ئایە ڕاستە موصل داعیش کۆنترۆلی کرد؟

ئایە ڕاستە موصل داعیش کۆنترۆلی کرد؟
ڕەنگە تا ئیستاش (خەشیمی) وا هەبێت باوەڕ بەوە بکات کە چەکدارەکانی داعش کە ژمارەیان لە ٢٠٠ تاوەکو ٢٥٠ کەس دەبن توانیبوتیان دوو فرقەی عەسکەری و فرقەیەکی پۆلیس و باقی ئەو هێزانەی کەلە ناو موصل و دەوروپشتیان هەبوو کۆنترۆل بکەن !
داعش یان دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و شام گەر تا ئێستا زۆر لە خەڵکی پێناسەی ڕاستیقینەو ناسنامەی ڕاستەقینەی نەزانیوە بەرای منێکی دوور لە دونیای عەسکەر تاری و هێزو چەك ئێستا بە تەواوەتی دەرکەوت ئەم داعشە هێزیکە بە جل و بەرگی ئەفخانی و بیرو باوەڕی سەلەفی و ئامۆژگاری شیعی ئێرانی چالاکی خۆیان ئەنجام دەدەن جا بزانن ئازیزان چۆن وایە

١. زۆربەی سەرچاوەکان دەبێژن کە ئەم داعشە لە خاکی سوریاوە هاتون و ئەم هێرشە لە ناکاوەیان کردە سەر دوەم شار عێراق و گرتیان، دەی باشە گەر وابێت ئەدی لۆ هێزیکی وەکو پەیەدە هەمیشە وەکو چۆلەکە لێان دەکوژێت و سەرکەوتینی مەیدانی بەسەریاندا ئەنجام دەدات یان دەبوو ئەم دەعوشە مادام وا بەهێزە دەبوو ئێستا بەشار ئەسەدی لە کن خۆی بگرتایەو دەسەڵاتی سوریای بکردایە ژێر ڕکێفی خۆی، بەڵام لە مەیداندا دەردەکەوێت کە ئەم داعشە ئەسڵەن نزیکی هێزی سوریا نابێتەوە.

٢. هێزەکانی عێراق ئەو هێزە زەبەلاحەی کە مالیکی پار دروستی کرد وەکو هەڕەشە کردنێک بۆ گرتنی کەرکوک و شارە کوردیەکانی دیکەی دەرەوەی هەرێمی کوردستان خۆ دەیان زانی کە داعش نیازی هێرش بردنە سەر موصلی هەیە بە دەلیلی ئەوەی دوو ڕۆژ پێش هێرشەکە هاتوو چۆ کردن لە موصل قەدەغەکرابوو ئەمە چی دەردەخات ئەوە دەردەخات کە ئەم مەسەلەیە دوای ڕێکەوتنێکی ئاشکرا لەلایەن سەرکردایەتی ئەم هێزانە وەکو پیلانێکی عەسکەری بۆ گەیشتنە ئامانجێکی سیاسی دانرابوو

٣. چونکە هەموو سەرچاوەکان ئەوە دەگەیەنن کە داعش کە هاتۆتە ناو شاری موصل بە چەک و سەیارەی سوپای عێراقیەوە هاتۆتە ژووری ئەی باشە ئەمانەیان لە کوێ؟

٤. ئەو ژمارە چەکدارەی کە هێرشیان کردۆتە سەر موصل لە ڕاستیدا گەر بتوانن کارێک بکەن ڕەنگە بتوانن بۆ نمونە ئوتێلێک داگیر بکەن بۆ ماوەی چەند سەعاتێک و داوی هەڵبێن ە دەستوری شەڕی پارتی زانی لەبەر ئەوەی تۆ ئەگەر ژمارەی گەڕەکەکانی ئەم شارە گەوەرەیە بزانێت بۆت دەرەکەوێت هەر چەک داریکی داعش بە تەنها توانیویەتی دوو گەڕەک بگرێت ئی ئاخر ئەمە ئەقڵی مێشیش قبوڵی ناکات.

٥. لەناو ئەو خەڵکانەی لە موصلەوە هەڵهاتن ژمارەیەکی زۆری سەربازی عێراقی بەجلی مەدنیەوە دەبینران، هەر هەمویان ئاماژەیان بۆ ئەو ەدەکرد کە فەرمانی کشانەوەی پەلەیان بۆ هاتوە بۆیە هەرچۆنێک بێت جلە عەسکەریەکیان فری داوە و چەک و تفاقیان توور داوەو چاکی دزداشەکەیان کردۆتە دەمیان و وەکو تانجی قوچاندویانە و زۆربەشیان دەیانەوت سەرکردەگەورەکانی وەکو عەلەی غێدە ( عەلی غێدان) زلە بی هونەرەکان بە ووتەی کوردی شیرین سواری فڕۆکەیەک بوون و لەیەکەم کاتژمێری هێرشەکەی داعش فڕیوون بەرەو بەغداد!

٦. پارێزگاری موصل و سەرۆک و ئەندامانی موصل چەندین جار هەوڵیان داوە لەگەل نوری مالیکی کە کارێکی وا بکات هێزی پێشمەرگەی کوردستان فریای ئەو شارە کەوێت بەلام نورە بە هیچ شێوەیەک ڕێگای بەوە نەداوە


ئەمانەو دەیان بەڵگەو ئاماژەی دیکە پێمان دەڵێن ئەم پلانە لە لایەن ئێران و دەوڵەتی یاسا دارێژراوە لە پێناوی ئەوەی
یەک نوری

١. نوری ولایەتی سێمەمی خۆی بگەیەنێتە مەبەست

٢. نوری وابکات کە داعش دانێت وەکو بازنەیەک لە دەورو پشتی هەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی کورد بخاتە بەردەم مەترسیەکی واوە ئیتر بیر نەکاتەوە بە دژایەتی کردنی ئەو.

٣. نوری بە فیتی ئێران دەیەوێت زورترن زیان بگەیەنیتە سونەکانی موصل وەکو تۆڵە سەندنەوەیەک کە زۆربەی ئەفسەرانی سوپای عێراقی پێشوو خەڵکی ئەم شارە بوون و گورزی گوشندەیان سرواندە ئێرانیەکان لەکاتی جەنگی قادسییە.

٤. نوری دەیەوێت گرتنی موصل باتە بەهانەیەك بۆ ئەوەی حالەتی تەواری ئیعلان بکات و بەو پێیە دەتوانێت بەرەنگاری هەموو ئەو هێزانە بکات کە بەرهەڵستکاری ئەون لەسەرتاپای عێراق، وەکو ئەوەی کە لەزاری خۆی بیستمان داوای لەپەرلەمانی عێراق کرد کە حاڵەتی تەواری ئیعلاند بکات، دیارە هەموش دەزانن لە کاتی تەواڕی بفاقی سیاسی گۆچ دەبێت و یاسای دارستان جێگیر دەبێت.
ئێستا ئایە مالە دکارێت لە ڕیگەی ئەم پلانە بۆگەنەوە قنگی جێگیر بکات لەسەر تەختی وولایەتی سێ!؟
Top