لە زیقار بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا تەقییەوە

لە زیقار بۆمبێک بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا تەقییەوە
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویان کردەوە ئەمڕۆ چوارشەممە لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعشدا تەقیوەتەوە.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بۆ میدیاکان ئاشکرای کردووە، ئەمڕۆ چوارشەمە 14/ 4/ 2021 لە پارێزگای زیقار لە باشووری عێراق، بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش تەقیەوەتەوە، کە کۆمەک و پێداویستییەکان دەگوازنەوە.

گوتیشی، تەقینەوەی بۆمبەکە هیچ زەرەر و زیانیێکی بە کاروانەکە نەگەیاندووە.

بە ئامانجگرتنی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژ بە داعش لە بەغدا و شارەکانی باشووری عێراق بووە بە دیاردەیەکی رۆژانە و ئەمریکاش میلیشیاکانی نزیک لە ئێران تۆمەتبار دەکات.












باسنيوز


Top