با ئامانج تەنیا بۆ بەدیهێنانی ئاواتی شەهیدان و خەباتی سەد ساڵەمان بێت
December 3, 2016
وتار و بیروڕا
نزیكەی سێ3ساڵە ، زۆر لە خۆبوردوانە، قارەمانانە ، كوردانە ، بە شێوەیەك خۆراگر و مرۆڤ دۆست بووین كە نموونەی میللەتی كورد لە سەر ئاستی ئەم جیهانە دەگمەنە ، لەلایەن شەرٍ بۆ پاراستی ئازادی و مرۆڤایەتی بكەین و لە لایەكی تر نزیكەی دوو میلیۆن ئاوارە لە نێو ناوخۆشترین بارودۆخی دارایی و شەرٍی درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی تەنیا بە قسە ئاسانە و بەس.ئێستا ههرێمی كوردستان و خهڵكی كوردستان بهتایبهت خهون به دهوڵهتی كوردی و سهربهخۆیی وڵات دهبینن، جا بۆ هێنانهدی ئهم خهونه پێویسته لهسهر هەموو تاكێكی كورد كار بكات و ههوڵ بدات تاوهكو ئهم گهله ستهملێكراوه كه ساڵههای ساڵه به دهست دوژمنانی دهرهكیەو دهناڵێنێت. بۆیه دهبێت له ناوخۆدا یهك بگرین و رێگه نهدهین دوژمنان زهفهرمان پێ ببهن، ئهوهش ئارامگرتن و هۆشیاریی دهوێت. ههموو گهلانی ستهملێكراو له جیهاندا قۆناغی سهخت و دژواریان تێپهڕاندووه تاوهكو گهیشتوونهته ماف و ئازادییهكانیان. ههموو هیوای كورد بۆ سهربهخۆیی كوردستانه و رزگاربوونه له ژێر دهستهیی كه به درێژایی مێژوو گهلی كورد دووچاری نههامهتی و دهربهدهری و ئاوارهیی بووهتهوه. بههیوای داهاتوویهكی روون و پڕشنگدار بۆ ههموو تاكێكی كورد لهسهرانسهری جیهان.
ئامانج لە تێكۆشان و خەباتی بارزانی، بە تەنیا كوردایەتی و گەیاندنی بە ماف و ئامانجە رەواكانی بووە .هەر بۆیە شۆڕشی كوردستان شۆڕشی ناوچەیەكی دیاریكراوی كوردستان نییە، بەڵكو شۆڕشی سەرتاسەری كوردستانە دژی داگیركاری، ئەمەش ئەو دابڕانەمان بۆ دیاری دەكات، ئەگەر مانای شۆڕش و بەرخودان هەتا شۆڕشی دووەمی بارزان، بەرخودان و قوربانیدان بووبێت لە ناوچەیەكی دیاریكراوی كوردستان، لەوە بە دوا شۆڕش، شۆڕشی هەموو كوردستان بووە و هەموو سەركردەكانی ناوچە جیاوازەكانی كوردستان پشتیوانییان كردووە.، هەروەها هەر لەم شۆڕشەدا كاتێك بڕیاردرا بچن هاوكاری كۆماری كوردستان بكەن و ببنە سەربازی پاراستنی ئەو كۆمارە، ئەمەش هەنگاوێكی دیكەی وەرچەرخان بوو، بەوەی چیدیكە نابێت كورد و كوردستانییەكان بڕوایان بەو سنوورە دەستكردانە هەبێت، كە داگیركاران ئەم میللەتەیان پێ پەرتەوازە كردووە. بێگومان شۆڕشی مەزنی ئەیلوول -یش وەرچەرخانێكی دیكەی مێژوویی نەتەوەییمانە، ئەم وەرچەرخانە تەنیا ئەوەندە نییە یەكڕیزی و یەكهەڵوێستی لەناو گەلی كوردستاندا دروستكرد، تەنیا ئەوەندە نییە ئەم شۆڕشە بووە ناسنامەی هەموو كوردستانییەكان بە جیاوازی نەتەوە و ئایینەوە، بەڵكو وەرچەرخانی لەمە گەورەتر لە مێژووی نەتەوەكەمان ئەوەیە، شۆڕشی ئەیلوول بووە وێستگەیەكی مێژوویی بۆ ئەوەی جیاوازییە سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەكان بپارێزرێت و هەوڵبدرێت لەسەر خاڵە هاوبەشەكان پێكەوە خەبات بكەن، نەك جیاوازییەكان زەق بكرێنەوە و رق و كینە بەرهەم بهێنێت و ببێتە سەرچاوەی لاوازیی نەتەوەكەمان، بەپێچەوانەوە شۆڕشی ئەیلوول تەنیا شۆڕشە لە مێژووی كورد و تەواوی نەتەوەكانی جیهان كە توانی جیاوازییە سیاسی و ئایینی و نەتەوەییەكان بكاتە هێزێكی گەورە بۆ نەتەوەكەمان.لە دیرۆكی شۆڕشی مەزنی ئەیلوولدا هەوڵ هەبووە بۆ ئەوەی جیاوازییەكان بەتایبەتی جیاوازی لە بیروبۆچوونی سیاسیدا بكرێتە رق و كینە و لێكترازان، بەڵام لەبەر ئەوەی بارزانیی مستەفا وەك سەرۆكێكی مەزن مامەڵەی لەگەڵ هەستیاری ئەو قۆناخە دەكرد، توانی جارێكی دیكە لێكترازانی نیو ماڵی كورد بكاتەوە بە یەك ماڵ و یەك ئامانج . كورد لە پەرتەوازیی رزگار بكات و بەیەك ئارٍاستە بەرەو بەدێهێنانی مافەرەواكانی رێنوێنی بكات ..
