با بیروهزرمان پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان بێت

با بیروهزرمان پاراستنی دەسكەوتەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان بێت
لە ماوەی نزیكەی سێ‌ ساڵی رابردوو، راستە هەرێمی كوردستان ، رووبەرووی چەندین كێشە و گرفت لە رووی دارایی و شەرٍی دژە تیرۆریستان و هاتنی لێشاویی ئاوارەكان بۆوە ، بەڵام بە خۆراگری و قوربانیدانی شانازیی و سەروەریی گەورەی تۆمارٍ كرد كە بۆ هەتا هەتایە لە مێژوویی جیهان تۆمارٍ كراوە .
ئامانجی سەرۆك بارزانی ، روون و ئاشكرا بووە رزگاركردنی كورد لە ژێر دەستی و بێ‌ دەوڵەتی و هه ره وها ‬زیاتر لە جارێك لە میدیاكانەوە ئەوەی‮ ‬بۆ هەمووان روون كردۆتەوە كە ئامانجی‮ ‬ئەو لە وەرگرتنی‮ ‬پۆستی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬هەرێم تەنها دوو هۆكار بووە‮ . ‬یەكەمیان كە زۆر گرنگ بوو بەلای‮ ‬سەرۆك وە گرنگیش بوو بۆ هەموو تاكێكی‮ ‬كورد‮. ‬ئەویش‮ ‬ئەوە بوو كە جارێكی‮ ‬دیكە شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬روونەدات‮. ‬خۆشبەختانە لە ماوەی‮ ‬سەرۆكایەتیەكەیدا تەواوی‮ ‬هاونیشتیمانیان و لایەنە سیاسیەكان ئەو دەرفەتەیان بۆ رەخسا كە هیچی‮ ‬دیكە بیر لە شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬نەكەنەوە،‮ ‬بەڵكو لە بڕی‮ ‬شەڕی‮ ‬براكوژی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و ئاودانكردنەوەی‮ ‬كوردستان و چەسپاندنی‮ ‬مافەكانی‮ ‬تاك بكەنە بەرنامەی‮ ‬كار و پەرەی‮ ‬پێ بدەن،‮ ‬خاڵێكی‮ ‬دیكە ئەوە بوو لە ئامانجەكانی‮ ‬بوون بەسەرۆك كە پاڵپشتی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بۆ كوردستان پەیدا بكات‮ . ئێمە ئەزموونێكی دوور و درێژمان هەیە لەگەڵ بەناو فیدڕاڵی و بەناو حوكمی زاتی كە لە هیچ كام لەم ئەزموونانە سەركەوتوو نەبووین، تاكە ئەزموونێك كە دەتوانێت بەرەو كەناری ئارامیمان بەرێت، سەربەخۆیی ئەم بەشەی كوردستانە. ئالێرەدا بۆمان دەردەكەوێت چەند گرنگە یەكڕیزی و یەكگوتاریی هێزە سیاسییەكان كە لەم قۆناغەدا پاڵپشتی لەو بانگەشەیەی سەرۆك بارزانی بكەین بۆ ئەوەی سەربەخۆیی بەدەست بهێنین و دواتر بتوانین پارێزگاریشی لێبكەین..‬بۆ دووركەوتنەوەی‮ ‬هەر مەترسیەك لەسەر كوردستان و بە نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬كەیسی‮ ‬كورد و بەرەوپێشبردنی‮ . ‬لە ماوەی‮ ‬رابردوودا لەگەڵ پەیدابوونی‮ ‬مەترسی‮ ‬بۆ سەر كوردستان لە لایەن رێكخراوی‮ ‬تیرۆرستی‮ ‬داعش ئەم‮ ‬پاڵپشتی‮ ‬و بەهانا هاتنی‮ ‬دەوڵەتانمان بینی‮ ‬لەسەر ئاستی‮ ‬جیا جیا‮.لە ئێستادا زیاتر لە هەموو كاتێكی تر كورد پێویستی‮ ‬بە‮ ‬یەكبوون هەیە وە لە پاڵ‮ ‬یەكبوونەكەش پێویستیمان بە توانا و كارامەیی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬و سیاسەتە نەرمەكانی‮ ‬هەیە تا بگەینە ئامانجە گەورەكەمان كە دەوڵەتی‮ ‬كوردستانە و هەمووان خەونی‮ ‬پێوە دەبینین‮.‬

