ئامانجی سەردانی کازمی بۆ ئەمریکا و سعودیە و ئێران ئاشکرا دەبێت
ماڵپەڕی (RT)ـی رووسی لە زاری سەرچاوەیەکی حکوومیی عێراقییەوە بڵاوی کردووەتەوە، مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ”لەم مانگەدا“ سەردانی وڵاتانی ئەمریکا، ئێران و سعودیە دەکات.
ئەو سەرچاوە حکوومییە رایگەیاندووە، مستەفا کازمی لە ئەمریکا گفتوگۆ لەبارەی رێککەوتنی ستراتیژیی نێوان واشنتن و بەغدا دەکات.
هەروەک سەرچاوەکە رایگەیاندووە، سەرۆک وەزیرانی عێراق هەوڵی وەستان لە دوورییەکی یەکسان لەنێوان ئەمریکا و سعودیە لەلایەک و ئێران لەلایەکی دیکە دەدات، جگە لە هێورکردنەوەی گرژییەکانیان.
مستەفا کازمی هەروەها داوا لەو وڵاتانە دەکات، ناکۆکی و ئاڵۆزییەکانی خۆیان لەسەر خاکی عێراق یەکلا نەکەنەوە.
باسنيوز