تەنسیق مەنسیق نەباشە ناوی پیروزتان جاشە
December 8, 2016
وتار و بیروڕا
سروە عبدالواحدی ئەندام پارلەمانی عیڕاق لە سەر لیستی گوڕان جێبەجێکاری ئەو فەرمانانەیە کە لە گردەکە دەردەچن وە گردەکەش ئاشکرایە فەرمان لە کۆێ وەردەگرێ و سەرچاوەی ئەو فەرمانانە لە کوێییە وە بە نەفس نزمێکی وەک سروە و هاوپیشەکانی فەرمانەکان جێ بەجێ دەکەن.
شایانی باسە بینینی ڤیدیویێک کە سروە عبدالواحد ی پارلەمانتاری گوڕان لە بەغدا زور بە ڕاشکاوانە جاشایەتی خوی و هاوبیرەکانی دەسەلمێێنێت وئاو دەکاتە ئاشی دوژمنانی کوردستان و داواکاری خوی و بزوتنەۆەکەی دەخاتە بەردەم ئاغاکانی لە بەغدا بو لە یەکترازاندنی هێزی پێشمەرگەی کوردستان و هەروەها سزادانی حکومەتی هەرێم لە لایەن بەغداوەولە سەروی هەمو ئەوانەشەوە سوکایەتیەکی گەورە بە ژنی پێشمەرگەی شەهید دەکات ،منیش لێرەوە بە سروە و ئاغاکانی سروەو و گشت هاوبیرەکانیان دەڵێم ئەوەی کە دەبێ سزا بدرێت و بکەوێتە بەر سزایێکی عادیلانە ێێوەن نەک حکومەتی هەرێمی کوردستان چونکە ێێوە لە هەمو قەیرانەکانی هەرێم بەرپرسیارن و هەرچی قەیرانێک کە ڕوبەڕوی هەرێمی کوردستان بو ببێتەوە ێێوە و چەند کەس و باڵێکی تری باشوری کوردستان و دەوروبەری دەستێکی باڵاتان تێیدا هەبووە و هەیە و ئەجندایێکی وڵاتێکی هەرێمی و هاوپەیمانەکانی ئەم وڵاتەیە لە ناوچەکەدا جێبە جێ دەکەن قوناغ بوقوناغ لە دژی شکومەندی و ێیڕادەی بە هێزی گەلە ستەمدیدەکەمان بو سەربەخویی کوردستان.
هەروەها سروە عبدالواحد دور لە هەر بنەمایێکی ئەخلاقی و نیشتیمانی ڕەفتار دەکات و داوا لە حکومەتی ێیتیحادی دەکات ودەڵێت سەرکردایەتی سیاسی کورد لەسەر تێکدانی گوندی عەرەبی و ڕاگواستنی خەڵک سزا بدات و ئەمەو زور قسەی نابەجێی دیکە ش کە هەمویان تەعبیر لە داواکاریەک دەکەن بو پەلاماردانی هەرێمی کوردستان لە لایەن نوری ماالیکی و هەمو ئەوانەی کە پشتگیری سیاسەتی مالیکی دەکەن لە دژی باشوری کوردستان.
لە کوتایی دا ماوە بڵێم ێیڕادەی دلسوزان و کوردپەروەران ئەوەندە بە هێزە کە نەک سروە عبدالواحدێکی خوفروش بەڵکو سەدانی وەک ئەوو ئاغاکانیان هەرگیز ناتوانن ێیڕادەی سیاسی گەلەکەمان بڕووخێنن لەدواجاردا سەرکەوتن هەر بو گەلەکەمانە و شکەست و ڕیسوابونیش هەر بو ئەوانە و سەبارەت بەو سوکایەتیەش کە بە خانەوادەی ڕێزداری شەهیدان کردویەتی هەرگیر نابێ ئەوەیان لێ قەبوڵ بکرێت و بەسەریاندا دەرباز بێت چونکە ناوی شەهید هێمای سەربەرزی و سەرفەرازی و خوڕاگری کوردو کوردستانە کە لە پێناو پاراستنی شەڕەف و ناسنامەی نەتەوەکەی دا گیانی خوی بەخت کردووە بویە سوکایەتی کردن بە خانەوادەی شکۆداری شەهیدانی کوردستان سوکایەتی کردنە بە نەتەوەیێک بە گشتی .