قیبلەی كوێلەكان
December 1, 2016
وتار و بیروڕا
لێرەدا پرسیار گەلێك مان بۆ گەڵالە دەبیت ئەویش ئەوانەن،ئاخۆئەوەی ئەمرۆ پەنای بۆ دەبەن بۆئەوەی لەوپرۆژەیاسایەداپشتگیرییان بكات ، هەمان كەس نەبوو كە لە كارەساتی لێقەومانی مولازم عەلی یەكیەتی لە بەغدا،هەرەشەی "الدم بالدەمــی "دەكرد؟ئایا ئەوە هەمان كەس نەبوو كە لە سەردەمی دەستەلاتداریەتی خۆیدا ،موچەو بودجەو قووتی خەڵكی كوردستانی بری؟ ئاخۆ ئەوە هەمان كەسە نەبوو كە سوپای دیجلەی دژ بە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی دەرەوەی هەرێم دروست كرد؟ ئاخۆ ئەوە هەمان كەسە نەبوو كە بیرۆكەی دروستكردنی حەشدی شەعبی بۆ درێژەدان بە سیاسەتی تایفەگەری و سەركوتكاری هەبوو؟گەرانەوە و تەسلیم بوون بە غدا لە پێناو دابین كردنی دە لە سەدی مووچەی فەرمانبەران ،ئەگەر موزایدەی سیاسی و خیاتەتەكی نیشتمانی نەبیت دەبیت چ هۆكارەكی لە پشتەوە بیت؟ ووڵامی ئەوانە بۆ فەرمانبەرانی تر چی دەبیت؟
كاتی ئەوە هاتووە كە واز لە موزایدەكردن بە سەر خەڵكی كوردستاندا بهێنن و لە پێناو بەرژەوندییەكانی دەمەكی حیزب لە یەكتر پەرتەوازە نەبن و بۆ بەرژەوەندییەكانی خەڵكی كوردستان بە یەك بەرنامەو لە یەك ئاست كار بۆ گەلی كوردستان بكەن،ئەوەش پرۆژەیەك نییە كە لە توانای چەند كەسەك دا بیت و لە پێناو دەسكەوتێكی مادی ئیرادەی كوردستانە تەسلیم بە بەغدا بكرێت هەربۆیەش ئەوە پێویستی بە پرۆژەیەكی نیشتمانی و گشتگیر هەیە كە هەموو لایەنەكان لە سەری كۆك بن .