مسته‌فا كازمی په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، له په‌یامێكدا رایگه‌یاند، به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز، هیواخوازم خودا دوباره خێر و به‌ره‌كه‌ت برژێنی به‌سه‌ر گه‌لی عێراق و جیهانی ئیسلامی و مرۆڤایه‌تیدا.
به‌هاكانی ره‌مه‌زان ئارامی و تێكۆشان و خۆڕاگرین بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خۆبه‌زلزانی، سه‌ركێشی و داگیركاریدا
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌هاكانی ره‌مه‌زان ئارامی و تێكۆشان و خۆڕاگرین بۆ زاڵبون به‌سه‌ر خۆبه‌زلزانی، سه‌ركێشی، داگیركاری و سته‌مكاری، هه‌روه‌ها مانگی ره‌مه‌زان پێگه‌ی هێزی خۆڕاگری ئیمان و گه‌وره‌یی بڕواداران به ئاین و نیشتمانه‌كه‌یان ده‌ه‌سه‌لمێنێت.
زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان وه‌ك (سعودیه، میسر، ئوردن، ئیمارات، به‌حره‌ین، كوه‌یت، عێراق، یه‌مه‌ن، تونس، قه‌ته‌ر، لوبنان، سوریا، فه‌ڵه‌ستین، ئه‌نده‌نوسیا، توركیا، مالیزیا و ئوسترالیا) ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد، چه‌ند وڵاتێكیش له‌وانه (عومان، ئێران، مه‌غریب) سبه‌ی چوارشه‌ممه‌یان وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگی ره‌مه‌زان دیاریكرد.
خه‌ندان-