کاتێک لە ناخەوە ئازارت نەبێت دوژمنی دەرەوە ناتوانێت ئازارت بدات

کاتێک لە ناخەوە ئازارت نەبێت دوژمنی دەرەوە ناتوانێت ئازارت بدات
ێێمەی کورد وەک نەتەوە گەلێ ئازارو مەینەتیمان بینیوە ،مێژوی سیاسی ێێمە پڕە لە نەهامەتی و ماڵوێڕانی پڕە لە کارەسات وتراژیدیا ،کەم نەتەوە بەڕچاو دەکەوێت لە جیهاندا بە ئەندازەی کورد توشی نەهامەتی وماڵوێرانی بۆبێت دەتوانم بڵێم ێێمەی کورد پشکی شێری جەورو ستەممان بەڕکەوتووە سەدان هەزار مروڤی کورد بۆتە قوڕبانی و خاکەکەی بەردەوام کاوڵکراوە سەرباری ئەوەی کە کە نەتەوەیێکی ڕەسەنە و کوردستانیش خاکی کوردانە بەڵام کورد لەسەر خاکی خوی ڕوژێک لە ڕوژان نەحەساوەتەوە وبەردەوام توشی زوڵم و ستەمکاری هاتووە لە سەر هەمو ئاستەکاندا و هەتا کو ێیستاش ستەمی بەرامبەر دەکرلت و نەتەوەیێکی بێ دەوڵەتە لێرەوەپرسیارێک لە خومان دەکەین وەک کورد ، بوچی ێێمە هەتاکو ێیستا وڵاتێکی سەربەخو بەخومان نیە ؟
بو وەڵامی ئەم پرسیارە کاتێک لاپەڕەکانی مێژوی سیاسی خومان هەڵدەدەینەوە گەلێ هوکار بومان ڕون دەبنەوە لە سەر هەردۆۆ ئاستی دەرەکی وناوخویی وە بە بڕوای خوم هوکاری ناوخویی زیاتر کاریگەری هەبووە و هەیە لە سەر دواکەوتنی ئەو ئامانجە پیروزەی کە نەتەوەی کورد بە گشتی خەبات و تێکوشانی بو کردووە و قوڕبانی بوداوە هەتا حاڵی حازر چونکە هەروەک لە مانشێتی وتارەکەمدا دیارە کاتێک لە ناخەوە ئازارت نەبێت لە دەرەوە دوژمن ناتوانێت ئازارت بدات.
بەڵێ ئازاری کورد بە درێژایی قوناغەکان زیاتر ئازاری ناوخویی بووە وئازاری ناوخوییە لە یەکترازانی نێو ماڵی کوردی کوشندەترین نەخوشی بووە و نەخوشیە بەربوتە جەستەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان و هەتا کو ێیستاش دەرمانی ئەم نەخوشیە نەدوزراوەتەوە بو نەهێشتنی ئەو ڤایروسانە ی کە بەردەوام لەنێو جەستەی دوزی ڕەوای نەتەوییمانداا ماونەتەوە و بەربەستی گەورەن بو بەرەو پێشڤەچونی ئامانجی لە مێژینەی نەتەوەکەمان کە سەربەخۆ بوونی کوردستانە.
هەموو کوردێک دەزانێت قوناغی ێیستا قوناغی نزیک بونەوەی کوردە لە ئامانجە پیرۆزەکەی کە بە داخەوە پارتە سیاسیەکانی کوردستان لەو بەری باکور بو ئەم بەری باشور وهتد ئەوەندەی بیر لە بەرژەوەندی تەسکی حزبی و تاکەکەسی خویان دەکەنەوە بیر لە بەرژەوەندی نەتەوەو و نیشتیمانەکەیان ناکەنەوە ،ئەمڕو دەبوایە هەمو لایەنە سیاسیەکان سەرەڕای هەبونی ناکوکی و جیاوازی بیرو بوچونەکانیان لە سەر مەسەلە چارەنوسازە نەتەوەیی و نیشتیمانێەکان یەک دەنگ و یەک هەڵوێست بونایە و بەرژەوەندیە تەسکەکانیان وەلاوە نابا بە خیتابێکی سیاسی یەکگڕتوو ڕوبەڕوی گوڕانکاری و پێشهاتە سیاسیە هەنوکیەکان ببونایەوە چونکە چاڕەنوسی نەتەوەیێکی چل میلیونی پەیوەستە بەم شەپوڵەی گوڕانکاریە سیاسیەکانی ناوچەکە و یەکەم جارە دەرفەتێکی لەم چەشنە بو دوزی کورد بێتە پێشەوە کەچی بیری تەسکی حزبی و تاکەکەسی هێشتا زاڵە و بوتە هوی زیان گەیاندن بە پڕوژەی سەربەخویی کوردستان ئەو پڕوژەیەی کە هێژا بارزانی زەمینە سازی بوکردووە هەوڵی بوداوە و دەدات ونمونەی هەرە زیندوش ئەوەیە کە چەد کەس و لاباڵێکی سیاسی هەر لەم ڕوژانەدا هەمو هەوڵێکی خویان خستە گەڕ هاوشانی دوژمنەکانی کوردستان لە بەغدا بو زیاتر لە یەکترازاندنی نێو ماڵی کوردی و بە کوێلە کردنی باشوری کوردستان هاوکات لە گەڵ سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیروزی کوردستان و خانەوادەی شەهیدە سەربەررەکان و پێشمەرگە قارەمانەکانی کوردستان .
لە کوتایی دا ئەوە دوپات دەکەمەوە کە بەڵێ گەر لە ناوخودا ئازارمان نەبێت نە ێێڕان و نە مالیکی و نە ئەسەدو و نەهیچ لایەنێکی دەرەکی ناتوانێت ێیڕادەی سیاسی کورد شکەست پێ بێنێت و کوردیش وەک هەر نەتەوەیێکی خا وەن دەوڵەت دەبێتە خاوەنی قەوارەیێکی سیاسی سەربەخو بەخوی و لە دەردی ژێر دەستی و کولەتی ڕرگاری دەبێت.
Top