عێراق خاوەنی ٣٧٠ هەزار ئەندازیارە و ساڵانە ١٢ هەزار ئەندازیار لە زانكۆكان دەردەچن

عێراق خاوەنی ٣٧٠ هەزار ئەندازیارە و ساڵانە ١٢ هەزار ئەندازیار لە زانكۆكان دەردەچن
ئەمڕۆ چوارشەممە وەزیرێكی پێشووی حكوومەتی عێراق ئاشكرای كرد عێراق خاوەنی ٣٧٠ هەزار ئەندازیارە، كەچی لەم ژمارەیەدا تەنها ٣٠ هەزاریان دامەزراون و لە كەرتی حكوومەتدا كار دەكەن، ساڵانەش ١٢ هەزار ئەندازیار لە زانكۆكان دەردەچن.

میدیاكانی عێراق لە زاری بەنگین ڕێكانی وەزیری پێشووی نیشتەجێكردنی عێراقیان گواستەوە كە وڵاتەكە خاوەنی ژمارەیەكی یەكجار زۆری ئەندازیارە، بەڵام ژمارەیەكی زۆر كەمیان لە كەرتی گشتیی دەوڵەتدا كار دەكەن.

ڕێكانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) بڵاوی كردووەتەوە زیاتر لە ٣٧٠ هەزار ئەندازیار لە عێراق هەن، كەچی تەنها ٣٠ هەزار ئەندازیار لەلایەن حكوومەتەوە دامەزرێندراون، ساڵانەش لە زانكۆكاندا نزیكەی ١٢ هەزار ئەندازیاری نوێ دەردەچن.

لەبارەی چەند بەشێكی زانكۆیەكانی هەرێمی كوردستانیشەوە نووسیویەتی "لە كوردستاندا سێ كۆلێژی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەكان هەن، هەموو ساڵێك سەدان كەسیان لێ دەردەچێ، ئایا ئەوانە دەچن بۆ كوێ و چۆن كار دەدۆزنەوە؟".













باسنيوز


Top