لە بەغدا منداڵێكی تەمەن دوو ساڵ بە هۆی لێدانی باوكیەوە گیانی لەدەست دا
میدیاكانی عێراق لە زاری دایكە جەرگسوتاوەكەیان بڵاو كردەوە كە ئەو منداڵەی ئەمڕۆ لە نەخۆشخانەیەكی بەغدا گیانی لەدەست دا و شوێنەواری ئەشكەنجەی بەسەر جەستەوە بوو، لەلایەن باوكیەوە بە سەختی ئەشكەنجە دراوە.
دایكەكە ئاشكرای كردووە كە دوای ئەوەی مێردەكەی بەردەوام بووە لە لێدان و ئەشكەنجەدانی كوڕەكەی كە هێشتا دوو ساڵی تەمەنی تەواو نەكردبوو، ناچار بووە ماڵەكەی لە ناوچەی ئەبی سەیدای پارێزگای دیالە بەجێ بێڵێ و رابكات، بەڵام بە هۆی سەختی برینەكانیەوە، منداڵەكەی لە نەخۆشخانەیەكی بەغدا گیانی لەدەست داوە.
دایكەكە ئەوەشی گوتووە كاتێ لە ماڵەكەی خۆی رایكردووە، ڕووی لە ماڵی باوكی كردووەتەوە لە شاری سەدری بەغدا، بەڵام منداڵەكە تەندروستی خراپتر بووە و دوای ئەوەی گەیەندراوەتە نەخۆشخانەیەكی نزیك لە ماڵەكەیان لە شاری سەدر، بە هۆی سەختی برینەكانیەوە گیانی لەدەست داوە.
BasNews