حەشدی شەعبی و هاوكێشە سیاسییەكانی شیعە لە عێراقدا و جیهاندا

حەشدی شەعبی و هاوكێشە سیاسییەكانی شیعە لە عێراقدا و جیهاندا
دروست بوونی سوپایەكی رێك نەخراو ئەو بیرۆكەیە بوو كە لە لایەن مستەفا چەمران، كە دەرچوی زانكۆی بێركلی بوە لە ئەمریكابووە لە سەرەتای شۆرەشی ئیسلامی ئێرانەوە دروست بوو هەر بۆیەش سوپای پاسداران ی ئێرانی دامەزراند،ئەو سوپایە لە سەرەتای دروست بوونییەوە هێرەشەكی بەربڵاوی بۆ سەر رۆژ هەڵاتی ئێران دەست پێكرد كە ئەو كاتیش بە فتوای راستەوخۆی رێبەری شۆرەشی ئێران كە بە هێرشی سێ‌ مانگە ناسرا بوو زەرەر و زیانەكی زۆر بەرشارە كوردییەكان كەوت تەنانەت لە هەندەك شوێن كوشتاری خەڵكی سڤیلی لێ‌ كەوتەوە.
دواتر مستەفا چەمران بۆ درێژەدان بە شەری ئیسرائیل بۆ مەبەستی یارمەتی گەیاندن بە فەلەستینییەكان بە هەمان شێوە و ئایدئۆڵۆژیا حیزباللەی لوبنانیان دروست كرد كە لە كاتی ئێستادا حیزب اللەی لوبنان سوپایەكە لە ناو سوپای لوبنان و راستەوخۆ لە لایەن ئێرانەوە سەرپەرەستی دەكرێت.
دوابەدوای هێرشی داعش بۆ سەر ناوچە سونییەكان كە ئەویش لە راستای درێژە پێدانی حكومەتی مالیكی لە گەڵ سوننەكان و درێژە پێدان بە سیاسەتی مەزهەب گەراییی و سرینەوەی لایەنی سوننی لە گۆرەپانی سیاسی عێراقدا دروست بوون و مەترسی بۆ سەر زۆربەی هەرە زۆری ناوچە شیعەكانیش دروست بوو لەو كاتەدا ،مەرجەعی باڵای شیعە ئایەتوڵا سیستانی لە 13/6/2014 فەتوایەكی بۆ جیهادی كەفائی دەركرد، دوو جۆر جیهاد هەن كەفائی و عەینی،" كەفائی" واتا بۆ بەشێك لە موسڵمانان و بەپێی پێویست و ئەوەی پێی دەكرێت، "عەینی" ئەوە ئەركە بۆ هەموو تاكێك كە گەیشتبێتە تەمەنی شەرعی و پێویستە بەشداری بكات و هیچ كەسێك نابەخشرێت و مانەوەی لە ماڵ حەرام دەكرێت، فەتواكەی سیستانی كەفائی بوو نەك عەینی، سەرۆك وەزیرانی ئەو كات نوری مالكی لە 18/6/2014 دوو فەرمانی دیوانی بەژمارەكانی (47)و(48) بە دامەزراندنی حەشدی شەعبی و ئیدارەدانی و مەشقپێكردن و تەجهیزكردن و دابەشكردن و مووچەو ئیستحقاقات (شایستەییان) دەركردو بەو فەتوایەی مەرجەع و فەرمانەكانی سەرۆك وەزیران سوپایەكی عەقائدی بەناوی (حەشدی شەعبی)دامەزرا،
بەگوێرەی زانیارییەكان، ئێستە ژمارەی چەكدارانی میلیشیا جیاجیاكانی نێو حەشدی شەعبی بە 140 هەزار كەس دەخەمڵێنرێت، هەر چەكدارێكیش مانگانە بڕە پارەیەكی باشی پێ دەدرێ كە خۆی لە 900 هەزار دینار دەبینێتەوە، هاوكات ئەو میلیشیایانە ڕاستەوخۆ لەژێر فەرماندەیی قاسم سولەیمانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران جموجۆڵ دەكەن و ئەوان گوێ بە هیچ بنەما و یاسایەكی عێراق و دەرەوەی عێراق نادەن و خەریكی كوشتوبڕی و دزی و تاڵانن.
هادی عامری وەزیری پێشووی گواستنەوەی عێراق و ئەفسەری پێشووی سوپای ئێران لە شەڕی ئێران و عێراق لە ماوەی 1980 تا 1988 سەرپەرشتییان دەكات، هاوكات ئەبو مەهدی موهەندیس جێگریەتی و پێشتر لە ڕیزی سوپای ئێران خزمەتی كردووە و بە تیرۆركردنی دەیان كەس تاوانبارە، هاوكات ئەو گرووپە شیعانە بە ئەنجامدانی كۆمەڵكوژی جادرییەی بەغدا تۆمەتبارن كە دوای ڕووخانی رژێمی بەعس دژ بە سونەكان ئەنجامیان دا".
ئەركەكانی حەشدی شەعبی لە عێراق
ئەركەكانیان بە دوو جۆر دەبن،ناوەكی و دەرەكی.لە ئەركی ناوەكی لە ناوەوەی ووڵات هەركات كە هێزەك بییەوێت بە هەر هەر شێوەیەك گەف لە نیزامی ناوخۆییی شیعە( وەكوو ئەوەی داعش كردی)بكات روبەرووی دەبیتەوە لە هەمان كاتیش دا بۆ مەبەستی یەكلاكردنەوەی هاوكێشە سیاسییەكانی ووڵات بە كار دەهێنرێت.
ئەركی دووەم یان دەرەكی دەبیت ئەویش بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەموو ئەو هێزانەی كە مەترسی بۆ شیعەو نیزامەكانی شیعە لە هەر شوێنەكی جیهان دا بیت وەكوو ئەوەی ئێستا كۆماری ئیسلامی لە یەمەن و سوریا و لوبنان دەیكات.
بە شێوەیەكی گشتی ئەرك و مەهامی حەشدی شەعبی و حیزب اللەی لوبنان و سوپای پاسداران تەواو كەری یەكترن و لە سەر یەك ئایدئۆڵۆژیا بەرێوە دەچن.
Top