سووتاندنی ئاڵا، خیانەتە لە خوێنی شەهیدان،پێشمەرگە ونەتەوەی كورد
December 7, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەی پەیەدە، لە رۆژئاوا و گۆرٍان لە باشووری كوردستان ئەنجامیان لە هەمبەر " ئاڵایی كوردستان و پێشمەرگە"، رێك جێبەجێی كردنی ئەو مەرٍام و خەونانەیە كە دوژمنانی كورد ئاواتەخوازین .چونكە ئاڵای كوردستان، ئاڵای هەر تاكێكی كوردە لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بێت، دەبێت ئەوان ڕێزی لێ بگرن، چونكە ئەو ئاڵایە هێمای هەر تاكێكی كوردە، ڕێزگرتن لە ئاڵای كوردستان ئەركێكی نەتەوەییە، ڕێزگرتن لەو ئاڵایە ڕێزگرتنە لە خەباتی گەلی كورد، بۆیە پێموایە ئەوەی ئەوان دەكەن كارێكی زۆر خراپە و سوكایەتی كردنە بە ئاڵای كوردستان، پێشمەرگە بە قارەمانیەتی خۆی وای كردووە كە كورد ناوبانگێكی باشی هەبێت لەسەر ئاستی جیهان، بۆیە پێویستە ئەوان دەست لەناو دەستی یەكدی بنێن و خەبات بۆ سەرخستنی گەلی كورد لەو بەشەی كوردستان بكەن، نەك بێڕێزی بە هێماكانی كورد بكەن بەتایبەتی ئاڵای كوردستان ئەوە شتێكی خراپە و جێگەی نیگەرانی هەموو تاكێكی كوردە لە هەر چوار پارچەی كوردستان. پەیەدە سنووری خۆی بەزاندووە و نابێت وەك هێزێكی كوردی تەماشا بكرێت، چونكە نایەوێت كێشەی كورد لە رۆژئاوای كوردستان چارەسەر ببێت، دەبوایە پەیەدە ڕێگەیەكی دیكەی گرتبایەبەر، ئەوەی دوژمنی كورد بەسەری كورد هێناوە، ئەوان زیاتر لە ئەوان كردوویانە و دژایەتی گەل كورد دەكەن، چونكە دوژمنانی گهلی كورد ئاڵای كوردستان ناسووتێنن، كەچی ئەوان دەسووتێنن، هەروەها گەلی كورد لە رۆژئاوا دەگرن و دەربەدەر دەكەن، ئەگەر تەماشا بكەین هەر سیاسەتێكی ئەوان كە لە 5 ساڵی رابردوو پەیڕەویان كردووە پەكەكە بە شێوەیەكی گشتی و پەیەدە بەتایبەتی چ لە باكوری كوردستان، چ لە رۆژئاوا و بەشەكانی دیكە سیاسەتێكی شكەستخواردوو بووە.
داگیركەرٍان ئاڵایی كوردستانیان نەسووتاند ،بەڵام " پەكەكە وپەیەدە وگۆرٍِان" سووكایەتییان بە " ئاڵایی كوردستان وپێشمەرگە" كرد جێگەی هەڵوەستەیە، كە بە درێژایی مێژوو ، داگیركەران و دوژمنانی كورد، بە ئاشكراو لە بنەوە دژایەتیی كورد و ئاڵا و پێشمەرگەیان كردووە، بەڵام هیچ كات ئەو رێگەیان بەخۆیان نەداوە كە ئاڵایی كوردستان سووكایەتی پێبكەن و بیسووتێنن ، بەڵام ئەوەتا " كەسانێكی دروستكراوە و كۆیلەی وەك " پەیەدە ، گۆرٍان و پەكەكە" ، سووكایەتی بە ناوی پێشمەرگە ، ئاڵایی كوردستان دەكەن ".ئەو ئاڵایە بە ڕەمز و سێمبولی کوردان دەزانێ . جگە لە ڕێژیمی فاشیستی ئیسلامی ئێران و بەکرێگیراونی هیچ هێزێک و هیچ لایەنێک تا ئێستا بە ئاشکرا و بەنهێنی دژایەتی ئەو ئاڵایەیان نەکردووە، تەنانەت نە تورکیا نە حکوومەتی ناوەندی عێراق.ئێوە لە ڕابردوودا سەلماندووتانە، گوتووتانە دژی سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی کوردین. ئیتر بەهانە هێنانەوەی ناوێ، جگە لە پ ک ک و دەست و پێوەندەکانی کە خۆیان زیاتر لە ٣٢ ئاڵای هەمەڕەنگیان هەیە هەموو کەس و حیزبێک رێز لەو ئاڵایە دەگرن، بە ئاڵای کوردستانی دەزانن، ئەو ئاڵایە لە یەکەم و لە گرینگترین ناوەندی یاسایی کوردان واتە پارلەمانی باشووری کوردستان بڕیاری لەسەر درواوە و هەموو حیزبە کوردستانیەکان دوای ئەو پوەسندکردنەی پارلەمان لە بڕیارێکی نیشتمانی و نەتەوەییدا وەک ئاڵای کوردستان هەڵیانبژارد. تازە ئەوە بۆتە هیمای نەتەوەیی، بمانەوێ و نەمانەوێ ئاڵای کوردستانە، پ ک ک و دەست و پێوەندەکانیشی بە سووتاندنی ئەو ئاڵایە و بە بێڕیزی پیکردنی، بەو ئاکار و رەفتارە هێستریا گرتوویانە جگە لە ڕوورەشی مێژوو و شەرمەزاری و ریسوابوون و چوونە نێو زبڵدانی مێژوویی هیچتان بۆ نامێنێتەوە ..