راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئامانجی گفتوگۆکانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئاشکرا دەکات

 راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی ئامانجی گفتوگۆکانی نێوان ئه‌مریكا و عێراق ئاشکرا دەکات
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق رایگه‌یاند، رۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بێت له‌ گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش به‌ئامانجی دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له ‌عێراقدا.

قاسم ئه‌عره‌جی، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاندوه‌، سه‌ربه‌خۆیی عێراق و بابه‌تی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا داخوازیه‌كی گه‌لی عێراقه‌.

ئامانجیانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌بێت به‌ره‌چاوكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق

ئاماژەی بەوەشکردوە، نایانه‌وێت ناكۆكیان له‌گه‌ڵ هیچ ده‌وڵه‌تێكدا هه‌بێت، به‌ڵكو ئامانجیانه‌ په‌یوه‌ندیه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م وڵاتان هه‌بێت به‌ره‌چاوكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق.

گفتوگۆی ستراتیژی بەئامانجی دانانی خشتەیەكە بۆ كشانەوەی هێزەكانی ئەمریكا لە عێراق

راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق باسی له‌وه‌شكردوه‌، رۆڵی سه‌ره‌كیان ده‌بێت له‌ گفتوگۆی ستراتیژی عێراق و ئه‌مریكا، ئه‌و گفتوگۆیانه‌ش به‌ئامانجی دانانی خشته‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكایه‌ له ‌عێراقدا.

ئه‌عره‌جی ئاشكراشیكردوه‌، عێراق رۆڵ و پێگه‌ی جوگرافی گرنگی هه‌یه‌ و ده‌بێت له‌لایه‌ن وڵاتانی ناوچه‌كه‌وه‌ رێزی لێبگیرێت، هیواداریشن وڵاتان هه‌ڵسوكه‌وتی باش له‌گه‌ڵ عێراقدا بکەن.





خەندان-
Top