ئەوەی پەیەدە دەیکات سوکاییەتی کردنە بە نەتەوەی کورد

ئەوەی پەیەدە دەیکات سوکاییەتی کردنە بە نەتەوەی کورد
سەرەتا دەمەوێ ئاماژەبو ئەوە بکەم کە ڕەفتارەکانی پەیەدە لە ڕوژئاوای کوردستان چەشنە ڕەفتارێکن دەکەونە خانەی گەورەترین خیانەتی نیشتیمانی چونکە سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیروزی کوردستان سوکایەتی کردنە بە ڕەمزی
نەتەوایەتیمان ،ئاڵایێک کە لەژێر سایەی دا دەیان ڕاپەڕین و شوڕش بەرپاکراوە و ڕووبارێک خوێن پێشکەش کراوە بو ئەوەی ڕوژێک دابێت ئاڵای کوردستان هەڵبکرێت وەک ئاڵای دەوڵەتێ کوردستان لە سەر ئاستی جیهاندا بشەکێتەوە.

دووژمنانی کورد و کوردستان بە هەموهێزو توانایێکەوە هەوڵیان داوەو و هەوڵ دەدەن بە جورەها شێواز سوکایەتی بە ڕمزو پیروزیەکانی نەتەوەی کورد بکەن و پەیەدە و هاوشێوەکانیشی بە سوکایەتی کردن بە ئاڵای پیروزی کوردستان کوێلایەتی و جاشایەتی خویان بو ئەسەدو هاوپەیمانەکانی کە سەرسەختانە دژی پڕوژەی سەربەخویی کوردستانن دوپات دەکەنەوە و بچوکترین بڕوایان بە دوزی نەتەوایەتی کوردیان نیە و ئەمڕو لە دووژمنانی کورد و کوردستان زور نەیارترو و دوژمنترن جونکە ئەوەی دوژمن ێیستا پێی ناکرلت ئەوان دەیکەن

سڕینەوەی بەرامبەر لە ئەنجامی بیری سیاسی تاکڕەوانە کە گرتنی سەرکردەکان و سیاسەتمەدارانی ئەنەکەسێ لێ کەوتەوە وهەروەها سوکایەتی کردن بە ڕوژنامەنوسان و وپەلاماردانی خوپێشاندانە مەدەنیەکان وگرتن وئەشکەنجەدانی گەنجان و لاوانی کورد و شانازی کردن بە ئاڵای ڕژیمی سوری و سوتاندنی ئاڵای کوردستان هەمو ئەمانەو چەندان ڕەفتاری قیزەوەنی تر تەعبیر لە جێ بەجێ کردنی ئەجیندای سیاسی ئەو بەرەیە دەکەن کە دوژمنی سەرفەرازی و سەربەخویی کوردستانن .

شایانی باسە کە پەیەدەو هاوشێوەکانی لە سەر ئاستی کوردستاندا بە گشتی بونەتە بەڵاو سەرئێشە بو دوزی ڕەوای نەتەوییمان و چیتر نابێ سوکایەتی بە ئاڵای پیرووزی کوردستان و ڕەمزە پیروزەکانی نەتەوەمان و هتد قەبوڵ بکرێت و دەبێ لە لایەن هەر کوردێکی دڵسوزو نیشتیمان پەروەرە وە ێیدانەی ڕەفتارە سیاسیەکانی پەیەدە و هاوشێوەکانی بکرێت و ڕیسوا بکرێن و بەم ڕستە کوتایی بەم کورتە وتارەم دەهێنم کە ئەویش بریتیە لەو پرسیارەی کە کاتی خوی لە یەکێک لە سەرکردەکانی بەناوبانگی جیهان کرا و لێییان پرسی بەڕای توو ڤیزەوەنترین و سوکترینی کەسەکان کێن ؟
لە وەڵامدا ووتی ئەوانەن کە سیخوڕی دەکەن بو دوژمنانی وڵاتەکەیان و ئامادەن هەمو چەشنە خیانەتێک لە گەل و نیشیمانەکەیان بکەن ،پەیەدەو هاوڕێکانیان دەمێکە ئەوەیان سەلماندووە کە دوژمنی سەربەخویی کوردستانن بو پەکخستنی پڕوژەی سەربەخویی کوردستانیش ئامادە بونەو ئامادەن هەر جورە خیانەتێک بکەن بو بەرژەوەندی دوژمنان.
Top