پارێزگاری بابل بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیر کرا

پارێزگاری بابل بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی دەستگیر کرا
ئەمڕۆ سێشەممە 13/ 4/ 2021 سەرچاوەیەکی ئەمنی رای گەیاند حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابل لەسەر بنەمای نووسراوێک کە لە داداگاوە بۆی دەرکراوە، دەستگیر کرا.

سەرچاوەکە بۆ ماڵەپەڕی (موازین نیوز)ی ئاشکرای کردووە: "هێزێکی ئەمنی ئەرکی جێبەجێکردنی بڕیارەکەی دادگای عێراقییان جێبەجێ کردووە و حەسەن مەندیل، پارێزگای ئێستای بابلیان دەستگیر کردووە".

دوێنێ دووشەمە، سەرچاوەکان بڵاویان کردەوە، کە هێزێکی عێراقی چواردەوری ماڵی حەسەن مەندیل، پارێزگاری بابلی گرتووە و بە تۆمەتی تێوەگلان لە گەندەڵی، داوای دەستگیرکردنی خۆی و کوڕ و زاواکەی دەکەن.

پێگەکە سەبارەت دەستگیرکردنی حەسەن مەندیل ئاشکرای کردووە، کۆپییەکی یاداشتی ئەنجوومەنی باڵای داد- سەرۆکایەتیی داداگای تێهەڵچوونەوەی فیدڕاڵی لە بابل، دادگای لێکۆڵینەوەی حلەیان بەدەست کەوتووە، بە گوێرەی مادەی 160 لە ساڵی 1983 و لەسەر بنەمای ئەو سکاڵایەی لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی نیشتمانی لە بابل لێی کراوە، بە تۆمەتی تاوانی بەرتیل دەستگیر کراوە.










باسنيوز


Top