عێراقییه‌كان به‌نرخی به‌رز و ته‌شه‌نه‌سه‌ندنێكی توندی كۆرۆنا پێشوازی له ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ ده‌كه‌ن
به‌ڵام وه‌ك دایكی سه‌میر ده‌ڵێت: هه‌موو ساڵێك ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێك له مادده خۆراكییه‌كان له‌سه‌ر سفره‌كه‌ی كه‌م بێت و ئاماژه به‌وه ده‌دات: "هه‌موو رۆژانی پێنجشه‌ممه من خواردن بۆ 50 كه‌س ئاماده ده‌كه‌م و هه‌ریه‌كێكیشیان حه‌زی به خواردنێكی تایبه‌ته و هه‌ندێكیان یه‌كه‌م جار ده‌بێت ناویان ببیستم".
ئه‌و ئافره‌ته به‌ساڵاچووه بۆ سایتی حوڕه گوتی: "ژه‌مه‌كانی خواردن ده‌گۆڕم، ئه‌وان ده‌ڵێن ئێمه كنتاكیمان ده‌وێت، منیش مریشك و ئارد و بیبه‌ری تیژ بۆیان سوورده‌كه‌مه‌وه و پێشكه‌شیان ده‌كه‌م".
به‌ڵام ئه‌مساڵ جیاوازه، ئه‌و رێكاره ته‌ندروستییانه‌ی حكومه‌تی عێراق بۆ رێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی كۆرۆنا سه‌پاندوویه‌تی، كاری سه‌ردانیكردن له ناوچه‌یه‌كه‌وه بۆ ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی به‌غدای سه‌خت كردووه، وێڕای سه‌ختبوونی سه‌ردانیكردن بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌غدا و بگره ده‌ره‌وه‌ی عێراقیش.
باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات، "كوڕه ناوه‌نجییه‌كه‌م و خێزانه‌كه‌ی له به‌سره ده‌ژین، كچێكیشم هه‌یه له توركیا ده‌ژیت، هه‌موو ساڵێك له ماڵی من كۆده‌بوونه‌وه" به‌ڵام وه‌ك گوتی: ئه‌و نازانێت ئاخۆ ده‌توانێت بۆ ئه‌مساڵ له‌سه‌ر ئه‌و نه‌ریته‌ی به‌رده‌وام بێت یان نا، به‌تایبه‌ت دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ گۆڕانكارییه‌كی تایبه‌ت له خانه‌واده‌كه‌یان روویداوه، ئه‌ویش دوای مردنی باوكی سه‌میر له مانگی ئابی رابردوو به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ شانه‌ی قه‌یرانه‌كان له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌وان تاوتوێی بژارده‌كانی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ بۆ مانگی ره‌مه‌زان ده‌كه‌ن، له‌ناویان بژارده‌ی راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی گشتگیری هاتووچۆش بۆ 10 رۆژی یه‌كه‌می مانگی ره‌مه‌زان له‌به‌رده‌سته، دووه‌م بژارده‌ش راگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی به‌شییه بۆ ماوه‌ی 10 كاتژمێری رۆژانه به‌ر له كاتی به‌ربانگ تا دوای به‌ره‌به‌یانی هه‌ر رۆژێك.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا نیگه‌رانی خۆی له به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی تووشبوونی رۆژانه به ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا راگه‌یاند، كه ته‌نیا رۆژی هه‌ینی به تۆماركردنی نزیكه‌ی 8 هه‌زار حاڵه‌تی تووشبوون، ژماره‌یه‌كی پێوانه‌یی تۆماركرا.
ته‌نیا كۆنه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌ندامانی خانه‌واده و كه‌سه نزیكه‌كانی خێزانه‌كان له مانگی ره‌مه‌زان نییه كه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی عێراقییه‌كان، به‌ڵكو به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی كاڵاكانیش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زانی هه‌ر ساڵێكیش كێشه‌یه‌كی دیكه‌یه، به‌دیاریكراویش بۆ ئه‌مساڵ، كه به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی دۆلار به‌رامبه‌ر به دراوی ناوخۆیی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتدارانی عێراقه‌وه، ئه‌وه‌نده‌ی دیكه نرخی كاڵاكان له بازاڕ به‌رز بووه‌ته‌وه.
له‌وباره‌یه‌وه سه‌میر عوبه‌یدی، كه ناوێكی خوازراوه، ده‌ڵێت: "ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ خه‌مناكه"، ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "كوڕه‌كه‌م له خۆپیشاندانه‌كانی به‌غدا كوژرا، ئه‌و تاكه سه‌رچاوه‌ی بژێوی خانه‌واده‌كه‌م بوو، به نه‌مانی ئه‌و ده‌ستگه‌یشتنمان به پێداویستییه‌كانی ره‌مه‌زانی ئه‌مساڵ زۆر سه‌خت بووه، هه‌روه‌ك نرخیه‌كانیش له بازاڕ به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو به‌رزبوونه‌ته‌وه، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌ی دیكه دۆخه‌كه‌ی سه‌خت كردووه".
