هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و جیهان

هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی: داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و جیهان
ئەمڕۆ چوارشەممە واین مارۆتۆ گوتەبێژ بە ناوی هێزەكانی هاوپەیمانان ڕای گەیاند ڕێكخراوی تیرۆریستیی داعش هێشتا هەڕەشەیە بۆ سەر عێراق و سووریا و تەواوی جیهان.

مارۆتۆ له‌ لێدوانێكدا ڕای گەیاندووە كە گرووپە چه‌كدارییه‌كانی داعش سەرباری ئەوەی تێكشكاون، هێشتا هه‌ڕه‌شه‌ن له‌سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه‌.

ئاماژەشی بەوە داوە كە چه‌كدارانی داعش چیتر كۆنترۆڵی 110 هه‌زار كیلۆمه‌تر چوارگۆشه‌یان لەبەردەستدا نەماوە لە عێراق و سووریا، بەڵام لە ناوچەكەشدا كۆتاییان نەهاتووە.

واین مارۆتۆ هەروەها ئەوەی دووپات كردووەتەوە كە مەترسییەكانی ئایدیۆلۆژیای داعش لەسەر عێراق و سووریا و تەواوی جیهانیش ماوەتەوە.













باسنيوز


Top