سەردانی کردنی مالیکی لە لایەن فڕاکسیونی یەکیەتی لە پارلمانی عیڕاق بوچی

سەردانی کردنی مالیکی لە لایەن فڕاکسیونی یەکیەتی لە پارلمانی عیڕاق بوچی
باشوری کوردستان ئەزمونێکی تاڵی هەیە لە گەڵ نوری مالیکی ، نوری مالیکی کە بە پشتیوانی باشوری کوردستان بو ماوەی هەشت ساڵ بو بە سەروک وەزیرانی ئەم وڵاتە نەک هەر بێ وەفا دەرچوو بەرامبەر بە گەلی کوردستان بەڵکو هەمو هەوڵێکی خوی خستە گەڕ بو لەناوبردنی ئەزمونی باشوری کوردستان و هیچ ئامرازێک نەما بە کار نەهێنێت لە دژی گەلەکەمان و بەرپرسیارە لە م دوخە سیاسیە خڕابەی ێیستای عیڕاق بە گشتی و هەرێمی کوردستان بە تایبەتی بو یە سە ردانی کردنی تاکە فڕاکسیونێک لە پارلەمانی عیڕاق بو کەسایەتیەکی سیاسی لەم چەشنە کە ێیستا سەر سەختترین دوژمنی گەلی کوردستانە جێگەی پرسیارە وە بویە جێگەی پرسیارە چونکە نوری مالیکی هوکاری جێبەجێ نەکردنی مادەی سەدو چلی دەستوری هەمیشەیی عیڕاق بوو بە تایبەت ئەو بڕگانەی کە پەیوەندیان بە هەرێمی کوردستانەوە هەبوو هەروەها ڕەوانە کردنی سوپای دیجلە بو داگیر کردنی کەرکوک و هەمو ئەو ناوچە کوردیانەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان ،کێشانەوەی سوپای عیڕاق لە موسل و ڕادەستکردنی ئەم شارە بە چەکدڵرانی داعش و بە جێ هێشتنی چەک و تەقەمەنیەکی یەکجار زور بو دڕندەترین ڕێکخراوی تیرورستی لە جیهاندا کە لە دوا جاردا ئاراستەی داعشی گوڕی و بە گژ هەرێمی کوردستانەوە نا بەمەش نەوەستا بە پێشنیاری چەند کەسێکی نابەرپس لە باشوری کوردستان بودجەو موچەی خەڵکی کوردستانی بڕی ئەمەو چەندین نەخشەو پیلانی دیکە کە هەر هەمویان بو لە ناوبردنی دوزی ڕەوای گەلەکەمان بە هاوکاری چەند کەس و باڵی ناوخویی نێو حزبە سیاسیەکانی کوردستان قوناغ بو قوناغ بە پێی نەخشەیێکی پێشوەختە بو داڕێژراو خستیانە بواری پڕاکتیزە کردنەوە وە هەمو ئەو خاڵانەی کە ئاماژەم پێدان لە دەرەوەی ێیڕادەی سیاسی مالیکی و دەست و پەنجەکانی بووە بە فەرمانی دەرەکی و وەک ئامراز لە خزمەت ئەجیندایێکی سیاسی وڵاتێکی هەرێمی بە کار هێنڕان و بە کار دەهێنرێن کەواتە سەردانی بەشێک لە فڕاکسیونی یەکیەتی بو به رگری کردن لە خەڵکی کوردستان نیە و نابێت و پشتگیری کردنی مالیکی لە و پێشنیارەی فڕاکسیونی یەکیەتی پێم وایە بو شاردنەوەی شتی پشت پەردەیە و بوونی پیلانێکی دیکەی لێدێت لە دژی ئەزمونی باشوری کوردستان..

کاروانی سەربەخویی خوازان بەڕێوەیە و لە ئامانج زور نزیک بوتەوە ئەمەش وایکردووە دوژمنان و نەیارانی سەربەخویی کوردستان واتە مالیکی و ئاغاکانی و لایەنگرانی هەوڵ بدەن ئەم دەرفەتە زێڕینە لە دەست باشوری کوردستان بدەن و ببنە کوسپ لە بەردەم هەنگاوەکان بو سەربەخویی کوردستان.

لە کوتایی دا دەمەوێ ئەوە بڵێم بە هەمو دوژمنان و نەیاراانی دوزی ڕەوای گەلەکەمان خوتان ماندوو مەکەن دوزەکەمان لە دەستی ڕێبەرێکی ئەمین و بە ئەزمون دایە کە ئەویش ڕێزار بارزاانیە کەتاکو ێیستا توانیویەتی بە پشتیوانی دڵسوزان و کورد پەروەراانی گەلەکەمان و هێزی حوڕاگری پێشمەرگەی کوردستان سەرکەوێت بە سەر مەرامی گڵاوی دوژمنان و ناحەزاندا وێیستا هەمو کوردێکی دڵسوز مالیکیەکان و فەتلاویەکانی لێ دیارە وهەر سەردانێک بو لای ئەوانە و هاوشێوەی ئەوانە نەک هەر جێگەی گومانە بەڵکو هەر ئەوەی کە لە سەرەوەدا ئاماژەم پێداوە لەمە زیاتر چیتری لێ ناخوێندرێتەوە.
Top