لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە

لە عێراق ژمارەی تووشبووان بە کۆرۆنا روو لە هەڵکشانە
وەزارەتی تەندروستیی حکوومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا 6 هەزار و 791 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا راگەیاند.

ئەمڕۆ یەکشەممە 11/4/2021، وەزارەتی تەندروستی عێراق لە بەیاننامەیەکەیدا رای گەیاندووە، لە 24 کاتژمێری رابردوو 6 هەزار و 791 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سەرتاسەری عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراوە و 5 هەزار و 190 کەسیش چاکبوونەتەوە، 35 کەسیش گیانیان لە دەست داوە و کۆی گشتیی تووشبووانیش گەیشتە 924 هەزار و 946 کەس.

هەروەها ئەوەش خراوەتە روو کە لە کۆی گشتیی تووشبووانی ئەم ڤایرۆسە 814 هەزار و 853 کەس چاک بوونەتەوە و 14 هەزار و 713 کەسیش گیانیان لە دەست داوە.

رۆژ دوای رۆژ ژمارەی تووشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق روو لە بەرزبوونەوەیەوە و بەرپرسانی تەندروستیش هۆشداری بە هاووڵاتییان دەدەن بەمەبەستی جێبەجێکردنی رێککارەکانی خۆپارێزی لەم ڤایرۆسە.














باسنيوز



Top