پەسەندكردنی یاسای حەشدی شەعبی لە بەرانبەر یاسای بودجە،
December 6, 2016
وتار و بیروڕا
ئەوەی كە زۆر بە پەلە و بە بێی دواكەوتن دەنگی لە سەردرا پرۆژە یاسای حەشدی شەعبی بوو هەرچەندە رۆژانی شەممە پشووی فەرمی دامودەزگاكانی دەوڵەتە، بەڵام نوسراوێك بە بەرواری 26 / 11 / 2016 لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە گەیشتە پەرلەمان داوای كشانەوەی یاسا پێشنیاركراوەكە دەكات بە بیانووی ئەوەی لایەنی دارایی تێدایە
دوای خوێندنەوەی نوسراوەكە لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانی فراكسیۆنە جیاجیاكانی هاوپەیمانی نیشتمانی شیعەكان لێی هاتنە دەنگ و لەلایەن سەرۆكی پەرلەمانەوە خرایە دەنگدان و بە زۆرینەی دەنگ ئەو نوسراوە رەتكرایەوەو لەگەڵ ئەوەی بەشێك لە سوننەكان داوای دواخستنیان دەكرد بۆ ماوەیەك، تا ئەوانیش دەنگی بۆ بدەن، بەڵام دەرفەتی دواخستن نەدراو یاسا پێشنیازكراوەكە خوێندرایەوە و دەنگی بۆ دراو پەسەند كرا.
سەرەرای ئەوەی كە یاسای حەشدی شەعبی گەورەترین مەترسی بۆ سەر كوردستان بوو بەڵام زۆر بە ئاسانی لە پێش چاوی گۆران و یەكیەتی و كۆمەڵ تێپەری كرد بە بێی ئەوەی بیر لە مەترسییەكانی ئەو هێزە بكەنەوە دەنگیان پێدا و بە یاسا ئەو مافەیان پێدا بۆ ئەوەی وەكوو هەموو هێزە كانی سەر بە كۆماری ئیسلامی لەسوریا و یەمەن و لوبنان لەعێراقیش چاڵاكی بنوێنن و لە پێناوپاراستنی بەرژەوەندییەكانی ئێران و شیعەكان بە فەرمی بناسرێن.
دوا بەدوای تێپەراندنی یاسای حەشدی شعبی و دەنگدانی هاوپەیمانەكانی ماڵكی بەو پرۆژەیاسایە ئەوجارەیان دەبیت لایەنی شیعە ملزم بە جێبەجێ كردنی بەشی دووەمی رێككەوتنەكەیان بیت ئەویش پشتگیری كردنی ئەو پرۆژە یاسایەی لە لایەن كوتلەی یەكیەتی بە نیابەتی گۆرانەوە پێشكەش كراوە،هەرچەندە كە ئەو رێككەوتنە هەمان پرۆژەیاسای ساڵی 2016 بوو و هیچ گۆرانكارییەكی بە سەردا نەهاتووە و لەو پرۆژەیەدا تەنیا مووچەی كەمتر لە نیوەی فەرمانبەران دابیندەكرێت ،ئەوەی كە پەیوەندی بە هاوكاری سەد هەزار پێشمەرگەدا بوو و لە لایەن حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە پێشنیار كرابووتەرك كرا بوو، ئەوجارەش هیچ یەك لەوبرگەو بابەتانەی كە پەیوەندییان بە ماف و ئیمتیازاتی هێزی پێشمەرگەی كوردستانەوە هەبوون لە بودجەدا جێگیر نەكران ئاخر چۆن دەكرێت ماڵكی پشتگیری پرۆژەیەك بكات كە تێیدا پێشمەرگەبەهێز بكرێت ئەو پێشمەرگەی كە هەموو جار بە میلیشیا ناویان دەبرد.هەر بۆیەش فراكسیۆنی پارتی دیموكرات ب هۆی دابین نەكردنی ماف و ئیمتیازاتی پێشمەرگە كە زیاتر لە 1600شەهید و زیاتر لە 7000 برینداری شەری داعش یان هەیە و دەبیت لە چوارچێوەی هێزی ووشكانی عێراقی شایستە داراییەكانی پێ بدرێت ،هۆلی پارڵمانی عێراق یان جێهێشت سەرەرای ئەوەی هەموو لایەنەكان بە مەرجی دابینكردنی شایستەداراییەكانی 100000 پێشمەرگە رێككەوتە بوون بەڵام بەڵینەكانیان بە جێ نەهێنا.