بودجەی پێشمەرگە و حەشد لە پرۆژەی ئەكرادی ماڵكیدا

بودجەی پێشمەرگە و حەشد لە پرۆژەی ئەكرادی ماڵكیدا
لە سەرەتاوە دیار بوو كە پرۆسەیەكی پیلانگێری دژ بە هەرێمی كوردستان بەرێوە دەچیت چوون پێش ئەوەی یاسای حەشدی شەعبی لە پارڵمانی عێراق دەربچیت فراكسیۆنی یەكیەتی نیشتمانی لە پارڵمانی عێراق لە لایەن نوری ماڵكییەوە بانگێشت دەكرێن و بە ناوی دابین كردنی موچەی فەرمانبەران و ماموەستایان رێككەوتنەكی نەهێنی لە نێوانیان دا دەكرێت.
هەر چەندە كە ئەجندای سەرەكی كۆبونەوە بەناو بودجە بوو بەڵام مەرجی تێپەراندنی یاسای حەشدی شەعبی لە پێشەوەی بودجەی 2017 بوو،هەر بۆیەش بە نەخشەیەكی زیرەكانە یاسای حەشدی شەعبی لە لایەن ئەكرادی ماڵكی ، بە ناو رێكخستنەوەی حەشدی شەعبی لە چوارچێوەیەكی یاساییی پەسەند كرا گەورەترین مەترسی بە ئاسانی لە پێش چاوی نوێنەرانی كورد و پشتگیری ئەكرادی ماڵكی دەنگی پێدرا و حەشدی شەعبی بە یاساییی ناسێندرا و لە بودجەدا،140هەزار كەس بە بری مانگانەی 900 هەزار دینار لە چوارچێوەی سوپای عێراقی بە فەرمی دانی پێدانرا،.
سەرەرای ئەوەی كە حەشدی شەعبی پابەندی هیچ یاسا و رێسایەك نابیت هەر وەكوو حوسییەكانی یەمەن و حیزب اللەی لوبنان و سوپای پاسداران ئێران پابەندی هیچ قەید و بەندەك نیین و تەنیا لە پێناو بەرژەوندییەكانی شیعەدا لە هەر شوێنەكی جیهان بەسەرپەرەستی ئێران ،بەشداری دەكەن هەروەك بەم دواییە باس لەوە كراوە كە حەشدی شەعبی دوای كۆتایی هاتنی شەری داعش، لە سوریا بەشداری دەكات.
ئەو پیڵانە پاش تێپەربوونی قۆناغی یەكەم لە رێككەوتنەكەی هەردوو لایەن ،قۆناغی دووەمی دەستی پێكرد ئەویش یاسای بودجەی عێراقی بوو ئەگەر بە پێی یاسای بودجەی 2017 كە لە لایەن ئەكرادی مالكییەوە پشتگیری كرا ئەگەرحكومەتی هەرێم بە تەواوی 550 هەزار بەرمیل رادەستی بەغدا بكات ،كە كۆی گشت ئەو نەوتە بە پێی خەمڵاندنی هەر بەرمیلەك نەوت بە 42 دۆڵار لە بودجەی 2017، كۆی گشتی ئەو پارەیە دەكات كەواتە داهاتی مانگانەی ئەم بڕە693 ملیۆن دۆلار دەبێ. لە كاتێكدا لە كۆی بودجەی عێراق پاش جیاكردنەوەی خەرجی سیادی، ئەگەر بەغدا بەتەواوی ١٧% بەشە بودجەی كوردستانیش بنێرێت ئینجا دەكاتە 513ملیۆن دۆلار. كەواتە تەنیا لەم جیاوازییەدا كوردستان مانگانە 180ملیۆن دۆلار زەرەرمەند دەبیت.
ئەگەر لە بودجەی 2017 دا بودجەی پێشمەرگە لە بەر چاو بگرین كە لە لایەن كوتلەكانی بەناو پشتیوان و غەمخۆری فەرمانبەران دەنگی لە سەر درا، نەوەك هیچ حسابەك بۆ 100 هەزار پێشمەرگەی كوردستان كە لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشنیار كرابوو ، نەكراوە تەنانەت ئەو برگەیەش تەرك كرا و ئەكرادی ماڵكی دەنگیان بەوە داوە كە لە تەرخانی هێزە پیادەكانی ناو سوپای عێراق ١٧%ی بۆ خەرج بكرێ ئەوەش ئەوبایەخ و گرینگییەی خەمخۆرانی ماموستایان وفەرمانبەرانی كوردستان بوو كە بۆ موزایدەی سیاسی لە لە نیزیك بونەوەی هەڵبژاردنەكاندا خۆڵ لە چاوی خەڵك دەكەن و بەو شێوەیە پشتگیرییان لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان كردووە سەرەرای ئەوەی كە هێزی پێشمەرگەی كوردستان زیاتر لە 1400 شەهیدو هەفت هەزاربریندار،ماوەی دوو ساڵە بە سەرما و بە گەرما بونەتە قەڵغانەك بۆ بەرگری كردن لە كوردستانی خۆشەویست و لە بری تەواوی جیهان شەرییان دژی تیرۆر كردووە .و ئەو برە بودجەی كە تەرخان كراوە وەكوو نەسرییەكە كە تەنیا بەشی دوو ژەمی خواردنی مێحوەرەك دەكات و ئەوەش ئەو مژدەیەبوو كە پێشتر فراكسیۆنی یەكیەتی بە خەڵكی كوردستانیان دەدا كە لە بری پەسەند كردنی یاسای حەشدی شەعبی ئەوانیش دەنگ لە سەر یارمەتی دانی پێشمەرگە لە چوارچیوەی بودجەی 2017 عێراقدا دەكەن بەڵام هەموو ئەوانە تراویلكەی پیڵانەكان دژیسەروەری هێزی پێشمەرگەو كوردستان بوون.
Top