرۆكایەتی مالكی و هێزێكی دیاریكراوی ئیقلیمی
كەوتنە بۆسەنانەوە بۆ دامەزراوە شەرعییەكان لە هەرێمدا، بەڵام سەرەڕای هەموو ئەو پیلان وئاستەنگانەی كە بۆ حكومەت و سەرۆكایەتی هەرێم دروست كرا، توانرا بە هێزوو ئیرادەیەك ی پۆڵاین رووبەروی ئەو ئاستەنگانە ببینەوە ئەمەش بێ گومان بە هۆی سیاسەتی حەكیمانە ی سەرۆك بارزانی یەوە بوو ، كە لێرەدا پێویست بە وە ناكات ئاماژەی پێ بدەینەوەچونكە هەموو هێزە دیموكراسی خوازەكانی دنیا و مێژووش گەواهی دەری ئەو ڕستی یەن كە بارزانی خەمخۆرو دڵسۆزی هەرچوارپارچەكەی كوردستانە .
كاتێك باسی پیلانی دوژمنانی كوردستان دەكرێ، ناكرێ باس لەزوڵم و تیرۆرو كوشتن و بە رەعیەتكردنی كچانی كورد نەكرێ كەڕێكخراوی تیرۆرستی داعش بەرامبەر گەلی كورد ئەنجامی داوە، پاش ئەوەی تیرۆرستانی داعش ئاڕاستەی هێرشەكانیان گۆڕی و ڕووی چەكەكانیان كردە پێشمەرگەو خەڵكی سیڤیلی كورستان، لەسەرەتادا توانیان سەركەوتنێكی كاتی بە دەست بێنن، بەڵام پاش بە دەنگەوەهاتنی داواكاری بارزانی لەلایەن هێزە هاوپەیمانەكان و ئەمریكاو دۆستانی گەلی كوردەوە توانرا هەر زوو هەیبەتی تیرۆرستانی داعش بشكێنرێت و تۆڵەی هەموو شەهیدان و قوربانی یەكانیان لێبكرێتەوە، دوای پێشاندانی قارەمانێتی لەلایەن هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستانەوە، ئەوجا سوپای عێراق غیرەت گرتی و بریاری دا ڕووبەڕووی داعش بێتەوە، پێویست بوو لەسەر سەرۆك وەزیرانی عێراق و قیادەی ئەمریكی سەرەتا بگەڕێنەوە بۆ لای سەرۆكی هەرێمی كوردستان بەڕیز مسعودبارزانی بۆ ئەوەی ڕەزامەندی بەڕیزیان وەربگرن و ڕێكەوتنی سەربازی لەگەڵ واژووبكەن ، بۆ ئەوەی ڕێگەبدات بەسوپای عێراق كە لە خاكی هەرێمی كوردستانەوە هێز ڕەوانەی بەرەكانی جەنگ بكات، عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێڕاق باش لەوە گەیشت بوو كەبەبێ ڕەزامەندی بارزانی وەك سەرۆكی هێزەچەكدارەكان لە هەرێمی كوردستان ناتوانێت هێزبباتە ئەو ناوچانەی كە دەیەوێت هەرلەبەر ئەوەبوو كە بارزانی داوای ڕێكەوتنی پێشوەختی دەكرد بۆ بەڕێوەبردن و ئیدارەدانی موسڵی دوای داعش، ڕاستە داواكەی بارزانی بۆ ڕێكەوتنی سیاسی پێشوەخت جێبەجێ نەكرا، بەڵام بارزانی سوور بوو لەسەر واژووكردنی لێك تێگەیشتنێكی سەربازی لەگەڵ ئەمریكادا ئەمەش وەك گرەنتی یەك بۆ جێبەجێكردنی خاڵبەخاڵی ڕێكەوتنە سەربازییەكانی پێشمەرگە لەگەڵ سوپای عێراق و ئەمریكا، سەردانی بارزانی بۆ بەغدادی پایتەختی عێراق و هاتنی عەبادی سەرۆك وەزیران بۆ هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان مەغزاو دەلالات و گرنگی خۆی هەیە بەتایبەتی بۆ هەرێمی كوردستان، هەنگاوەكانی بارزانی بۆ ڕزگاركردنەوەی بست بەبستی خاكی كوردستان لەچنگی تیرۆرستانی داعش وای لە عەبادی وسەرانی شیعەو دەسەڵاتدارانی بەغداد كردووە كە نەتوانن گرنكی دەوری پێشمەرگەو بارزانی فەرامۆش بكەن بەڵكو ناچاربوون بە سیاسەتی هەلەَی حكومەتی مالكی و نەیارانی كوردا لەبەغداد بچنەوە.
