دواجار سوپای عێراق دانی بە گرنگی پێشمەرگەدا نا بۆ سەقامگیری كەركووك
لە لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراق "واع" یارەڵڵا گوتی: سەردانەكەی بۆ بارەگای پۆلیسی فیدراڵ لە پارێزگای كەركووك سەركەوتوو بوو و جەختی كردەوە، "ناوەندی هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگە سەقامگیری بۆ ئەو پارێزگایە دەستەبەر دەكات".
ئاشكراشی كرد، "لە سەردانەكەیدا گفتوگۆ لەبارەی پەیوەندیی نێوان هێزەكانی فیدراڵ و هێزەكانی پێشمەرگە و چۆنیەتی كاركردن بۆ ئەنجامدانی گۆڕانكاری لەپێناو باشكردنی دۆخی ئەمنی كەركووك كرا".
ئەمە لەكاتێكدایە، شەوی رابردوو میدیا عێراقییەكان لەسەر زاری بەرپرسێكی پلە باڵای حكومەتی عێراق ئەو هەواڵەیان رەت كردەوە، كە باسی لە گەڕانەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بۆ ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان دەكرد.
K24