موقتەدا سەدریش داوای سزادانی بكوژانی هیشام هاشمی دەكات
پێش كەمێك موقتەدا سەدر لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی "تویتەر" نووسیویەتی "نابێ كوشتنی قێزەونانەی برای شەهیدمان هیشام هاشمی بەبێ سزادان تێپەڕێت".
هەروەها هۆشداری دا لەوەی وڵاتەكە بەرەو ئاقاری توندڕەوی بخزێندرێ و گوتی عێراق ئێستا پێویستی بە ئاشتیە.
سەدر دووپاتیشی كردووەتەوە كە كوشتنی هاشمی نابێتە هۆی دەمبەستنی هەقبێژان.
ئەمەش لە كاتێكدایە دوێنێ شەو هاشمی لەبەردەم ماڵەكەیدا لە گەڕەكی زەیونەی بەغدا، لە كۆڵانێكی قەرەباڵخی شارەكە لەبەر چاوی خەڵك لەلایەن چەند چەكدارێكەوە گوللەباران كرا، ئاماژەی زۆریش هەن كە لەلایەن یەكێك لە میلیشیاكانی حەشدی شەعبییەوە كوژراوە.
BasNews