په‌رله‌مانتارێك: مه‌ترسی هه‌یه‌ زنجیره‌یەک روداوی كوشتن و رفاندن لە عێراق روبدەن

 په‌رله‌مانتارێك: مه‌ترسی هه‌یه‌ زنجیره‌یەک روداوی كوشتن و رفاندن لە عێراق روبدەن

عه‌باس سروت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئاسایش و به‌رگری پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، مه‌ترسی هه‌یه‌ زنجیره‌یەک روداوی كوشتن و رفاندن لە وڵاتدا روبدەن و پێویسته‌ حكومه‌ت رێكاری پێویست بۆ به‌رگرتن له‌و مه‌ترسیانه‌ بگرێته‌به‌ر.

عه‌باس سروت له‌لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، پێویسته‌ حكومه‌تی عێراق رێكاری یاسایی و توند دژی دوباره‌بونه‌وه‌ی زنجیره‌ی تاوانكاری كوشتن بگرێته‌به‌ر، چونكه‌ ئه‌و تاوانانه‌ی كه‌ ئه‌نجامدراون مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا هه‌ڕه‌شه‌كی جددین بۆسه‌ر دڵسۆزان و نوسه‌ران.

له ‌ئێستادا هیچ رێكارێكی یاسایی توند له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بونی نیه


ئاماژەی بەوەشکرد، له ‌ئێستادا هیچ رێكارێكی یاسایی توند له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه‌ بونی نیه‌، ئه‌وه‌ش واده‌كات كه‌ مه‌ترسیه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه‌، ئه‌و رێكارانه‌شی كه‌ گیراونه‌ته‌به‌ر له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌، ئه‌مه‌ راسته‌ به‌ئاڕاسته‌ی چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌.

پێویسته‌ لیژنه‌كان هه‌نگاوه‌كانیان به‌كرداری بكه‌ن و ورده‌كاری روداوه‌كان به‌زوترینكات ئاشكرا بكەن


ئەو پەرلەمانتارە باسی له‌وه‌شكردوه‌، پێویسته‌ لیژنه‌كان هه‌نگاوه‌كانیان به‌كرداری بكه‌ن و ورده‌كاری روداوه‌كان به‌زوترینكات ئاشكرا بكەن، چونكه‌ له‌ئێستادا مه‌ترسییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ئاستی سیاسی و جه‌ماوه‌ری هه‌یه‌ كه‌ زنجیرەیەک‌ تاوانكاری له‌ عێراق روبدەن.

دوشه‌ممه‌ی رابردو، هیشام هاشمی، شاره‌زا و چاودێری بواری ئه‌منی و سیاسی له‌به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ی خۆیدا له‌ناوچه‌ی زیونه‌، له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك چه‌كداری نه‌ناسراوه‌وه‌ ده‌ستدڕێژی گوللـه‌ی لێكرا و به‌وهۆیه‌شه‌وه‌ گیانی له‌ده‌ستدا.









خەندان
Top