له كوردستان مه‌گه‌ر پیاوی گه‌ره و خاوه‌ن مێژووی پاك و ته‌ژی له بوێری و قوربانیدان شان بداته به‌ر به‌رپرسیارێتی و خۆی بكات به خاوه‌نی كاك (شكست)، ئه‌گه‌رنا كاكه شكست له‌م وڵاته دابه‌ش كراوه‌ی مندا له كاكه (مهم) بێكه‌س تر و لێقه‌وماو تره و به‌رده‌وام له گۆشه‌ی زیدانی حه‌ز و خولیا و كۆنه‌قینی ئه‌م سیاسی و ئه‌و سیاسی‌دا ئه‌شكه‌نجه ده‌درێ و موزایه‌ده‌ی پێوه ده‌كرێ، له به‌رامبه‌ریشدا خوشكه (سه‌ركه‌وتن) ده‌یان باوكی ساخته پێشبڕكێ له‌سه‌ر خۆ به باوك كردنی ده‌كه‌ن، ده‌یان دایكی كۆڵانگهڕ و سه‌ماكاری شه‌وانه‌ی به‌رده‌م یانه‌كان، كۆشی مووزایهدهی بۆ ده‌كه‌نه‌وه و به‌ده‌م لایه‌لایه‌ی چه‌واشه‌كارییه‌وه ژهكی گه‌وجاندنی دهرخواد ده‌ده‌ن، سه‌دان مام و خاڵ و پوور و نه‌نك و باپیری زوڕناژهنیش گوێزه‌بانه‌ی بۆ ده‌به‌شنه‌وه، له جه‌ژنی له دایك بوونیشدا هه‌زاران ئامۆزا و خاڵۆزا و پوورزای زماندریژ و ههڵهوهڕیش به ده‌وری كێك و مێزی رازاوه‌دا ده‌خوولێنه‌وه و هه‌لهه‌له‌ی بۆ ده‌كێشن.