لە پێناو خوێنی شەهیدان، ماندووبوونی پێشمەرگە ، پێوستە گشت لایەنە كوردستانییەكان ، بەرژوەندی حزبی و شەخسی بەلاوە بنێن و ئامانجی رٍاستەقینە كوردایەتی و ئاشتەوایی هەمیشەیی بێت .گەر دەمانهەوێت رێز لە خەبات و قوربانیدانی میللەتێكی شەهیدپەروەر بگرین پێوستە گشت هێز و لایەنەكان هەمیشە دەبێت لەبەردەوام كێشە و گرفت بەلاوە نێن ، كرنوش بۆ قوربانیانی ئەنفال و جینۆساید و شەهیدان و پەكەوتەكانیان و زیندانی سیاسی بنین ، ئەرێ ئەو پرسیارە چی یە دروست دەبێت لە ناو ئەو گەلەی ئیوە رزگارتان كردووە ، بۆ تەبایی بۆ یەك گوتاری سیاسی نابینرێت ، ئەزموونی هەرێمەكەمان تەمەنێكی دروستكرد هەموو ئەزموونیكی ناخۆش و خۆشی تێ پەراند گەلەكەمان هەر لەگەل دایە كێ بەرپرسە ، كێ خەمی وولات و خاك و نیشتیمان دەخوات ، ئەكی كێ یە ئەزمونەكە بپاریزێت ، خۆ هەر یەكێك لەو لایەنانە بێت بۆ پاراستنی ئەزموون بەرنامەت چی یە ، دنیایەك شتت بۆ باس دەكات ، لە ئەنجام بە قەرداری دەگەریەوە ، دەباشە ئیستا وەرن پشبركیبكەن لە پێناو یەك گوتاری ، یەك ریزی و تەبایی و برایەتی . هەموو بەیەكەوە بۆ پاراستنی ئەزمونی هەرێمی كوردستان و ریكخستنەوەی نێو مالی كورد بە چارەسەركردنی پرسەكانی سەرۆكایەتی هەرێم و پەرلەمان و ئەكتیڤ كردنەوەی كابینەی هەشت و هەموو ئەو بابەتە چەق بەستوانەی كە باڵی بەسەر هەریمەكەمان دانیشتووە ، ناكرێ هەریمێك سەرۆكێكی پێشمەرگە و كارێزمایەكی جیهان و ئیقلیمی بیت و زۆر بە جدی حساباتی لەسەر هەژمار بكرێت ، خۆی و هێزی پێشمەرگە لەگەڵ گەورەترین دوژمنی مرۆڤایەتی بجەنگین ، ئەزموون بپارێزریت و ئارامی و ئاسایشی كوردستان ئەمەش خالێكی جوهریە كە رۆڵەكانی خاك و ووڵات ئەزموون دەپارێزن ئەوانەی قسەی خێر و هیلاك و ماندوو دەبن بۆ گەیاندنی لایەنەكان ئەمەش پارستنی ئەزموونە. بۆیە پێوستە گشت لایەنەسیاسییەكان هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوو و كوردانە بكەن و بەكهەڵوێست بەرەو پێشهاتە نوێیەكان و بەدیهێنانی سەربەخۆیی كوردستان هەنگاو بنێن..