لە ئێستادا پرسیاری سەرەكی زۆربەی چاودێرانی سیاسی و لایەنە پەیوەندارەكان ئەوەیە ئایا كام سیناریۆ یان ئەجیندای كام لە لایەنەپەیوەندارەكانی تایبەت بەپرسی موسڵ سەردەگرێت یان جێبەجێ دەكرێت؟ سیناریۆی كوردی كە خۆی لە سیاسەتی بارزانی دا دەبینێتەوە بۆ ئیدارەدانی موسڵی دوای داعش، یان سیناریۆی ئەمریكی یان سیناریۆی ئێرانی كە بێ یەك و دوو حكومەتی عێراقی و شیعەكانیش پشتگیری دەكەن، رەنگە موسڵ وەكو پارێزگا ژمارە دووەكەی عێراق نەمێنێتەوەو چەند پارێزگاو یەكەیەكی ئیدارەی سەربەخۆی لێ دروست بێت ئەمەش زامنی پاراستنی كوردستانیەكانی ئەو ناوچانەیە كە پێشمەرگەو بارزانی بەرگریی سەختیان لێدەكات، تەنانەت ئەم پارێزگاو یەكە ئیدارییە كوردستانیانە دەبێتە پاڵپشتیەكی سنوور بۆ ئاسایشی هەرێم چونكە بەتەئكید دەبێت ئەمەریكاو نەتەوە یەكگرتووەكان لەم ناوچانە لەدوای داعش رۆڵیان هەبێت ئەگینا پێكهاتە كریستیان و كوردانی ئێزیدی و كاكەیی و شەبەك و توركمان لەتوانایاندا نییە بەرگری بگرن لەبەردەم هەڕەشەی مەدی شیعەو شۆڤێنی قەومی و ئەگەری پارتیزانی تیرۆریستی داعش، هەرچەندە تائێستا ستراتیجێكی ڕوون و ئاشكرابوونی نی یە بۆ موسڵی دوای داعش، نە لەلای ئەمریكاو نەلای حكومەتی عێراقەوە، هەر ئەمەشە كە بەڕێز سەرۆكی هەرێمی كوردستانی ناچاركردووە لە هەموو گفتوگۆكانی دا لەگەڵ ئەمەریكاو عەبادی دا، داوای ڕێكەوتنێكی سیاسی بكات بۆ چۆنیەتی ئیدارە دانی موسڵی دوای داعش، ئەم پێداگیرییەی بارزانی بۆ ڕێكەوتن لەوەوە سەرچاوەی گرتووە، دەبێت كورد هەر لەئێستاوە خۆی بۆ نەبوونی ڕێكەوتنێكی پێشوەختە ئامادە بكات، بەتایبەتی كە گرنگترین سیناریۆكان دابەشكردنی عێراقە بۆ سێ هەرێمی ( كورد – سـونە – شیعە) ئەم سیناریۆیەش چەند جارێك لەلایەن نوێنەری سەرۆكی پیشووی ئەمریكاوە (باراك ئۆباما) لە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش ( بریت مكغۆرك ) وە دووپاتی كراوەتەوە، هەوڵەكانی ئەمریكا بۆ دابەشكردنی عێراق سەرەتا لەلایەن ( جۆن بایدن )ی جێگری سەرۆكی پێشووی ئەمریكاوە داڕێژراوە، كە سەرەڕای ئاستەنگەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران و عێراقی شیعە بەڵام ئەم سیناریۆیە زۆر نزیكە لەواقیعەوە هەرچەندە كورد ئەمجارە بەكەمتر لە كۆنفیدراڵی رازی نابێت لەمەشدا كۆماری ئیسلامی ئێران تەفەهومی ئەوەی نەكردووە ئەمەش هۆكاری هێرشە میدیاییەكانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئێران بۆ سەر پارتی دیموكراتی كوردستان و خودی سەرۆك بارزانی.
پاش كۆتایی هاتنی مەترسی داعش بۆسەر ئاسایشی كوردستان، كوردی باشووری كوردستان دەبێت خەمێك لە نێوماڵی خۆی بخوات و ڕیزەكانی خۆی ڕیك بخاتەوە، ئەم وتانەی سەرەوە وتەكانی جەنابی سەرۆك بارزانی یە كە لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنی دا بە یەكێ بەرپرسانی ( ی ن ك ) باڵی ماڵباتی ووتووە، ئەو هەرێمەی كەهەندێك هەرزەی سیاسی و كاڵ فامی بەناوڕۆشنبیر وویستیان ئاشتی كۆمەڵایەتی و ئارامی هاوڵاتیان لەپێناو جێبەجێكردنی ئەجیندای شەخسی و دوژمنانی كورد تێك بدەن، بەڵام بێگومان كاتێك نەیان توانی ئەم ئەجیندایەلەهەموو هەرێمی كورستان جێبەجێبكەن یاری یە قێزەونەكەیان بردە ئەو زۆنەی كە هەمیشە شانازی بە دیموكراسی بوونی یەوە دەكەن و ئەوێ یان كردە بنكەی هێرشبردن و ناوزڕاندنی حكومەت و پارتی و بارزانی، بێ ئاگالەوەی كە ئەو چاڵەی بۆ حكومەت و پارتی یان هەڵكەندبوو، زۆربەی دامودەزگاكانی حكومەتە لامەركەزی یەكەی كە زۆرجاران بانگەشەیان بۆ دەكرد كاتێك درایە دەستیشیان نە یانزانی چۆن و كێ بەڕوەی ببات ، كەواتە هەمووتان وەرنەوە ژێرچەترەكەی بارزانی و گوێ لەحیكمەت و چاو لەسیاسەتی عاقڵانەی بارزانی سەرۆك بگرن، هەروەك چۆن برایانمان لەباكووری كوردستان لە یەكەم ڕۆژی دەستگیركردنی دەمیرتاش و هاوڕێ‌ كانی دا هاواریان بۆ بارزانی بردوو داوایان لێكرد هاوكاریان بێت لە ڕزگاركردنی دەمیرتاش و هاوڕێ‌ كانی لە زیندان ....

*مافپەروەر- سلێمانی
Top