عوبه‌یدی كه هاوكاری كه‌سه نزیكه‌كان و دراوسێكانی ره‌ت ده‌كاته‌وه، به‌ڵام هیواخوازه حكومه‌تی عێراق په‌له له قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی خێزانه‌كه‌ی بكات و ده‌ڵێت: "كوڕه‌كه‌م كچێكی بچووكی هه‌یه و بێ باوك ماوه‌ته‌وه، به‌ڵام به ملیۆنان كه‌سی دیكه هه‌یه كه شایسته‌ی هاوكاریكردنن و ناتوانن هیچ خواردنێك بۆ خۆیان بكڕن".
هه‌ر له‌وباره‌یه‌وه مورته‌زا یاقوتی، پسپۆڕی ئابووری و بزنسمانی عێراقی ده‌ڵێت: "به به‌راورد له‌گه‌ڵ مانگی ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو، نرخی خۆراك به‌ڕێژه‌ی نزیكه‌ی 40% به‌رزتر بووه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له ره‌مه‌زانی ساڵی رابردوو به به‌راورد له‌گه‌ڵ ره‌مه‌زانی ساڵی پێشتر ته‌نیا به‌ڕێژه‌ی 8% به‌رزببووه‌وه".
جێگای ئاماژه‌یه، هه‌فته‌ی رابردوو حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند، رێگه به هاورده‌كردنی مادده كشتوكاڵییه‌كان و هه‌ندێك به‌رهه‌می دیكه ناده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆ په‌ره به كشتوكاڵ و به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و پێداویستییانه بدرێت، به‌ڵام به‌گوته‌ی یاقوتی ئه‌مه به‌س نییه و وه‌ك جه‌ختی كرده‌وه، "به‌هۆی به‌رزی نرخه‌كان و رێكاره‌كانی كۆرۆنا، ده‌توانرێت خۆراك بۆ ماوه‌ی ته‌نیا مانگێك بكڕدرێت و ناتوانرێت بۆ ره‌مه‌زان له‌ماڵه‌وه هه‌ڵبگیرێت".
وه‌ك ئه‌و پسپۆڕه‌ی ئابووری ئاماژه‌ی پێدا، "رێكاره‌كانی قه‌ده‌غه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی بازرگانان دوایین هیوا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی زیانه‌كانیان له مانگی ره‌مه‌زان له‌ده‌ست بده‌ن"، هه‌روه‌ك جووڵه‌ی بازاڕیش لاواز ده‌كات.
یاقوتی گوتیشی: "ده‌كرێت زۆر به‌ڕوونی تێبینی كاریگه‌ری داته‌پینی ئابووری بكرێت، پێشتر عه‌ره‌بانه‌كان به‌بێ وه‌ستان له هه‌موو ره‌مه‌زانێك مادده خۆراكییه‌كانیان ده‌گواسته‌وه و ئافره‌تان ده‌بینران كه ئارد و روونیان به كۆ "جمله" ده‌كڕی، به‌ڵام بۆ ئه‌م ره‌مه‌زانه.. هیچ شتێك".
هه‌روه‌ها گوتی: وه‌ك هه‌میشه عێراقییه‌كان به‌ر له مانگی ره‌مه‌زان پێداویستییه‌كانییان بۆ ئه‌و مانگه به‌كۆ ده‌كڕن و له‌ماڵه‌وه هه‌ڵیانده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی له‌كاتی به‌ڕۆژووبوون كه‌متر بچنه بازاڕ. دایكی سه‌میریش وێڕای به‌رزی نرخه‌كان و ئه‌گه‌ری كۆنه‌بوونه‌وه‌ی منداڵه‌كانی بۆ سه‌ر سفره‌ی ره‌مه‌زان له‌و مانگه‌دا، به‌ڵام ئه‌و ته‌واوی پێداویستییه‌كانی كڕیوه و وه‌ك ده‌ڵێت: "ده‌مه‌وێت پارێزگاری له نه‌ریتی ساڵانه‌م بۆ مانگی ره‌مه‌زان بكه‌م".
جێگای ئاماژه‌یه، له ئاماری رۆژانه‌ی ئه‌مڕۆی كۆرۆنادا له عێراق، 6 هه‌زار و 791 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا و مردنی 35 كه‌سی دیكه به په‌تاكه راگه‌یه‌ندرا.
k24 -