یەیەكهەڵوێستی بەرەو لەدەیهێنانی ئاواتی شەهیدان و ئامانجەگەورەكە
November 30, 2016
وتار و بیروڕا
دوای راپەڕینە شكۆدارەكەی 1991، هەرێمی كوردستان وەك دەوڵەتی دیفاكتۆ جێگەی خۆی گرت، كە تەنها سێهەنگاوی لەبەردەمدابوو بۆ ئەوەی وەكو هەریەكە لە دەوڵەتە سەربەخۆكانیتر ببێتە ئەندامی نەتەوە یەكگرتووەكان.یەكەمیان بوونی ئابوریەكی سەربەخۆ،دووەمیان بەدەستهێنانەوەی كەركوكو تەواوی ناوچە كوردستانیەكان،سێیەمیان دانپێدانانی نێودەوڵەتی. لەماوەی ساڵانی نێوان راپەڕینو رووخانی رژێمی بەعسی داگیركەردا،هەرێمی كوردستان لەهەموو رووێكەوە بەكردەوە دەوڵەتێكی جیاوازبوو لەعێراق، بەڵام بەهۆی بەشداربوونی هەرێم لەپرۆسەی سیاسیی بۆ دووبارە دروستكردنەوەی عێراق،جارێكیتر كوردستان خرایەوە چوارچێوەی دەوڵەتی عێراق. ئێستا دەرفەتێكی مێژوویی رەخساوە بۆ گەیشتن بە سەربەخۆییو پێكهێنانی دەوڵەتی كوردستان، ئەو مافە رەوایەی ساڵانێكە كورد چاوەڕێی هاتنەدی دەكات.كاتی ئەوەیە هەرێمی كوردستان بەرەو چەسپاندنی پایەكانی دەوڵەتی سەربەخۆ هەنگاوبنێتو چیتر چاوەڕێی رووداوەكان نەكات. هێزی پێشمەرگە كە هێزی بەرگریكەرو پارێزەری كوردستانە بەیەكجاریی لە كەركوكوناوچە كوردستانیەكان خۆی قایمبكاتو بەهیچ شێوەیەك پاشەكشە نەكاتو بۆ هەتا هەتایە جێگیربێت،ئەوە بە خوێنی زیاتر لە 1600 شەهید مسۆگەر بوو و توانرا سنووری باشووری كوردستان دەستینشان بكات . ئەم هەنگاوە پشت ئەستوورە بەچەندین جۆری پشتیوانی،بۆ نموونە خواستی دانیشتوانی ئەو ناوچانە،كە بەهۆی هەڕەشەوفشاری بەردەوامی گروپە تیرۆریستیەكان هەمیشە خوازیاربوونە هێزی پێشمەرگە بیانپارێزێت، ئەم خواستەش گەورەترین شەرعیەتپێدانی جەماوەرییە لە ناوچە كوردستانیەكاندا، سەرباری شكستی سوپای عێراق لە پارێزگاریكردنی دۆخی ئەمنی ناوچە كوردستانیەكان. پێویستە هاوڵاتیانی كوردستان بەگشتیی بۆ بەرگریكردن لە هەر هەڕەشەو پەلامارێكی تیرۆریستانی داعشوكۆنە بەعسیەكان، هەموومان لە سەنگەری هێزی پێشمەرگەی كوردستاندا بین.دەرەنجامی دوا هەڵبژاردنەكانیش كوردستانی بوونی سەرجەم ئەو ناوچانەی سەلماندو هاوشێوەی ریفراندۆمێك بوو، كەواتە ئێستا كاتی لكاندنەوەی كەركوكو تەواوی ناوچەكانی ترە بەسنووری سیاسییو ئیداریی هەرێمی كوردستانەوە.بوونی ئابوریەكی سەربەخۆ گەرەنتیەكە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان دەستی واڵابێت بۆ هەر بڕیارێكی چارەنووسساز، ئەمەش بۆخۆی یەكێكە لەو پرسانەی دەتوانێت رۆڵی سەرەكی لەگەیشتن بەخواستی سەربەخۆییدا ببینێتو پایەكانی دەوڵەتی كوردستانی لەسەر جێگیر بكرێت..
سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و راستە و خۆی هەیە لەسەر یەك خست و تەبایی ناوماڵی كوردستان، و هەردەم پێكەوە ژیان و برایەتی نێوان كوردستانیان ئاواتی بووە هەر لەو روانگەش زیاتر لە نیو سەدە وەك پێشمەرگەیەكی دڵسۆز خەباتی لەو پێناوە دا كردووە بۆ وەدەست هێنانی سەرجەم مافەكانی كوردستانیان و لە چوارچێوەی پیگەوە ژیان، هەردەم لە هەوڵی نزیك كردنەوەی بۆ چوونەكان بووە بەمەبەستی ژیانێكی ئاسوەدەیەی و ئارامی بۆ كوردستانیان.سەرۆك بارزانی هەڵوێستە نیشتمانییەكانی هەردەم ئەو راستی یە دەسەڵمێنن كەخەمخۆری سەربەخۆی كوردستان و میللەتی كوردە، لە سەرجەم بۆنەكان ئەو راستی یەی خستۆتە روو كە كورد دەبێت بەو ئامانجە بكات، لە سەردانەكانی بۆ دەروەی كوردستانیش ئەو بابەتەی بە هەند و گرنگ باس كردووە لە گەڵ گەورە بەرپرسانی جیهان.لە ئاستی ناوچەكەش سەرۆك بارزانی رۆڵێكی گرنگ و بەرچاوی هەیە، بۆ تەبایی و یەكریزی كوردەكانی پارچەكانی تر، لە پرۆسەی ئاشتی نێوان حكومەتی توركیا و كورد، رۆڵێكی گرنگی هەبوو لەسەر كەوتنی ئەو پرۆسەیە و هەوڵەكانی بەرێز و بایەخەوە پێشوازی لێكرا، هەروەها رۆڵی گرنگ و كارای هەبوو بۆ لێكنزیك بوونەوەی كوردانی رۆژئاوا كە زۆربەی لایەنەكانی ئەو پارچەیە بە پشتوانی و پاڵپشتی بەرێزیان هاوپەیمانێكیان پێك هێنا بۆ یەكریزی و هەوڵدان بۆ وەدەست هێنانی مافەكانی كوردانی ئەو پارچەیەی كوردستان.لەسەر ئاستی جیهان سەرۆك بارزانی پێگە و كەسایەتێكی گرنگی هەیە، و لەسەر ئاستی بەرز و سەركردەی وڵاتان لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بە گەرمی پێشوازی لیكراوە و، بە كەسایەتی گرنگی تەبایی و پێگەو ژیان و ئاشتی پێشوازی لێدەكرێت.ئەمڕۆش لە بزاڤی رزگاری خوازی كورد سەرۆك بارزانی رۆڵی كاریگەر و گرنگی هەیە بۆ گەیشتنی كورد بە ئامانجەكانی كە لەسەروی هەمووشیانە دەوڵەی سەربەخۆی كوردستانە، لەم پیناوەشدا سەرۆك بارزانی هەموو هەوڵەكانی چڕ كردۆتەوە بۆ گەێشتن بە ئاواتی كورد، و هەمان رۆڵی بەرچاوی هەیە هەروەك لە دابین كردنی دەسكەوتەكانی ئیستای كورد، بۆیەش رۆڵ و پێگەی سەرۆك بارزانی گرنگە ئەمرۆ لە بونیاد نانی دەوڵەتی سەربەخۆیی كوردستان..
یەكهەوڵوێستیمان ، گشت بەربەستەكانی بەردەم سەربەخۆیی كوردستان تێكدەشكێنێت پێشمەرگە، بە سەرۆكایەتی سەرۆك بارزانی ، بە یەكریزی و بەخشینی خوێن و گیانفیدایی توانییان درٍندەترین دوژمنی مرۆڤایەتی تێكبشكێن و سنوورە دەستكردەكان نەهێڵن و سنووری راستەقینەی كوردستان دەسنیشان بكەن ..بۆ ئێستا مان تاقە رێگە بۆ گەیشتن بە لوتكەی رزگاری، سەربەخۆییە و ئەو سەربەخۆییەش یەكدەنگی و یەكهەڵوێستیی هەموو كوردی پێویستە كە بتوانین هەموو پێكەوە دژی هەر رێگرییەك لە بەردەم دامەزرانی دەوڵەتی سەربەخۆی كوردستان بوەستین.دەبێت هەموومان ئەوە بزانین كە ناسناوی كورد و ناسنامە و پاسپۆرتی كورد لە جیهاندا لە پاش راگەیاندنی دەوڵەتی كوردستان زۆر زۆر جیاوازە بە بەراورد لەگەڵ عێراق و وڵاتانی ناوچەكە و رێز و حورمەتی تایبەتی دەبێت لە رووی پێشوازیكردنەوە لەلایەن ئەمریكا و ئەوروپاوە بۆ ئێمەی كورد، چونكە گەلی كورد سەلماندی كە راستگۆیە لە پەیماندا لەگەڵ ئەمریكا و ئەوروپا و جەنابی سەرۆك بارزانی بناغەیەكی زۆر پتەوی لە سەروەری و سەربەرزی بۆ كوردستان و هەموو كوردێك داناوە، بۆ ئەوەی هەموومان سەربڵند بین لە هەر كوێیەكی ئەم دنیایە كە بڵێین كوردین. سەرۆك بارزانی تەنیا سەرۆكی هەرێم نییە، بەڵكو پێشمەرگەی خەباتكار و سیاسەتمەدارێكە لەسەر ئاستی جیهان كە بەتایبەت گوێی لێدەگیرێت و پرسی پێدەكرێت و كار بە نەخشەسازییەكانی دەكرێت، بۆیە پاڵپشتیمان بۆ جەنابی سەرۆك پاڵپشتییە بۆ سەربەرزی و سەربەخۆییەكی هەتا هەتایی، ئەمەش دەخوازێت گشت لایەنە سیاسییەكان هەست بە بەرپرسیاریەتی مێژوو و كوردانە بكەن بۆ گەیشتن بە كەناری دڵنیایی و ئارٍامی ...