تیرۆری هزر و بیری كوردایه‌تی پێناسه و نموونه و به‌ڵگه‌كانی
November 30, 2016
وتار و بیروڕا
به‌عس و رژێمه‌كانی پێش ئه‌ویش مادام نه‌یانتوانی هزر و بیری كوردایه‌تیمان تیرۆر بكه‌ن، له تیرۆری نه‌ته‌وه‌ییه‌وه هێزی به‌ره‌نگاریمان وه‌رگرت و سه‌ركه‌وتین، له تیرۆری نیشتیمانه‌وه بڕیاری ئاوه‌دانی و دووباره بنیات نانه‌وه‌ی وڵاتمان دا، كه‌چی ئێستا هه‌ندێ كه‌س و ده‌سته و گرووپ ده‌یانه‌وێ ئه‌وه‌ی دوژمنان و داگیركارانی كوردستان پێیان نه‌كرا كه تیرۆری هزر و بیری نه‌ته‌وه‌یی بوو، ئه‌وان هه‌وڵده‌ده‌ن بیكه‌ن، جا بۆ ئه‌وه‌ی بزانین تیرۆری هزر و بیری كوردایه‌تی له ئارادایه! پێویسته بزانین تیرۆری هزر و بیر چییه و چۆن و كه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات؟
تیرۆری هزر و بیر.. بریتییه له بڵاوكردنه‌وه‌ی دڵه‌ڕاوكێ و دوور خستنه‌وه‌ی تاك و كۆمه‌ڵه له واقع و چوونه ناو دونیای خه‌یاڵ و ده‌سته‌مۆ كردنی تاك و جوڵاندنیه‌تی به ئاڕاسته‌ی به‌دیهێنانی مه‌رام و ئامانجی تایبه‌تی، گرنگی دانه به تاكتیك و سیاسه‌تی رۆژ و نه‌هێشتنی متمتانه‌یه به ستراتیج و ته‌مومژ خستنه سه‌ر داهاتووه.
مه‌ترسی گه‌وره‌ی تیرۆری هزر و بیر له‌وه‌دایه چۆن و كه‌ی سه‌رهه‌ڵده‌دات، گومان له‌وه‌دا نییه كه تیرۆری هزر و بیر به‌رئه‌نجامی ئیره‌یی بردنی مرۆڤه بچوكه‌كانه به كاریزمایی مرۆڤه گه‌وره‌كان، هۆگر بوونی سه‌ره‌ڕۆیی و نه‌بیستی ده‌روون نه‌خۆشه‌كانه و دوا هه‌نگاوی تۆڵه‌ی شكسته‌كانیانه، كاتێكیش سه‌رهه‌ڵده‌دات كه بچوكه‌كان ده‌ستیان له بنی هه‌نبانه‌ی ئاژاوه‌گێڕی ده‌رده‌چێ و دڵنیا ده‌بن كه ناگه‌ن به گه‌وره‌كان، هه‌موو ئه‌و راستیانه‌ی سه‌ره‌وه ده‌یسه‌لمێنن كه له كوردستان تیرۆریستانی هزر و بیر به پلان و به‌رنامه‌ی پێشوه‌خت كار له‌سه‌ر تیرۆر كردنی هزر و بیری كوردایه‌تی ده‌كه‌ن، فه‌رموون ئه‌وه‌ش چه‌ند به‌ڵگه‌یه‌ك وه‌ك نموونه:
+ كه‌سێك تیرۆر ده‌كرێ تیرۆریستانی هزر و بیر فرمێسك بۆ تیرۆر كرا‌و ده‌رێژن، كه تیرۆریسته‌كه‌ش ده‌ستگیر ده‌كرێ تیرۆركرا‌و له‌بیر ده‌كه‌ن و ده‌بنه پارێزه‌ری تیرۆریسته‌كه و داوای پاراستنی مافه‌كانی ده‌كه‌ن.
+ كادیر و بانگخواز و هه‌ڵسووڕاو خواسته سیاسیه‌كانیان تیكه‌ڵ به داواكاری خه‌ڵك ده‌كه‌ن و به ڕۆژ له شه‌قامه‌كان پێشه‌نگی بایكۆتچیانن، به شه‌ویش حزبه‌كانیان له كه‌ناڵه‌كان بۆ پرۆسه‌ی خوێندن و فه‌وتانی ساڵێكی خوێندنی قوتابیان ده‌گرین.
+ خه‌سڵتێكی تری تیرۆریستانی هزر و بیر ئه‌وه‌یه حاشا له مێژووی خۆیان ده‌كه‌ن و نه‌فره‌ت له‌و رۆژانه ده‌كه‌ن كه تێیدا ژیاون و له داهاتووش بێزان، بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌سڵه‌ته و خۆڵ كردنه چاوی خه‌ڵكیش په‌لاماری مێژووی خاوێن و پڕ سه‌روه‌ری ركابه‌ركانیان ده‌ده‌ن.
+ له كوردستان هاواری نه‌بوونی دیموكراتی ده‌كه‌ن و به‌گژ ئازادی بیروڕادا ده‌چنه‌وه، له پایته‌ختی داگیركارانی كوردستانیش ده‌نگ به دیكتاتۆریه‌ت ده‌ده‌ن و میلیشیای دوژمنان به یاسایی ده‌كه‌ن و ناوی پێشمه‌رگه‌ش ده‌زڕێنن و به میلیشیا ناو ده‌به‌ن.
+ نه‌وشیروان مسته‌فا وه‌ك گه‌وره تیرۆریستی هزر و بیری كوردایه‌تی و داهێنه‌ری بیرۆكه‌ی تیرۆر كردنی هزر و بیر، به وته‌ی خۆی بزووتنه‌وه‌كه‌ی به ژانی گه‌نده‌ڵی له دایك بووه و به (ژه‌ك)ی چاكسازی و گۆڕانخوازی سه‌رپێی خستووه، كه‌چی له باوه‌شی گه‌نده‌ڵكارانه‌وه پرۆسه‌ی چاكسازی و كۆتایی هێنان به بڕیاری تاكڕه‌وی سیاسی ده‌لاوێنێته‌وه، ئه‌رێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی باس كران به‌ڵگه و نموونه‌ی تیرۆی هزر و بیری كوردایه‌تی نین؟! وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره بۆ خوێنه‌ران به گشتی و كوردپه‌روه‌ران به تایبه‌تی به‌جێدێڵم.