پەیامەگشتگیرەكەی سەرۆك بارزانی

پەیامەگشتگیرەكەی سەرۆك بارزانی
ئەوەی كە لە پەیامە یەك لە دوای یەكەكانی سەرۆك بارزانی دەبینرێت چارەسەر ئاشتییانەی كێشەكان لە رێگای گفتوگۆ یە،ئەوەش زیاتر لە جارەك ئەو داوایە ئاراستەی هەموو لایەنەكان كراوە هەر چەندە پەیامەكانی سەرۆك بۆ ئاشتكردنەوەی لایەنەكان و نەهێشتنی ناكۆكییەكان بووە و هەموو جارێكیش ئەو پەیامانە هۆكاری لەیەك نزیك بونەوە و نەهێشتنی گرژی بووە، بەڵام سەرەرای ئەو پەیامە جدییانەیسەرۆك بارزانی بۆ ئاشتەوایی نیشتمانی كەسانەك هەن كە تەنیا ئەوەی لە بیرۆكەیاندا بووە ئاژاوەگێری و دروستكردنی ناسەقامگیرییە وەكوو ئەوە بیت كە ئەركی حیزب تەنیا لەدروست كردنی پشێوی و ئاڵۆزی و خۆڵقاندنی كەشێكی نائاسایی بیت.
ئەگەر واقعیانە لە هەموو پەیامەكان بروانین دەبینین كە سەرۆك بارزانی هەمووجار داوای ئەوەی كردووە كە لایەنەكان میكانیزمەك بدۆزنەوە بۆ ئەوەی لە سەری رێكبكەون و ئەوەی كە جێگەی تێرامانە ئەوەیە كە هەموو كات رەزامەندی پێش وەختەی لە سەر رێككەوتنەكانیان هەبووە گرینگترین رووداوی مێژوویی و هەنگاوەكانی سەرۆك بۆ ئەو كاتە دەگەرێتەوە كە سەرۆك بارزانی داوای لە لایەنەكان كرد بۆ ئەوەی ژووری عەمەلیات پێك بهێنن بۆ ئەوەی پرسی رفراندۆم و مافی چارەی خۆنوسین خێراتر بكرێت هەرچەندە كە ئەو پرسە ،پرسێكی چارەنووسساز لە ژیانی هەر تاكەكی كوردە و خەونە دێرینەكانی كورد تێیدا بەرجەستە دەكرێت هەر بۆیەش داواكردن بۆ بەشداری كردنی هەموو لایەنەكان سەرەرای ئەوەی كە ئەو پرۆسەیەی خێراتر دەكرد لە هەمان كاتدا جۆرەك لە هەماهەنگی لە حیزبەكان بەدی دەكرا كە پەیوەندی سیاسی و كۆمەڵایەتی حیزبەكانی پتەوتر دەكردجۆرەك لە یەك تێگەیشتنی لە نێوانیاندا دروست دەكرد.
لە لایەكی ترەوە ئەو حیزبانە بۆ مەبەستی فەراهەم كردنی ئاسایشی گەڵەكەیان دروست بوونە ،ئەوەش دەبیتە فاكتەرێك بۆ ئەوەی جلەوی ئەو پرسە وەربگرن و لە هەوراز و نشیوەكاندا بە هەموان بە سەركەوتوویی دەربازی بكەن.
ئەوە هەموو پەیامەكەی سەرۆك بارزانی بوو، بەڵام ئەوەی تێبینی كرا لایەنەكی سیاسی بە دیاریكراویش بزوتنەوەی گۆران بە هەموو جۆرەك ئەو دەستپێشخەرییەی سەرۆك بارزانی لە بەرژەوندی خۆی یان باشتر بڵێن لە بەرژەوندی لایەنی دەرەكی نەبینی، هەر بۆیەش بە هەموو شێوەیەك دژایەتی كرد،بەڵام سینگ فراوانی سەرۆك بارزانی بۆ هەستیار بوونی كاتەكە كوردستانی لە هەمو ئاڵۆزییەكان پاراست و بواری بە هەر كەسێك نەدا بۆ ئەوەی یاریبە چارەنووسی گەڵی كوردستان بكات.
Top