وڵاتانی ناوچەكە وجیهان گەیشتوونە ئەو واقعییەی كە ئەو سەركردەیەی كە كلیكی زۆر لە كێشە سەرەكیییەكانی ناوچەكەی لایە و دەبێت پرس و راوێژی لە مەرٍ بابەتە هەستیار و ستراتیژییەكان لەگەڵ ئەنجام بدەن ، پێشمەرگە ،سەرۆكی كوردستانە ، كە چۆن توانیی سەرركەوتوونانە بە حیكمەتی خۆی جەنگی درندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بكات و جیهان و ناوچەكە لە مەترسییەكان دووربخاتەوە .سەرۆك مسعود بارزانی تەنها سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نییە،‮ ‬بەڵكو سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردە،‮ ‬ لەسەر ئاستی‮ ‬ناوچەكە و جیهان لە مەسەلە و دۆزی ‬كورد مامەڵە لەگەڵ جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬ئەوان وەكو سەرۆكی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كورد دەیناسن و پێیان قبوڵە و شانازیشی‮ ‬پێوە دەكەن،‮ ‬ئەگەر لە ئاستی‮ ‬گەلی‮ ‬كوردیشدا سەیر بكەین،‮ ‬گەلی‮ ‬كورد شانازی‮ ‬بە سەرۆك بارزانییەوە دەكەن و ئەگەر لە هەموو گەلی‮ ‬كوردیش بپرسین كێتان پێتان پەسەندە رابەرایەتیتان بكات،‮ ‬ئەوە زۆربەی‮ ‬هەرە زوری‮ ‬گەلی‮ ‬كورد جەنابی‮ ‬سەرۆك بارزانیان دەوێت كە رابەرایەتیان بكات،‮ ‬چونكە هەموو گەلی‮ ‬كورد دەزانن لە سایەی‮ ‬ئەم سەرۆكە نەتەوەییە گەلی‮ ‬كورد هەناسەیەكی‮ ‬ئارام هەڵدەمژێت و دەزانن جەنابی‮ ‬سەرۆك هەڵگری‮ ‬حەز و ئاواتی‮ ‬ئامانجی‮ ‬ئەم گەلەیە،‮ ‬تەنها جەنابی‮ ‬سەرۆك دەتوانێت ئەم گەلە بگەیەنێتە كەنارێكی‮ ‬ئارام و هەموو ئامانجەكانی‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە بە سیاسەتە حەكیمانەكەی‮ ‬دەتوانێت نەخشەی‮ ‬ئێستای‮ ‬خۆرهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست بگۆڕێت،‮ ‬ئەو نەخشەییە كە لە ساڵی‮ ‬1916 هەردوو وڵاتی‮ ‬بەریتانیا و فەرەنسا بە پەیمانی‮ ‬سایكس بیكو كێشاویانە،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە مساومە لەسەر بستێك لە خاكی‮ ‬كوردستان ناكات،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە زامنی‮ ‬پێكەوەژیانە لە كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە شەو و رۆژی‮ ‬كردوە بە‮ ‬یەك بۆ شادكردنی‮ ‬كورد بە سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە پارێزەری‮ ‬ئەم دەستكەوتانەیە كە بە خوێنی‮ ‬هەزاران رۆڵەی‮ ‬ئەم كوردستانە بەدەستهاتوون،‮ ‬هەر جەنابی‮ ‬سەرۆكە خەمخۆری‮ ‬میللەتی‬كوردە،‮ پێوستە هەمووان پشیتوانی سیاسیە كوردانە كانی سەرۆك بارزانی بین تا گەیشتن بە ئاواتی دەیان ساڵەمان .

سەرۆك بارزانی وەك پێشمەرگە و تێكۆشەرێكی رێبازی و كوردایەتی ماوەی زیاتر لە 50 ساڵە چەكی پێشمەرگایەتی لەشانە و كوڕی مەلا مستەفا بارزانی-یە، هەروەها سه رۆك مسعود بارزانی نوێنەری پڕ لە سەروەریی خەباتی زیاتر لە100 ساڵی شۆڕشەكانی كوردستان و بارزانە، هەتاكو دەگاتە ئێستا. بۆیە ئەركی سەرشانی سەرۆك مسعود بارزانی لەم قۆناخەدا زۆر هەستیار و گرانە، هەموو كورد لەهەر چوار پارچە و لە جیهانیش چاوی لە دەست و بڕیارەكانی ئەم سەرۆكەیە و ئەو ئێستا وەك رێبەرێك نوێنەرایەتی هەموو كورد دەكات و تەنیا ئومێدە بۆ كورد و دۆزە رەواكەی، بۆیە زۆر ئێستا سەرۆك مسعود بارزانی كاپتنی ئەو كەشتییەیە و سوكانی ئەم كەشتیە بە دەستی ئەوەوەیە بۆ ئەوەی بیگەیەنێتە كەناری ئارامی و سەربەخۆیی رابگەیەنێت، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو تاكێكی كوردستان و تەواوی لایەنە سیاسییەكان و هەركەسێكە كە خۆی بە هەڵگری بیری نەتەوەیی دەزانێت، لەم قۆناخە پشتگیری ئەم سەرۆكە بكات، بەبێ ئەوەی ئەو كەسە سەیری ئەوە بكات، ئەم كەسایەتییە سەرۆكی حزبێكە، یان سەرۆكی بەشێكە لە بەشەكانی كوردستان. ئامانجی سەرەكی سەرۆك بارزانی ، گەیاندنی كوردە بەلووتكەی سەركەوتنی یەكجاریی
Top